رۆژی شه‌ممه 24/ 1/2009 له یه‌کێک له لۆکاڵه‌کانی ABF له ستۆکهۆڵم به شداریه‌کی به‌رچاو له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و که‌سایه‌تی سیاسی و روناکبیران یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوککایه (سه‌لاح) کرایه‌وه. سه‌ره‌تا به‌ڕێز هۆمه‌ر شێخ موس که‌سایه‌تی سیاسی و هاورێ شه‌هید و سه‌رپه‌رشتیار کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه 25 ساڵه شه‌هید نه‌جمه‌دین، بابه‌تێکی گرینگی له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی و رۆڵی له ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستان هاوکاریکردنی هێزه سیاسیه‌کان له‌وێ رۆژێدا به‌تایبه‌تی (ی، ن، ک) له سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی شۆڕشی نوێ پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، که جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزی و رۆڵی ئه‌و که‌سایه‌تیه کرد له ناو بزوینه‌وه‌ی سیاسی و چه‌کداری کوردستان له گشت پارچه‌کان کوردستان. دواتر کۆمه‌ڵێك که‌سایه‌تی کورد و سویدی له هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید به گێڕانه‌وه‌ی یادگاریه‌کانیان له‌گه‌ڵ شه‌هید نه‌جمه‌دین و رۆڵی شه‌هید له قۆناغه جیاجیاکانی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یاده‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد، که هه‌موویان جه‌ختیان له‌سه‌ر باوه‌ڕی کوردستانیه‌تی و هاوکاریه‌کانی ئه‌و شه‌هیده ده‌رکرده‌وه بۆ شۆڕش و بزوتنه‌وه‌کانی تری کوردستان له پارچه‌کانی تری، هه‌روه‌ها وتاری (کۆمیته‌ی رێکخستنی سوید) له لایه‌ن هه‌ڤاڵ سه‌ردار ئه‌مین پێشکه‌ش کرا، که باسی له رۆڵ و خه‌بات و هاوکاریه‌کانی شه‌هید نه‌جمه‌دین کرد له سه‌ره‌تای دامه‌زراندی یه‌کێتی و شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان، که وه‌ك سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی له خه‌می پێشکه‌وتن و گه‌شکردنی شۆڕش و یه‌کێتی دابووه، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی یادی ده‌که‌ینه‌وه.
پاشان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان خالید ره‌شید و تارا ڕه‌سوڵ به پێشکه‌شکردنی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری یاده‌که‌یان ره‌نگینتر کرد.
به‌شی کۆتایی که پێکهاتبوو له نمایش‌کردنی چه‌ند چاوپێکه‌وتنێك به‌رێگای سینه‌ما ڤیژن که له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی نزیکی له شه‌هید نه‌جمه‌دین کرابوو که باسی یادگاریه‌کان و بیروباوه‌ڕ شۆڕشگێریه‌کانی شه‌هیدیان ده‌کرد.
یه‌کێتی‌ی نیشتمانی‌ی کوردستان
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی سوید
