پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش نووسیم که وشه‌ی نوروز له فارسی دا له ناوی نمرود ڕا هاتووه، به‌م جۆره که پیتی د گۆڕاوه به ز (1) . ئێستا به دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی فارسی دا، له ڕاست‌بوونی ئه‌و فه‌ڕزیه نزیکتر ده‌بینه‌وه. له شاهنامه‌ی فردۆسی نوسخه‌ی فلۆرانس له مقدمه دا پیته "دال" ـه‌کان به ژال نووسراون. بڕوانه ئه‌م دێڕانه: "جند کس را در اول کتاب یاژ کرد مکر خواجه حسن میمندی کی وزیر خاێ محمود بوژ و از إن سبب میان ایشان موافقت نبود کی فردوسی مردی شیعی مژهب بود و حسن میمندی از جمله نواێب و او را همه میل بژین مژهب بیش تر بوژی و هرچند دوستان او را نێیحت بیش تر کردندی کی با وزیر این معنی لجاج نشایژ بودن کفتار ایشان قبول نکردی و جواب وی جنین بوژی کی من دل بر إن بنهاژم کی اگر خژای تعالی جنین تقدیر کرده است کی این کتاب به زبان من کفته شوژ گمع از مال سلگان ببریژم کی مرا به جاه وزیر حاجت باشژ" (2) .
ئه‌وه وه‌ک کلیل وایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی گۆڕانی پیت له د ڕا بۆ ژ بدۆزینه‌وه و ئه‌و بۆچوونه به هێز بکه‌ین که ئه‌سڵی وشه‌ی نوروز هه‌مان نورود یا نمروده. عه‌لامه‌تی ئاگر له به‌ینی نمرود و نوروز دا هاوبه‌شه و ئه‌و به‌ڵگه‌یه به ئیزافه‌ی وێک‌چوونی سه‌رتا پای دوو چیرۆکی ئیبڕاهیم و کاوه، پاڵپشته بۆ ئیسباتی ئه‌وه که داستانی" إتش نوروز" له فارسی دا له 'إتش نمرود' دروست کراوه.
پێشتر له 2005 وام دانا که ئاڵوگۆڕ له ئاگری نمرود ڕا بۆ ئاگری نوروز به شێوه‌ی ته‌دریجی و له سه‌ر زمانی خه‌ڵک پێک هاتووه. قاره‌مانی هه‌ر دوو ئاگره‌که (ئیبڕاهیم و کاوه) له نزیک به 25 خاڵ دا وه‌ک یه‌ک ده‌چن. ئه‌وه ئه‌و بۆچوونه به هێز ده‌کا که له‌و دوو که‌سایه‌تی‌یه یه‌کیان ئاڵوگۆڕ پێکراوی ئه‌وی دیکه‌یه. هه‌ر له‌و پشکنینه دا وێک‌چوونی دیاکۆ و زوحاک ـ م په‌یدا کردبوو. ئه‌مه‌یان له سه‌ر میکانیزمی ئاڵوگۆڕه‌که گومانی دروست کرد. ئه‌و وێکچوونه ڕه‌وتی گۆڕانه‌که‌ی له میحوه‌ری ته‌بیعیی خۆی خاریج ده‌کرد و لێکۆڵه‌ری تووشی پرسیاری بێ وڵام و بن‌به‌ست ده‌کرد، به جۆرێک که لێکۆڵه‌ر بۆی ده‌رناکه‌وێ به کام مه‌نتیق دیاکۆ بۆته زۆحاک. بڕوانه ئه‌و گۆڕانه: دیاکۆف، دیاکۆ، دیاک، دهاک، دحاک، زحاک، چحاک، الچحاک، الژحاک، ئه‌ژژحاک، ئه‌ژدحاک، ئه‌ژدهاک، ئازدهاک، ئازتهاک، ئاستهاک، ئاستیاک، ئاستیاگ، ئاستیاگیس، ئاستیاجیس که ئاخر پادشای ماده. لێره دا هه‌ر یه‌ک تاقه ناو هه‌یه که جۆری ته‌له‌ففوزی پیته‌کان له زاراوه‌یه‌ک ڕا بۆ زاراوه‌یه‌کی دیکه ده‌گۆڕێ. هه‌ر هه‌مان ناو جاری وایه که‌سایه‌تی‌یه‌کی مه‌حبووب و جێی ئیفتیخاری لێ ده‌رده‌چێ و جاری وایه که‌سایه‌تی‌یه‌کی بێزراو. به‌م جۆره له میکانیزمی گۆڕانی به شێوه‌ی ته‌دریجی و له سه‌ر زاری خه‌ڵک ده‌که‌وینه گومانه‌وه.
