ڕه‌وا ڕواندزی: دیاره لای هه‌موومان ئاشكرایه كه له‌م ماوه‌یه‌دا جیهان و كوردستان له ژێر ناوی به‌ناو دیموكراسی چه‌ند ین گۆڕانكاری تێدا دروست بوو به‌تایبه‌تیش به‌رامبه ر به ئیسلامیه‌كان هه‌ردو لایه‌نیش خوازیاری له‌ناو چونی ئه‌وی تر بوون به‌ڵا م دیاره قه‌ده‌ر پێچه‌وانه‌ی لایێكی هه‌ڵبژارد و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو زۆری ده‌نگی ناڕزایی دۆست دوژمن كه‌بوونه لای گه‌لێكی چه‌وساوه له غه‌ززه، به‌ڵام نازانم بۆَچی كیچ كه‌وتۆته كه‌وڵی هه‌ند ێكه‌س و لایه‌ن به‌و پشت گیری كردنه له و انه ی وه‌ك ئیمه به‌رده‌وام ده‌چه‌و سێنه‌وه‌و ڕۆژانه‌ش خاكیان داگیر ده‌كرێت به‌ڵێ ئیسلامیه‌كان به‌گشتی له‌هه‌موو جیهان له ساڵانی (84_87) دامه‌زراون بۆیه دامه‌زراندن و دروست كردنی حزب ده‌بێ چه‌ند كارئاسانی یه كی بۆ بكرێت، دوو جۆر حزبیش هه‌ن هه‌یانه له‌سه‌ر ئاید یا وبۆچون دروست ده‌بێ هه‌شیانه له‌سه‌ر مادده و نه‌ته‌وه په‌رستی خۆی بنیات ده‌نێ.
حزبێك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌ی و ماددیه‌وه جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی دروست ده‌كات، حزبێكیش له‌سه‌ر بنه‌مای بیر‌و باوه‌ڕه‌وی ئاینی بنكه جه‌ماه‌وری خۆی بنیات ده‌نێ و دروست ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆری دووه‌میان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت به‌هه‌ر حاڵ نامه‌وی لێره‌وه زیاتر بچینه ناو ئه‌و باسه چوونكه ئه‌مه‌یان هه‌موومان به‌شی خۆمان زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه و هه‌موومان ده‌زانین.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ڕۆی ده‌م و نوكی قه‌ڵمه‌كانیان كردۆته ئیسلامیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌مانه داهینانیان له‌م بواره‌دا كردبێت به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی داراییان له‌كوێه ئاشكرای بكه‌ن له زۆربه‌ی سایته‌كان باس و خواسیان له‌سه‌ره به‌تایبه‌تیش كوردستان نێت. لێره‌دا من نامه‌وی به‌دژایه‌تی یه‌كگرتو و یان پاساو بۆ یه‌كگرتوو و ئیسلامیه‌كان بهێنمه‌وه چونكه ئه‌و وه‌ڵامه‌یان لای خۆیانه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی هه‌یانبێ شاراوه نیه چونكه تواناكانیان سنوورداره، به‌ڵام وه‌ڵامی ئیمێڵه‌كه‌ی كاك (زوهری) كه كاك كاوه بۆی ناردوه بینیم باس له حزبه ئیسلامیه‌میه كان ده‌كا ت من نامه‌وی به‌رگری له‌كاك كاوه و یه‌كگرتووبكه‌مَ كه به ئیمیلێك ویستویه‌تی ئاوا حالێت بكات وه‌لی به‌رگری له هه‌ندی له و بۆچونانه‌ت سه‌باره‌ت به ئیسلامیه‌كان بكه‌م كه به‌ناشاره‌زایی یان به‌ئه نقه‌ست و بوغزی سیاسی سه‌یرت كردوه خۆزگه كاك كاوه وخه‌ڵكی تر ئه‌وه نده نه‌پاڕابانه‌وه ڕاستی باسه‌كه‌یان وروژاندبا له‌مه‌یان منیش له‌گه‌ڵ كاك زوهری دام كه‌توانا ی سه‌ته‌لایتان نیه