ساڵی 2007، له 30-6ولهههڵبژاردنهوهی سكرتێری حزبدا، كاتیك كاك (شكرالله حمدامین) له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دهرنهچوویهوه به سكرتێر‌و هاوری (سامان عه‌لا) هه‌ڵبژێرایه‌وه، كاك شوكر به‌ره‌سمی ده‌ستی لهكاركێشایهوهله حزب، به‌ڵام پاش چه‌ندرۆژێك، به‌شێوه‌یه‌كی سهیرودور لهههموویاسا و رێسایه‌كی حزبی، كاك شوكر بانگه‌شه‌ی سكرتێری حزبی كردهوهولهگهڵ چه‌ندكه‌سێك (كه‌زۆربه‌یان، له‌ده‌ره‌وه‌ی حزب) هێنابوونی، كه‌وتنه پروپاگه‌نده‌ی ناراست و نابهجإ، بۆیه كێشهكهوته ناو ریزه‌كانی حزب و چه‌ندین مانگی خایاند تا دواجار به‌هاوكاری دۆستان و خهمخوَرانی حزب، رێكه‌وتین له‌سه‌ر چه‌ندخاڵێك.
یه‌كه‌م _ كاك (حاجی ملا سعید) كه له (كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب بووه، وه‌ك (برا گه‌وره) بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ، تاساڵێك، به (بێلایه‌نی) سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی حزب بكات.
دوه‌م _ جێگری سكرتیر، هاوری سامان عه‌لا بێت.
سییه‌م _له‌وماوه‌یه‌دا كار بكرێت بۆ به‌ستنی كۆنگره یاخود كۆنفرانس.
چواره‌م _دیاری كردنی سیاسه‌تێكی رون و ئاشكرا به‌پێی ئامانجهسیاسیهكانی حزب و له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وكردنی گیانی كوردایه‌تی و پراكتیزه‌كردنی بنه‌ما دیموكراتیه‌كان له‌ده‌ره‌وه و ناوخۆی حزب...
به‌ڵام، به‌داخه‌وه كاك حاجی نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی پابه‌ندبێت به‌و ریكهوتنهوه و (بێلایه‌نی) خۆی بپاریزێت، به‌ڵكو هه‌ر پاش مانگێك خاڵی دوه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و پاش مانكێك دواتریش، كاك (شوكرڵا) ی كرده جێگر، كه لهراستیدادروست بونی كێشه‌ی سه‌ره‌كی حزب، سه‌رجه‌می ده‌گه‌رێته‌وه بۆكاك شوكرو بونی (مه‌رامه) تایبه‌تیه‌كانی. له‌هه‌مووشی خراپتر، كه‌وتنه پلان گیران بۆدهركردنی ئه‌و هاورێیانه‌ی كه به‌نه‌یاری خۆیاندهزانین.
پاشان ده‌بوو هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه، كۆنفرانس ببهسترإ، به‌ڵام ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، كاك حاجی خۆی له‌و خاڵه دهدزێتهوهوئاماده نیه كه كۆنفرانس ببه‌ستین.
هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ك زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزب و مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كركوك و بتوین _پشدهروگهرمیان و شاره‌زوور و كۆمیته‌كانی قه‌ره‌داغ و شارباژێر و چه‌مچه‌ماڵ و هتد... رایده‌گه‌یه‌نین كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ند نین و نابین، به‌و ریكهوتنهوهوگهر كاك حاجیش ده‌سه‌لاتی (براگه‌وره‌یی) ماوه با ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌ستنی كۆنفرانسیكی حزبی، به‌پێی بهرنامهوپێرهویناوخۆی حزب دهربرإ، ئه‌وكات هه‌موومان پابه‌ندده‌بین بهدهرئهنجامهكانیهوهگهر ههچۆنێك بێت.
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان
18-3-2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