دواتر وێک‌چوونی زحاک و اسحاق‌م دیته‌وه. ئه‌وه فه‌ڕزیه‌یه‌کی دیکه‌ی هێنا گۆڕێ: ئه‌وه که گۆڕانه‌که له سه‌ر زاری خه‌ڵک و به شێوه‌ی ته‌دریجی نه‌بووه، چونکه ئه‌گه‌ر له سه‌ر زاری خه‌ڵک ڕا و به هۆی گۆڕانی ته‌بیعیی له درێژه‌ی زه‌مان دا ئیبڕاهیم بووبێته کاوه و نمرود بووبێته نوروز، ده‌بێ اسحاق که بۆته سحاق و زحاق و زحاک له لای خه‌ڵک که‌سێکی پیاوچاک بێ و وه‌ک یه‌ک له کوڕانی کاوه که هه‌مان ئیبڕاهیمه له لای خه‌ڵک ڕێزی لێ بگیرێ. که چی به‌و په‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌بینین که اسحاق کراوه‌ته زحاک که خوێنخۆره و هێمای ده‌ستدرێژی‌کاری‌یه. هۆی ئه‌وه هیچ نیه مه‌گه‌ر ئه‌و ئیحتیماله که ئاڵوگۆڕه‌که له کارخانه‌ی درۆسازی و جه‌عل‌کاریی دانه‌رانی چیرۆک و مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی فارس دا کرابێ.
ئه‌گه‌ر به چیرۆکه‌کانی شاهنامه دا بچیه‌وه زۆربه‌یان هه‌مان داستانه‌کانی ته‌وڕات و چیرۆکه دینی‌یه‌کانن که به‌رگ و ڕواڵه‌تی شاهانی هه‌رگیز نه‌بووی فارس‌یان له به‌ر کراوه. خودی ناوی شاهنامه‌ش هه‌ر له کتێبه دینی‌یه‌کانی یه‌هودی که پێی ده‌ڵێن کتێبی شاهان (3) وه‌رگیراوه. بۆ وێنه خوسره‌و، خه‌سره‌و، خسرۆ، خسر، خچر، خدر که له چیرۆکه دینی‌یه‌کان دا توانای دیتنی شتی نادیاری هه‌یه. له ئه‌ده‌بیاتی فارس دا ئه‌وه‌یان دزیوه کردوویانه‌ته خسرو یا کیخسرو که ئه‌ویش توانای دیتنی دنیای هه‌یه به هۆی ده‌زگایه‌که‌وه که له شووشه‌یه و له‌وێ دا دنیای نادیار ده‌بینێ. شووشه‌که پێی ده‌ڵێن جام جم. من پێم وایه ئه وشه‌یه له ئه‌سڵ دا جامع جمع ـه که ع ـه‌که‌یان لابردووه یا هه‌ر بۆیان ته‌له‌ففوز ناکرێ. چونکه له باری ماناشه‌وه تۆ له جامع ی جمع دا هه‌موو شتێک ده‌بینی!
دیسان سه‌یری قووڵایی ئه‌م جه‌عل‌کاری‌یه که و بزانه زوحاک له کوێ ڕا هاتووه: دیاکۆف، دیاکۆ (که ئه‌وه‌ڵ پادشای ماده)، دیاک، دهاک، دحاک، زحاک، سحاک، سحاق (اسحاق)، و به زمانی دیکه: چحاک، الچحاک (عه‌ڕه‌بی)، الژحاک، ئه‌ژژحاک، ئه‌ژدحاک، ئه‌ژدهاک (کوردی)، ئازدهاک، ئازتهاک، ئاستهاک، ئاستیاک، ئاستیاگ، ئاستیاگیس (یۆنانی)، ئاستیاجیس (ئینگلیسی) که ئاخر پادشای ماده. ئه‌م ڕه‌وتی گۆڕانه به سه‌رنجدان به پیاوچاک بوونی اسحاق و خوێنخۆر بوونی زوحاک ناکرێ له سه‌ر زمانی خه‌ڵک به درێژه‌ی مێژوو ئاڵوگۆڕی ته‌بیعی به سه‌ر دا هاتبێ، به‌ڵکوو ده‌بێ به ئانقه‌ست و به ده‌ست‌تێوه‌ردان بۆ ساز کردنی مێژووی درۆ ئه‌نجام درابێ.