بۆچی ئیدعایی دانانی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی خۆتان و كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی مه‌ڕاق ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵ و حسكیش خوانه‌خواسته به‌شتێك تۆمه‌تبار و گومان دروست ده‌كه‌ن بۆیان له‌ولاشه‌وه باس له پرۆژه دروست كردن ده‌كه‌ن خۆ بڕۆژه كردن كاری حكومه‌ته نه‌وه‌ك حزب كاك كاوه خۆزگه حزبه‌كه‌ت ئه‌و پارانه ی كه تۆ ده‌ڵێی له‌پرۆژه‌كان سه‌رفی كردوه یان یارمه‌تی بێباوكانی پێداوه به‌ڕاستی شایه‌دی ده‌ده‌م بۆ یه‌كگرتوو به‌ڵام به‌به‌ڵگه‌وه ده‌سه‌لمێنم كه‌به‌زۆری مناڵانی علمانیه‌كان و كوژراوانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ بوون نه‌م زانێوه ئیسلامیه‌كی تیابێ مه‌گه‌ر نزیكی خۆیان بوبی بۆیه ده‌ڵیم بۆ ته‌واو كردنی سه‌ته‌لایته‌كه‌ی سه‌رف كربایه باشتربوو تاوه‌كو ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رت بحه‌ساندباوه له‌و چاوه‌ڕوانیه گه‌ر گومانیش بۆ كه‌ناڵی په‌یام وكه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر دروست ده‌كه‌ن یان ده‌بی بۆ چه‌ند ساڵێكی چاوه‌روانبن یان ده‌بێ ڕێچكه‌ی ئه‌وان بگرن.
بێنه‌وه لای كاكی نوسه‌ر ی بابه‌ته‌كه كه ده‌ڵێت (ده‌مه‌وێت پرسی تر بوڕوژێنم بۆ جه‌نابت و حزبه ئیسلامیه‌كانی ترده‌می هه‌ڵبجه شه‌هید ده‌كر ا ئێوه له‌كوی بوون) كه بێشك و گومان كردوونی به ملكه‌چی ڕژێمی به‌عس یان تۆمه‌تباری كردوون به پیاوی نهێنی ئه‌م دووحزبه و گوایه دوای ئازاد بوونی كوردستان حزبه گه‌وره‌كان ئه‌مانه‌یان كردوه به دارده‌ستی خۆیانیان، ده‌بوایه ئیشاره‌تت به‌و حزبانه كردبایه كه‌حزبیان له ژیر ركێفی ئه‌وان دروست كردوه یاتۆمه‌تباركردنی كه‌سانێك كه پیاوی نهێنی ئه‌م دووحزبه بوبن گه‌ر مه‌به‌ستیشت له كه‌سانێكه كه‌سه‌رده‌میك له‌و دوحزبه كاریان كردوه دوای ڕوون بونه‌وه‌و تیگه‌شتن له‌سیاسه‌تی ئه‌و حزبانه سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گواستۆته‌وه بۆ نا و یه‌كێك له‌و حزبانه نازانم مه‌به‌ستیشت له‌دانانی به‌رد له‌سه‌ر پرسیاره بڤه‌كان چیه. به‌لادانی ئه‌و پرسیارانه نه‌ك دارایی حزبه ئیسلامیه‌كان ئاشكرا بكرێت بۆ ته‌نها باس له‌حزبه ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌یت هه‌موو حزبه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار له سه‌ره‌تاوه تاكو ئه‌مڕۆ بپرسه لێیان ئاخۆ داهاتیان له‌كوێوه ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڕێوه بردنی ئه‌و هه‌موو لق و مه‌ڵبه‌ندو هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌ته‌لایتیك ده‌كه‌نه‌وه موڵكه شه‌خێیه‌كان و ئه‌و هه‌موه به‌به‌رچاوتانه ته‌نها ئه‌م دووحزبه ده‌بینن هه‌ی نووسه‌ره بێ ویژانه‌كان بۆ ویژدانتان راحه‌ت ناكه‌ن ئیوه‌ش وه‌ك من ده‌بینن وامه‌زانه منێك