كامه‌ران بێتواته‌یی: ململانی و ڕه‌كبه‌ری مامۆستا‌و زانكۆ‌و حیزبه‌كان له نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندنا بۆته به‌شێك له‌م گه‌نده‌ڵی له‌م ده‌نگه كه‌ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیه‌وه‌گیرۆده‌بونه.زۆرسه‌یره‌زانكۆ ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیری ومه‌عریفه چۆن ده‌بێت به‌ده‌ستی خه‌ڵكی نه‌زان و ناڕۆشنبیربسوڕێت ده‌ست بخرێته نێوكاره‌كانیه‌وه ئه‌مه جی ی باس وپێویسته خوێندنی باڵا‌و وه‌زیر زۆر به جدیكاربۆئه‌مه‌بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و ده‌بسرێت جی گومان و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، به‌داخه‌وه زانكۆكانی ئێمه بۆنه‌ته شوێنی پێشبركی ی حیزبه‌كان و هه‌رلایه‌نێك ده‌یه‌وێت له‌سه‌رحیسابی خۆی كۆمه‌لێك كه‌سی ناشایسته‌و كامڵ نه‌بووله‌بواری زانستی خوێندنه بباته پێشه‌وه‌و ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕوحێكی حیزبی عه‌قڵیكی په‌روه‌رده‌كراوی ئه‌وانه‌وه كارده‌كات ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی ده‌بێت له‌سه‌رئاینده‌ی خوێندكار‌و پێشكه‌وتنی زانكۆیه. هه‌مه‌موومان ده‌رئه‌نجام و وه‌باج ده‌ران وقوربانیانی ئه‌م كاره‌مان بینیوه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت قسه‌كانی خۆمی تێدا چڕبكه‌مه‌وه ناردن و ده‌ست نیشان كردنی ئه‌م مامۆستایانیه له‌نێوزانكۆدا بۆخوێندنی باڵا‌و ماجستێرودكتۆرایه، ئه‌م كاره به‌جۆرێك زۆربه‌ی مامۆستایان زوخوێندكارانیشی هه‌راسان كردوه دیارده‌یه‌كی تابڵی ی پێچه‌وانه له گه‌ڵ زانكۆ‌و ئه‌م ناوه‌نده‌دا. ئه‌وه‌ی جی نیگه‌رانیه كه‌سه‌رۆكی زانكۆكان هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان نیه به‌رامبه‌ر ئه‌م كارانه یائه‌م ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ده‌هێنرێت به نێو به‌شه كان ده‌خولێته‌وه‌و به هه‌وه‌سی خۆیان مامۆستا به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و نزمی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه له كاتێكدا ناعه‌داله‌تی زۆر زه‌ق ده‌بینرێت مامۆستا هه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا له گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زیره‌كی لی هاتوی خۆی به هه‌موو هه‌وڵیكی یه‌وه نه‌تاوانی بگات به هیچ له‌مانه له كاتێك دا ده‌بینێت مامۆستای به‌رامبه‌ری به‌بی مسته‌وای ده‌نێرێت بۆوه‌ڵاتان و زانكۆ پشگیری لی ده‌كات. ئه‌مه‌ده‌بێت بۆوابێت. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌رۆك وده‌سته‌ی زانكۆ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه دانراون وده‌بێت بڕیاری ئه‌وان هه‌رچۆنێك بێت جی به‌جی بكرێت من بۆخۆمگویبیستی مامۆستای زانكۆبووم وكه‌مێك له‌چیرۆكی ئه‌م به‌زمانه‌ی بۆگێرامه‌وه، من له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م قسه‌نا ڕاسته‌و خۆ ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵ داهات ده‌بێت داهێنان و به‌رهه‌می ئه‌م مامۆستایانه چۆنبێت كه به‌پاڵ ڕه‌وانه‌ی ئه‌م پله‌ناه‌ده‌كرێن ئه‌ی ده‌بێت گه‌شه‌ی ئه‌م زانكۆیه چۆن بێت كه هه‌رڕۆژه‌ی به‌كیتابی كه‌سێك ده‌سوڕێت. له‌مه‌ش سه‌یرتر خوێندكارێك پاش ئه‌م هه‌مووساڵه خویندنه ئینجا به‌پاره‌ی خۆشی له هیچ زانكۆ په‌یمانگایه‌ك شوێنی نابیچته‌وه بخوێنێت. كه‌چی به‌ده‌یان كه‌س به بڕوانامه نیوداشه‌وه نێرانه زانكۆكانه‌وه‌وبه هه‌وه‌سی خۆیان هه‌ربه‌شێكیان ویستایه هه‌ڵیان ده‌بژارد له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به‌رپرس و كوڕه‌كانیان، ئه‌مه‌ش كارێكه پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێساكانی خوێندنه‌و ئه‌بێت سه‌رۆكی زانكۆكان وبه‌شه‌كان ئه‌مه‌بزانن به‌م كارانه مێژویه‌كی باش بۆخۆیان تۆمارناكه‌ن و ئه‌وان به‌رپرسن له‌م كاره‌و ده‌بێت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌ئاستی دا، چونكه هه‌روه‌ك وتمان ئه‌مه خزمه‌ت به به پێشكه‌وتنی زانكۆوبره‌و دان به‌زانستی خوێندكاران نادات.
Kamaran_betwataiy@yahoo. com