به‌م جۆره نه‌ورۆز به ئاڵوگۆڕ پێکراوی نه‌مرود ده‌زانم، به‌ڵام هۆکاری ئاڵوگۆڕه‌که به ده‌ست‌تێوه‌ردانی جاعیلان ده‌ژمێرم، نه‌ک به گه‌شه‌ی ته‌بیعی له درێژه‌ی زه‌مان دا. جاعیلان عه‌ینی ئه‌و کاره‌شیان بۆ داریوش‌ی هه‌خامه‌نشی کردووه که به گۆڕینی ناوه‌که‌ی که‌سایه‌تی‌یه‌کی تازه‌یان دروست کردووه به ناوی زه‌رده‌شت.
گۆڕان له داریوش ڕا بۆ زه‌رده‌شت:
داریوش، ده‌ریوش، ده‌ریوش‌ت، زه‌ریوشت، زه‌رتوشت، یان زه‌ردوشت، زه‌رده‌شت.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ زه‌رده‌شت و داریوش هاوبه‌شن و نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌و دووانه‌هه‌ر یه‌ک که‌سن:
ـ له به سه‌رهاته نووسراوه‌کانی ئێرانی باستان دا هه‌ر دووکیان ده‌چنه لای که‌سێک به ناوی گۆشتاسب
ـ هه‌ردووکیان له شه‌ڕ دا ده‌کوژرێن
ـ هه‌ر دووکیان بۆ دینی زه‌رده‌شت وه‌ک عه‌لامه‌ت که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێ: بڕوانه که‌لله‌ی داریوش که دوو باڵی هه‌یه کراوه به سیمبول بۆ دینی زه‌رده‌شت
گۆڕان له خه‌شایار بۆ خدر ده‌کرێ به‌م جۆره بووبێ:
خدر، خزر، خه‌زه‌ر، خه‌سه‌ر، خه‌سایار، خه‌شایار
بڕوانه وێک‌چوونی خه‌شایار و خدر له لانی‌که‌م دوو خاڵان دا:
خه‌شایار ئاخر شای هه‌خامه‌نشی‌یه، خدر ئاخر پێغه‌مبه‌ری یه‌هوودی‌یه
خه‌شایار بۆ قه‌ومی یه‌هوود ڕزگاری‌ده‌ر بووه له ده‌ست پیلانی هامان که وه‌زیر بووه، خدر ـ یش وه‌ک ده‌ڵێن له ڕێ و ڕیبازان له غه‌یبه‌وه دێ و له موشکیلات ڕزگارت ده‌کا
گۆڕان له خدر ڕا بۆ کیخسرو
خدر، خچر، خسر، خسرو، کیخسرو
بڕوانه وێک‌چوونی ئه‌م دوو ناوه له نێوه‌رۆک دا، خدر به پێی عیلمی غه‌یب ده‌توانێ شتی نه‌دیار ببینێ، هه‌روه‌ها کیخسرو به گوێره‌ی داستانه فارسی‌یه‌کانی ئێرانی باستان له کۆسکی خۆی دا شووشه‌یه‌کی هه‌یه به ناوی جام جم. کیخسرو له‌وێ دا هه‌موو ستێک ده‌بینێ. کاتێک بیژه‌ن ون ده‌بێ ده‌جنه لای کیخسرو داوای یارمه‌تیی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش سه‌یری جام جم ده‌کا و ده‌بینێ که بیژه‌ن له چاڵاوێک هاوێشتراوه و دوای ئه‌وه ده‌چن ده‌یدۆزنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م داستانی چاڵاوه‌ش له چیرۆکه‌که‌ی حه‌زره‌تی یۆسف دزراوه.
