ئارام په‌شێو: ده‌بوو رۆژنامه‌ی هه‌واڵ سووژنێكی به‌خۆیدا بكردایه زۆربه‌ی رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووس و میدیاكانی كوردی له‌ئه‌مڕۆدا كردوویان بهپیشهیهكی باو‌و هه‌میشه‌یی خۆیان، ئه‌وه‌نده‌ی چاوه‌كانیان كار‌و كرداری نهشازو نه‌شیاوو ناقوڵا ده‌بینن، هێنده جوانییه‌كان به‌دی ناكه‌ن و له‌ئاستیاندا بیناییان لێڵ ده‌بێت و ئیدی تارمایی به‌سه‌ر چاوو قهڵهمهكانیاندا زاڵ ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌یش هه‌ندێكیان ته‌نها بازرگانی به بووارهكهیانهوه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ته‌نها بۆخۆ گه‌وره كردن و خۆده‌رخستن و پڕفرۆشیی كارهكهیانهو هیچی تر، بێگومان ئه‌مانه په‌تایه‌كی سه‌ختن تووشی میدیای كوردی بوون و مه‌حاڵیشه هه‌ندێكیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌یان بن و عاقیبه‌تیش هه‌ر خۆیان تێده‌چن!، وه‌ك (كارل پۆپه‌ر) ده‌ڵێت: پێویسته ئێمه‌ی رۆشنبیر به‌چاوێكی كراوه‌وه ته‌ماشای حه‌قیقه‌ت بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك رابردوو به‌هه‌شت به دۆزه‌خ بگۆڕینه‌وه!، بێگومان ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پیشه‌ی رۆژنامه‌نووس نین، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پیشه‌ی جهللادێكن بۆ له‌خاچدانی قوربانی.
وه‌ك ساڵم ده‌ڵێت:
به‌حه‌یا بێره حزوورو به‌ئه‌ده‌ب سووژده به‌ره
خه‌ڵوه‌تی دوولبه‌ره ساڵم ئێره مه‌یخانه نییه
دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك له‌شاری كه‌ركوكدا (50) هه‌مین كۆڕی شیعریی بۆ سازكردم و كۆڕهكهیش له‌نێو هۆڵی
هیجری ده‌ده-ی سه‌ر به ده‌زگای خه‌نداندا بوو، ئه‌وا رۆژنامه‌ی ئاسۆ ئه‌و هه‌له‌ی بۆخۆی قۆسته‌وه‌و له‌سه‌ر حیسابی كۆڕه‌كه‌ی من، جوانترین ریكلامی بۆ ده‌زگاكه‌ی خۆی ئه‌نجامدابوو كه له‌ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌یدا نووسیبووی (ده‌زگای خه‌ندان 45 همین كۆڕ له‌خۆده‌گرێت)، ئه‌ویش له‌جێی ئه‌وه‌ی ناوی 50 هه‌مین كۆڕی منیان بهێنایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو دێڕی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌كه باس له‌شوێنه‌كه ده‌كات كه هه‌ر ده‌زگای خه‌ندانه، به‌هه‌مان شێوه له‌نیوه‌ی هه‌واڵه‌كه به‌دواوه باس له‌سات و كاتی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌زگایه‌و ژماره‌ی ئه‌و كۆڕانه‌ی تێیدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون و جۆری كۆڕه‌كان و... تد.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك بۆیان گێڕامه‌وه، ئه‌گه‌ر هێنده باس له‌و ده‌زگایه‌ی خۆیان نه‌كرایه‌و له‌سه‌ر حیسابی كۆڕه‌كه‌ی من ریكلامی بۆ نه‌كرایه، ئه‌وا هه‌واڵه‌كه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵی مایه‌پووچ له‌شوێنی كۆڕه‌كه‌ی من بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ژێر وێنه‌ی كۆڕهكهمدا، واتا لهكاپشنی وێنه‌كه‌دا نووسراوه (45) همین كۆڕی ده‌زگای خه‌ندان و ئه‌میشیان هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژنامه‌كه‌یه كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌وه كۆڕی ئه‌وان نه‌بوو به‌ڵكو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك خاوه‌نی ئه‌و كۆڕه‌یه نه‌ك ده‌زگاكه‌ی ئه‌وان، هه‌روه‌ك پێشیاندهووتم: ئێمه هیچ پاره‌یه‌كمان له‌تۆ وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام لهكۆڕهكانی رابردوودا پاره‌یان پێداوین، ئا ئه‌مه‌یه دنیای عه‌وله‌مه‌و چه‌رخی خزمه‌تكردنی رۆشنبیر‌و لاوی داماوو قوڕبه‌سه‌رو ماندووی ئه‌م ووڵاته پڕ له ئافاته‌ی ئێمه، ئه‌ی ئافه‌رین بازرگانه‌كانی ووڵاتی ئێمه، ئه‌ی ئافه‌رین خوێنده‌واره قه‌ڵه‌م ره‌نگینه داماوو گیرفان پڕه‌كانی جه‌هاله‌ت، ئافه‌رین!
