حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م به‌سه‌بر و خۆڕاگری هه‌موو شتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، گۆی زه‌وی بۆ پیاوی له‌سه‌ر خۆ وئارامه نه‌ك بۆپیاوی توند ڕه‌و له‌خۆڕازی، فاوڵهكانی پارتی كاك مه‌سعود ناگرێته‌وه به‌ڵكو به‌رگری ده‌كات له‌و كارانه‌ی كه‌ژێر به‌ژێر به‌خه‌ڵكی مه‌كته‌ب سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه ده‌سته‌وه‌ستان دانیشێ و لێكۆڵینه‌وه نه‌كات به‌ڕێزیان دوجار به‌ر پرسیارن یه‌كه‌م سه‌رۆكی پارتیه دووهه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمه، ئه‌م نیشتمانه بۆ خه‌ڵكی ده‌رچوو له یاسانیه بۆ ئه‌وانه‌یه په‌یڕه‌وی یاسا ده‌كه‌ن، سبه‌ینێ گله‌یی بێ یاساكان قه‌بوڵ ناكرێ هه‌مووشیان بۆ شه‌ڕو لوقمه‌ی ده‌می هه‌ژاران له‌یاسا ده‌رده‌چن، هیچ هاوڵاتیه‌ك گوێ ناگرێ لهحهمهی مه‌لا قادری نوستوو له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی كردویه‌تی بۆ وازناهێنێ و بچێت تیمارێكی ده‌رده‌كانی بكات وه‌ك ئه‌ڵێن هه‌میشه عه‌لاگه‌یه‌ك دا‌و ده‌رمانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، زۆر سه‌یره پیره‌كانمان ته‌ماحی دنیایان زیاتره له گه‌نجه‌كان، ئه‌م نیشتمانه‌و پارتیه به‌كاك محه‌مه‌د ئاوه‌دان ناكرێته‌وه، ته‌كه‌تولی نێچیرڤان زیاتر چه‌په‌كان ده‌گرێته‌وه هه‌ر ڕۆژێ بیانه‌وێ فاوڵی گه‌وره ئه‌ده‌ن نمونه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رۆ قادر چینهكرد زۆر شارهزام له‌و بواره‌دا ته‌نانه‌ت له‌تیرۆر كردنی شه‌خسی و ئه‌قڵیشدا پشكی باشی به‌ر ده‌كه‌وێت له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆ حیزبی شیوعی به‌جێ هێشتوه نێچیرڤان پشتی ده‌گرێت لهگوڵانه كۆنه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاك مه‌سعود چه‌ند مانگ لای دا‌و دوای هاته‌وه سه‌ر مه‌یدان هه‌رگیز باوه‌ڕ مه‌كه‌ن به‌لادانی فوئاد سدیق ئهوانهكاریان پێده‌كرێت خۆیان كاره‌كته‌ر نین، به‌به‌ڵگه‌وه قسه ده‌كه‌م كه‌چۆن ململانێی حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن جارێ ماف به‌خۆم ناده‌م باسی بكه‌م مردن چاوه‌ڕوانی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ووتارهكهیان دامه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو، باش بزانن هه‌موو كورد به‌پارتیشه‌وه ده‌ست خۆشی وه‌ڵامه‌كانی به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئه‌كات هیچ پیاوێك ناتوانێ به‌سه‌ر شۆڕی بژی ده‌سه‌ڵاتیش پیاوی سیاسی ئازای ده‌وێت ته‌نها ئه‌وانه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه كه‌ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌شێوێنن، گه‌لێك گوێ بیستی به‌رهه‌م ساڵه‌ح بێت ده‌ڵێ من ئه‌و پۆسته‌م داوانهكردوهو هۆگریشی نه‌بووم باكهسیش منه‌تمان به‌سه‌ردا نه‌كات ئه‌گه‌ر ڕێگریشمان لێبكه‌ن ئه‌وه جورئه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه بچینه به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان ڕای بگه‌یه‌نین ڕێگریهكانمان چین، كه‌واته ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته بێزار بووه به‌ده‌ست بیانوهكانهوه كێ ده‌توانێ بیانویان ببڕێ بابیكات ئه‌گیانا خه‌ڵكی كوردوستان گوێ ڕایه‌ڵه‌و بیانویان پێده‌بڕێت، ئیتر به‌سه سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆكراسی كه‌س قه‌بوڵی ناكات، مه‌خابن بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال یه‌ك ووته‌ی نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌ست درێژیه بۆ سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی، دیاره حكومه‌تیش بێكه‌س نیه گه‌ل كه‌س دارێتی ده‌كات، كاتێ نێچیرڤان ده‌ستی هه‌ردوو وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌گرێ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌مه پێی ده‌وترێت ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی ئه‌مه ڕه‌فتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو بووه، دیاره هه‌ست نه‌كردنه به‌به‌ر پرسیاره‌تی و هیچی تر ڕاسته هه‌ندێك له‌سه‌ر دروست كردنی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ژی، ئه‌وه‌ش به‌ردی بناغه‌ی شه‌ڕی نوێیه میلله‌تیش شه‌ڕی ناوێ لێره‌دا ئۆپۆزسیۆن زیاتر باڵ ده‌گرێ و وه‌ڵامه‌كان و داواكانیان ده‌چنه پێشه‌وه كه‌واته ته‌ڵه‌یه‌كی باشی نایه‌وه بۆ پێوه بوونی حكومه‌ت، كه‌ی ئه‌مه مانای سست كردن و لاوازی یه‌كیه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ با سه‌رۆك باش بزانێ سست بوونی پارتی دێته ئاراوه و به‌ره‌و شێواندن ده‌چێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و كزی ده‌بات، به‌رپرسی لقی 4 ی پارتی پاساوی چی ده‌هێنێته‌وه گوایه بهموخالهفهی دانانێت ئه‌ی به‌ڕێز چی موخاله‌فه‌یه بۆ دان به‌ڕاستی ههڵهكهدا نانێن مامۆستا سه‌لام داوا ده‌كات كهڕهوشهكه هێور بكرێته‌وه گوایه به‌رهه‌م ساڵه‌ح كاری ناشیاوی كردووه، دیاره نابێت كه‌س به‌رگری له‌مافی خۆی بكات، هه‌ڵه زۆره بوترێت به‌ڵام كاتی نیه ئه‌و كه‌سه كه‌سه حه‌رفێكی به‌سه، وازهێنان له‌و كارانه هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ناوی یه‌كێكه‌وه قسه‌ده‌كرێت باشتره باسه‌ر له‌م میله‌ته نه‌شێوێ، برایانی ئۆپۆزسیۆن بێده‌نگن له‌م ئاسته‌دا دیاره ڕسته‌ی بهكهڵكتر ده‌هۆننه‌وه بۆ سه‌رۆك حكومه‌تی پێشوو ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌شیان به‌دڵ بێت دیاره به‌بێده‌نگی ده‌مێننه‌وه ده‌نگ بهناههقیهكان ئهدهنێت، لهكۆتیدا ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم كێ ده‌ستی پێكرد بائه‌و واز بهێنێ نیه‌تی حكومه‌تیش پاك و بێگه‌رده ئه‌یه‌وێت كار بكات ئه‌وانه‌ی ڕێگری ده‌كه‌ن پارهخۆرهكانی سه‌ر كورسیه‌كه‌ی دوێ نێن.