گۆڕان له جامع جه‌مع بۆ جام جم
له فارسی دا ده‌ڵێن جام جم شووشه‌یه‌که له‌وێ دا هه‌موو دنیا ده‌بینی. من پێم وایه جام جام هه‌مان جامع جمع ـه. شه‌باهه‌ته‌که هه‌م له ناو دایه و هه‌م له نێوه‌رۆک: له لایه‌که‌وه جامع جمع وشه‌یه‌که که به زمانی فارسی به ته‌واوی ته‌له‌ففوز ناکرێ و پیتی ع یان بۆ نایه، له باری مه‌عناشه‌وه تۆ له جامیع ی جه‌مع دا ده‌توانی هه‌موو شتێک ببینی.
گۆڕان له معنویت ڕا بۆ مانویت
ئه‌م جه‌عله سه‌باره‌ت به مانی و مانه‌وییه‌ت یش کراوه، واته گۆڕان له معنوی ڕا بۆ مانوی، له معنویت ڕا بۆ مانویت، له معنی ڕا بۆ مانی. له وشه‌ی معنویت وشه‌ی مانویت یان دروست کردووه، له وشه‌ی معنوی ش وشه‌ی مانوی‌یان ساز کردووه. دوای ئه‌وه به هه‌زاران شتی بێ بناغه‌یان له سه‌ر کاغه‌ز نووسیوه و بڵاویان کردۆته‌وه، وه‌ک ئه‌وه که مانی به نه‌ققاشی په‌یامی خۆی ده‌گه‌یانده خه‌ڵک و له‌و قسانه. ناوی مانی‌ش هه‌ر له مه‌عنی دروست کراوه.
له دروست کردنی ناوی پارس و ماد دا سێ فێڵێ جاعیلانه کراوه:
1 ـ وشه‌ی پارس یان داناوه بۆ فارس، وشه‌ی ماد یان بۆ کورد داناوه، که ئه‌گه‌ر کورد گوتی من له ماد ـ م هیچ ئیرتیباتێک له نێوان ئه‌م دوو ناوه دا نه‌بیندرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فارس بڵێ من له پارس‌م به هۆی نزیکیی پیتی پ و ف بڵێن ڕاسته
2 ـ 2500 ساڵیان حوکم بۆ پارس داناوه، 250 ساڵیش بۆ ماد
3 ـ خۆشناوترین چیهره‌یان بۆ پارس داناوه (کورش که گوایه مافی مرۆڤی داناوه) و به‌دناوترین که‌سیان بۆ کورد داناوه (ئاستیاگ ئاخر پادشای ماد) که گوایه به هۆی ماره‌کانی سه‌ر شانی پیاوخۆر بووه
گۆڕان له هخامنشی ڕا بۆ کاوس
هخامنشی، خامنشی، خامنش، خامش، خامس، کامس، کاوس،
بڕوانه له مێژوو دا ده‌ڵێن هه‌خامه‌نشی ته‌ختی جه‌مشیدی دروست کردووه، له کتێبی ده‌رسیی زه‌مانی شای ئێران دا، هاتبوو که کاوس شا له نێو ته‌ختێک دا داده‌نیشت، چوار ئه‌ستونی له قولینچکه‌کان ته‌خته‌که‌ی دا ده‌چه‌قاند له نێوقه‌دی هه‌ر کامه‌ئ هه‌ڵۆیه‌کی ده‌به‌سته‌وه، له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ستونه‌کان له هه‌ر کامه‌ی گۆشتی ڕانه مه‌ڕێکی هه‌ڵاوه‌سیبوو، هه‌ڵۆکان که برسیان بوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به گۆشته‌که له شه‌قه‌ی باڵیان ده‌دا له ئاکام دا کاوس شا له ته‌خته‌که‌ی دا وه حه‌وا ده‌که‌وت و هه‌ڵده‌فڕی. ئه‌م خه‌یاڵه به هۆی ئه‌وه که هه‌م له ناو دا و هه‌م له نێوه‌رۆک دا وه‌ک هه‌خامه‌نشی ده‌چێ پێم وایه له‌و دروست کراوه.
