ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
له‌ژێرساباتی ئه‌ستێره‌دڵداره‌کان
ڕاکشاوم
چاوه‌ڕوانی دیاریه‌کی ئاسمانم
پڕ بێت له‌سه‌رزه‌نشته‌ی خۆشه‌ویستیمان
ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
له‌سه‌رخاڵی ڕه‌شی کوڵمه
سووره‌کانت
چاوه‌ڕوانی سوێی چه‌ندماچێکم
هێند خه‌مڵیو بن
وێنه‌ی لێوم
چه‌شنی تابلۆی دڵی عاشقێك
له‌سه‌رگۆنا‌ت به‌جێ بێلن
ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
لێره له‌هاتنی داهاتووی
نادیارمان
له‌فرمێسکی خوناوکه‌مان
له‌بزه‌ی خۆشی سه‌رلێومان
له‌ناودڵی خۆرنه‌وازمان
ڕه‌نگمان زه‌رده‌و
ده‌نگمان بڕاو
ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
له‌ناوڕۆژه نه‌مره‌کانمان
له‌ڕابووردووی خه‌مبارمان
له‌سه‌رماوه‌زی لێك جیابوونمان
چه‌نده سه‌رده‌می ئازاربوون هێنده‌ش ته‌لانی عه‌شق بوون
ئه‌وه‌ئێمه‌ین پێناسه‌ی خۆره‌تاوی ئه‌وین
ئه‌وه‌ئێمه‌ین ته‌وزه‌و دڕکی عه‌شق
ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
له‌نێوژاوه‌کپ بووه‌کانمان
له‌ناوزیله‌مۆی هاواره‌کانمان
له‌ناوڕۆمانی عاشقه‌دین بووه‌کان
لێره‌له‌ناوسێبه‌ری تابلۆکانم
بیره‌وه‌ریه‌زامداره‌کانمان ده‌بینم
سه‌رقاڵی تیماری خۆیانن
ئه‌وه‌ئه‌م شه‌و
لێره چاوه‌ڕێی
ته‌نهاده‌نگی حلیکه‌ی
پێکه‌نینێکتم
مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتوومان بێ
ئه‌وه‌ئێمه‌ین سروه‌ی ئه‌وین
ئه‌وه‌ئێمه‌ین پێناسه‌ی دڵ
ئه‌وه‌ئێمه‌ین شانۆی عه‌شق
ئه‌وه‌ئێمه‌ین دڕامای جودایی
ئه‌وه‌ئێمه‌ین زێوانی ژوان...
