که‌له‌هۆبه‌که‌ی هاته‌ده‌ر
چاوم که‌وته سه‌ر ئاکاری
وه‌ك ورده‌پێڵ بردی دڵم
بۆعه‌شقێکی بێ کۆتایی
ئاخ خودایه
بۆده‌بێ به‌ختی من وابێ
هه‌ربه‌ڕێبواری دڵم بۆشۆخێ
له‌گۆچێ
خۆده‌زانم
ئه‌ونه‌یزانی ڕێبوارێکی
سه‌رڕێگای هاتوونه‌هاتم
ئه‌ی بۆده‌بێ واکوێرانه
دڵی خۆم به‌کیژی کوێستان ده‌م
له‌وسه‌فه‌ره دڵ وێڵ بکه‌م
بۆعه‌شقێکی پڕ له‌حه‌سره‌ت
تاهه‌یڤه‌شه‌وچاوه‌ڕێیی بم
له‌ژێر هۆبه‌که‌ی بێته‌ده‌ر
بمکاته ماخۆی
له‌شوولاری شوشه‌یی خۆی
مۆته‌که‌ی سه‌فه‌ری هاتوونه‌هاتم
له‌هوندوڕی دڵم ده‌رکه‌م
به‌بێ چرپه‌و به‌ته‌ماشا
له‌ماڵێژگه‌ی سینه‌و مه‌می
هه‌ربۆئه‌م شه‌و
بمکاته میوانی میوه‌ی
ڕه‌زووباخی خۆی
یان واپێ ده‌چێ بمێنمه‌وه‌له‌گه‌ڵ بێری
تازه‌پێکای دڵی ڕێبواری نابه‌له‌د...