هاوبه‌شی‌یه‌کانی نه‌ورۆز له گه‌ڵ هێماکانی مه‌سیحیه‌ت
له دینی مه‌سیحی دا جێژنی ئیسته‌ر (پۆسکه) هه‌یه که به‌شێک له مه‌ڕاسیمه‌که‌ی به قه‌رز وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزی پێ دروست که‌ن:
ـ له ئیسته‌ر دا باس له زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیح هه‌یه، ده‌ڵێن نوروز ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌یه و سه‌وزه له سه‌ر سفره داده‌نین،
ـ له ئیسته‌ر هێلکه به ڕه‌مز ده‌زانن، له سفره‌ی حه‌وت سین‌یش دا هێلکه داده‌نێن
ـ له چوارشه‌مبه‌ی ئیسته‌ر دا مه‌سیحی له داری خورما ئاور ده‌که‌نه‌وه، قه‌شه خۆڵه‌مێشه‌که‌ی به وێنه‌ی سه‌لیب له نێوچاوانی په‌یڕه‌وانی ده‌دا، له نه‌ورۆز دا له ڕۆژی چوارشه‌مبه ئاور ده‌که‌نه‌وه
ئه‌و شتانه‌ی له دینی جووله‌که‌یان دزیوه بۆ دروست کردنی نه‌ورۆز
ـ سفره‌ی حه‌وت سین، (زین به زمانی جووله‌که به 7 ده‌گوترێ)
ـ ڕۆژی یه‌کی فروردین هاوکاته له گه‌ڵ گه‌وره‌ترین جێژنی جووله‌که که له کتێبی ئه‌سته‌ری ته‌وڕات دا باسی له نێوبردنی مه‌خالیفانی ئه‌و قه‌ومه کراوه
به‌رژه‌وه‌ندیی پانیرانیسم له چیرۆکی زوحاک دا
به پێی چیرۆکه سازکراوه‌که‌ی نه‌ورۆز کورد له تۆره‌مه‌ی فارسه، چونکه به گوێره‌ی شێعره‌کانی شاهنامه له هه‌ر دوو لاوی که ڕۆژانه ده‌یانهێنانه ئاشپه‌زخانه‌ی زوحاک، ئاشپه‌زه‌کان واته ئه‌رمایل و گه‌رمایل (که ئه‌و ناوانه‌ش دزراوی ئیسماعیل و جوبڕائیل) سه‌ری یه‌کیان ده‌بڕی بۆ ماره‌کانی زوحاک و ئه‌وی دیکه‌یان ڕزگار ده‌کرد ده‌یاننارده شاخی، له جیاتی ئه‌میان سه‌ری مه‌ڕێکیان ده‌بڕی (که ئه‌وه‌ش کۆپیی به‌رانه‌که‌ی جوبڕائیله که له به‌سه‌رهاتی ئیبڕاهیم و ئیسماعیل دایه) و ده‌یانکرده خۆراک بۆ ماره‌کانی سه‌ر شانی زوحاک. جا، فردوسی ده‌ڵێ: کنون کرد از إن تخمه دارد نژاد، واته کورد له تۆره‌مه‌ی ئه‌و لاوانه‌یه که ده‌یانناردنه شاخی. به‌م جۆره هه‌ر داوایه‌کی که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد به حوکمی نه‌ورۆز مه‌منووعه و ئه‌و گه‌له به‌شێکه له فارس. پێ‌هه‌ڵگوتنی کوردانیش به نه‌ورۆز ناتوانێ جگه له‌وه بێ چونکه له‌و ڕۆژه دا فارس و تاجیک و ئه‌فغان وئێرانی هه‌مووی پێکه‌وه ڕۆژی جێژنیانه. ئه‌وه که ده‌ڵێ نه‌ورۆز ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی کورده، ڕاست نیه و له مه‌نبه‌عێکی پان‌ئیرانیستی‌یه‌وه دێ.
سه‌رچاوه‌کان:
1) سامڕه‌ند، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر "نه‌ورۆز" [به‌شی یه‌كه‌م] نه‌ورۆز ئه‌فسانه یان واقعیه‌ت؟
2) 2005.10.20، http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1129838652&archive=1133474512&cnshow=news&start_from=&
3) 2) شاهنامه نسخه ی عکسی فلورانس، مقدمه
The Books of Kings (Hebrew: Sefer melakhim, ספר מלכים http://en.wikipedia.org/wiki/Books_of_Kings
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