له‌ژماره (311) ی رۆژنامه‌ی ههواڵیشداو له‌یه‌كێك لهچزهكاندا نووسراوه (له‌كۆڕه‌كه‌ی ده‌زگای خه‌ندان، شیعرێكی ئه‌خۆل له‌سه‌ر مه‌حوی تاپۆ كرا)،
له‌ڕاستیدا كه پیشكه‌شكاری كۆڕه‌كه دوو دێڕه شیعری ئه‌خۆلی خوێندنه‌وه‌و ووتی شیعرێكی مه‌حوییه، ئه‌مه‌یان نه‌ك هه‌ڵه نه‌بوو، بگره ته‌نها سه‌هوو كردنێك بوو هیچی تر، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی چزهكهی له‌سه‌ر كۆڕه‌كه‌ی من نووسیوه، خۆی له‌زۆر كه‌س باشتر ده‌زانێت كه من چه‌نده عیرفانیم و تا چ راده‌یه‌كیش ده‌توانم و ده‌زانم شیعری شاعیرانی به‌ر له‌خۆمان و به‌تایبه‌تیش نالی و مه‌حوی و حه‌مدی و سالم و كوردی و لوتفی و زۆرێك له‌وانی تر كه لووتكه‌ی شیعری كوردین و ئه‌وان هه‌میشه له‌ڕۆحمدا لانه‌یان چێكردووه، له‌یه‌كتر جووا بكه‌مه‌وه‌و منیش لهشیعرهكانمهوه دیاره كه وه‌ك هه‌میشه شوێنكه‌وتووی ئه‌وانم و شانازیش به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه ته‌نها شاعیری ئه‌م سه‌رده‌مه‌م شیعری كلاسیكیی ته‌سه‌وفیی رۆحی ده‌نووسم به‌تایبه‌تی له‌نێو گهنجهكانداو به‌وه‌یشدا دیاره كه من چه‌نده عاشقی ئه‌و شاعیرانه‌م.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه كۆڕه‌كه هی (ئارام په‌شێو) بوو نه‌ك ده‌زگای خه‌ندان، كۆڕه‌كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك بۆی سازكردم نه‌ك ده‌زگای خه‌ندان، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی نووسینه‌كه‌ی ئه‌وانه كه به‌ناو چز ده‌نێن بهخهڵكییهوه كه‌چی نازانن خه‌ڵكی وه‌ك مه‌حوی هۆشیارتره له‌وان و ئه‌گه‌ر بێیته باری بی ئه‌ده‌بیی نوووسینیشهوه بێت، ئه‌وا من زۆر له‌وان بی ئهدهبانهتر ده‌نووسم و ئیدی له‌ئاستی شتی نهشازو ناقوڵا بهكارهێنری ئه‌واندا حه‌یا له‌بیر ده‌كه‌م و شه‌رمم لهخۆمیش نامێنێت و شه‌ڕی زۆر پیاوی وه‌ك ئه‌وان به‌ناو گه‌وره‌م پێده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌ده‌یی خۆم پاراستووه‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌م بۆكاری تر خستووه‌ته كار‌و حه‌زم نه‌ده‌كرد جارێكی تر بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ها تووند ده‌رهه‌ق به‌وانه بنووسم، به‌ڵام چیبكه‌م وه‌ها مرۆڤگه‌لێكی ناشیرین لێمناگهڕێن و ناهێڵن بۆ جارێكی تر بسرهومهوه!
بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌ده‌بم نه‌ڕووشێت و وه‌ك ئه‌و ووته به‌نرخه بێ ئه‌ده‌ب نه‌بم، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌گه‌وره بیرمه‌ندانی جیهان ده‌ڵێت: (كه‌سێك ده‌توانێت باس له‌ئه‌ده‌بی باڵای خۆی بكات كه له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی بی ئه‌ده‌بدا به ئه‌ده‌ب بمێنێته‌وه)، چیدی ئاره‌زوو ناكه‌م منیش بی ئه‌ده‌ب بم!.
من ده‌ڵێم رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بۆ چاوی له‌ئاستی جوانییه‌كاندا نابینێت كه كۆڕێكی 2 سه‌عاتی، یه‌ك سه‌عات خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه شیعرییهكانمی له‌خۆگرتبوو، سه‌عاتی دووه‌میش گفتوگۆی نێوان من و (100) بینه‌ری ئاماده‌بووی كۆڕه‌كه، جوانی و باشیی ده‌قه شیعرییه‌كان و كۆڕهكهیش به‌جێده‌هێڵم بۆ ئاماده‌بووان، هه‌رچه‌نده‌یش ووررژاندنێكی زۆری جه‌ماوه‌ریی به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه تێدابوو، من هه‌ردوو رۆژنامه‌ی هه‌واڵ و ئاسۆ-م به‌ڕۆژنامه‌ی نێو شاره‌كه‌ی خۆم زانی و ده‌بوایه لانی كه‌م هه‌ریه‌كه‌و هه‌واڵێكیان لهپهنجاههمین كۆڕی لاوێكی شاره‌كه‌یان لهڕۆژناكانیان بڵاو بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وی یه‌كه‌میان ریكلام بۆ ده‌زگاكه‌ی ده‌كات و نازی ئه‌وه‌م به‌سه‌ردا ده‌كات كه پاره‌ی لێوهرنهگرتووم و ئه‌وی تریان چزم پێوه ده‌نێت كه ده‌بوو نووقوورچكێك یاخود ده‌رزییه‌كیان به‌خۆیاندا بكردایه، ئه‌مجا سووژنێك بهمن و پێشكه‌شكاری كۆڕهكهمدا، نه‌ك له‌به‌ر كه‌ركوكی بوونم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو رۆژنامهكهیشم داوه‌تی كۆڕه‌كه‌م كردبوو.
یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌كانی تر (كوردستان راپۆرت) ه كه به‌بی ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆڕهكهمی بكه‌م، ئه‌وان راپۆرتێكی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر په‌نجاهه‌مین كۆڕم بڵاو كردبووه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م رۆژنامه‌یه هی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌مه.
له‌كۆتاییشدا ئه‌م دێڕه‌ی مه‌حوی پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو ستافی ئاسۆ و هه‌واڵ:
شوكوور هۆشیاره مه‌حوی
تێده‌گا دنیا خه‌راباته