كه‌وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، وابزانی به‌نووسینه‌كه‌ت هه‌ڵچووم نه‌خیر به‌ڵكو تۆ ته‌مه‌نت بچوكه به‌ڵام من كاتی خۆی ڕێكخستنی یه‌كیك له‌م دووحزبه بوومه‌و به‌شداری خۆپیشاندان پیشمه‌رگا یه تیشم كردوه له‌ساڵی (87) په‌یوه‌ندیم پێوه كردوه ئه‌و كاته‌ی كه له شاخ وله‌به‌ره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه ی به‌رامبه‌ر به‌عس بوین هه‌ندێك له‌به‌رپره‌سه‌كانی ئیستا ئه‌و كات هه‌ویه‌ی ڕژێمیان له باغه‌ڵ بوو په‌یوه‌ندیان هه‌بوو، هه‌ندیكیشیان ئه‌و كات جاش بوون ئیستاش به‌رپرسی گه‌وره‌ن له‌حزبه‌كانی تۆ به‌رگریان لێ ده‌كه‌یت (ده‌ستی چه‌وری ئه‌وان به‌سه‌ری ئیسلامیه‌كان ده‌سڕی) توخوا كامیان زیاتر له‌لایه‌ن ده‌وڵته ئیقلیمیه‌كانه‌وه پشتگیریان لێده‌كرێت ئیسلامیه‌كان یان ئه‌مان، سه‌باره‌ت به وه‌ی پێش پرۆسه‌ی ئازادی كوردستان له كوێ بوون خۆزگه ساڵی (87) كه پیشمه‌رگه بووم ئه‌وكات به قسه‌ی ئه‌و حزبانه نه‌خڵافابام كاتی ئیسلامیه‌كان باره‌گایان له‌گوندی مه‌له‌كان بوو به‌رپرسه‌كانیشیان ماموستا مه‌لا (سه‌لما ن) وماموستا (عبد القادر) بوون به‌ڵام ئێمه‌یان واتێگه‌یاند بووكه ئه‌مانه جاشی ئێرانن كه چی دوایی ئیسلامیه‌كان وه‌ك ماموستا (علی باپیر) له چاو پێكه‌وتنیكی گۆڤاری هه‌ریم ده‌ڵی به‌به‌ر پرسیكی ئیرانیم ووت له‌تكه پاسدارێكیش نابه‌م له‌گه‌ڵ خۆم بۆ عیراق كه‌چی علمانیه‌كان له وپه‌ڕی سنوور تا ئه‌و په‌ڕی سنووریان بردن له‌گه‌ل خۆیان وبه‌هاوكاری چاڵاكیمان ده‌كردئه‌مه‌یان مشتێك بوون له‌خه‌روارێك ئه‌وكات بێگومانم ته‌مه‌نت بچوك بوه و له‌وانه‌شه ئه‌م ورده‌كاریه، كه‌س بۆ ی به‌یان نه‌كردبیت. به ڵام شه‌ڕی ناوه‌خۆبه پاڵپشتی هیزه ئیقلیمیه‌كان هه‌ردوو لا شه‌ریكی بێ ئامانیان هه‌ڵایساند زۆرێك له رَۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌یان دا به‌كوشت ئه‌ی په‌كه‌كه هه‌ردوولا چیان پێكرد گه‌ر فێڵ له‌ویژانی خۆت نه‌كه‌یت ده‌زانیت كێ میژووی پاك و كێ ناپاكه، من ناڵێم ئه‌م دوو حزبه میژوویان هه‌مووی بسرمه‌وه‌و هه‌موو شتیان بده‌م به‌ده‌م ئاوا چونكه خۆم كاتێك بوه له‌ناو ئه‌و حزبانه‌دا ژیاوم هه‌موو شوێنێكیش چاك و خراپی هه‌ر هه‌یه وه شایه‌دی ئیسلامیه‌كانیشم كه به‌شی خۆیان له‌خه‌باتی شاخ كردویانه‌وداستانه‌كانیان و شه‌هیده‌كانیان و گیراوه‌كانیان شاهیدی ده‌ده ن.. به‌ڵێ منیش له‌گه‌ل تۆم كه هه‌ندێكه‌س شوێنیان له ناو حزبه‌كانی تر نه‌بۆته‌وه چونكه ئه‌مان فیتره‌تیان پاك بوه و هه‌موشتێكیان قبوڵ نه‌كردوه ڕازی نه‌بوونه بۆیه به‌ناچاری بیریان له شتێكی تر كردۆته‌وه كه ئه‌وبۆشایه یان بۆ پر ِبكاته‌وه ئه‌وه‌ش زیاتر له‌لای ئیسلامیه‌كان ده‌ستیان كه‌وتوه ئه‌و رَۆژه‌ش ڕۆیی كه‌بتوانن خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن كه ئیسلامیه‌كان دارده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمین و زۆربه‌ی خه‌لكیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی (سیاسه‌ت اخلاقی نه‌بێ بۆش و به‌تاڵه) به‌ڵام ئیسلام تاكه به‌رنامه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ و خه‌ڵكیش پیچه‌وانه‌ی بیر‌و بۆ چونه‌كانی تۆ‌و هاو شێوه‌كانی تۆن ئیسلامیه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نه‌ك ته‌نها له‌كوردستان به‌ڵاكو له هه‌موو جیهان گه‌شه ده‌كه‌ن باشیش بزانه كوردایه‌تی لای ئیسلامیه‌كان زۆر دڵسۆ زانه تره چونكه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (یا ایها الناس انا خلقناكم من ژكر وانپی وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان اكرمكم عند الله اتقاكم ان الله علیم خبیر) بۆیه ئیمه‌ی ئیسلامی زۆر دڵسۆزترین بۆ كورد.
سه‌باره‌ت به‌دروست بوونی حزبه ئیسلامیه‌كان واچاكه میژووی دروست بوونی حزبه ئیسلامیه‌كان بخوێنیته‌وه بۆ زانیاری زیاتر واچاكه ئه‌م په‌رتوكه بخوێنیته‌وه له‌ژێر ناوی (جه‌وله‌یه‌ك به قوڵای خاكی نیشتماندا) له‌نوسینی شه‌ریف وه‌رزێر محمد ئه‌و كات باس لیانه‌وه بكه‌یت به‌زانیاریه‌وه نه‌وه‌ك بڵێیت بۆ نه‌بونه، گه‌ر ئیسلامیه‌كان ئیسلام ده‌كه‌نه چه‌كی ده‌ستی خۆیان تۆ ده‌ڵێت تازه موسڵمانمان ده‌كه‌ن منیش ده‌ڵێم ئه‌ی ئیمه له‌ده‌وڵه‌تی ماده‌وه كورد نه‌بوین بۆ ئه‌وان كوردایه‌تیان كردۆته چه‌كی ده‌ستی خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوردبونمان بۆ ده‌ردینن، به‌ڵام بزانه كوردایه‌تی ئه‌مان چونكه دڵسۆز نه‌بونه بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌نها كوردایه‌تیان له‌بیری ته‌سكی حزبایه‌تی به‌كار هێناوه خه‌ریكی ڕمانن گه‌ر فریای خۆیان نه‌كه‌ون ئیسلامیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه گه‌ر ئیسلامه‌تی به‌بیری ته‌سكی حزبایه‌تی به‌كار بهبێنن دو ر بكه‌ونه‌وه له‌ڕێبازی خوای په‌روه‌ردگاروپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌روانیان ده‌كات و خرابتریش بۆیه تۆش پێویسته كه خۆت به‌موسڵمان ده‌زانیت باوه‌ڕت به‌هه‌موو ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بێت وشاره‌زایی زیاتر له‌سه‌ر ئیسلام بزانیت تاكو به‌رچاوت ڕه‌وشه‌نتر بێت، له‌كۆتاییدا هیوادارم كاك زوهری و ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزانه ی بابه‌تی له‌م جۆره‌یان نوسیوه له‌م قسانه‌م دڵگیر نه‌بێن منیش ویستم ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌مه‌وه كه باسیان له‌هه‌مووئیسلامیه‌كان كردوه بۆیه به پێویستم زانی ئه‌و رَاستیانه بخه‌مه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابت و هه‌مووئه‌وانه‌ی له‌م ماویه‌دا باس و خواسیان ته‌نها ئیسلامیه‌كانه و ویژدانی خۆیان راحه‌ت بكه‌ن و چیتر (به‌رد له‌خانووی خه‌ڵك نه‌گرن كه‌خانووی خۆیان له شوشه دروست كرابێت)
23/1/2009
