تووانج لێدانێکی کوردی هه‌یه، بۆ که‌سێک ئه‌وترێ ئاگاداری ڕوداوێک نه‌بێت و، به‌شداریش بکات. ئه‌ڵێن(له بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات) به‌ڕێز ب
ابهکر زێباریش بۆخۆی بێده‌نگ دانیشتبو سه‌یری عه‌بدولقادر عوبه‌یدی ئه‌کردو سه‌ری بۆ ئه له قاند. به‌لام به‌داخه‌وه جار جاره‌یه‌ک به زور ناچاری ئه‌که‌ن بێته ئاخافتن. جا له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه بێ تاوانه، نه‌ک هه‌ر هیچ ئاگاداری هه‌ڵوێستی حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکی نیه، به‌ڵکو هه‌ر ئاگاداری هه‌ڵویستی حکومه‌تی کوردستان و، سه‌رۆکی کوردستانیش نیه، که لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تایبه‌تی خۆیه‌تی!!.
وته‌یه‌کی پێشینان هه‌یه که ئه‌ڵێت: کورد بدوێنه خۆی شه‌رحی خۆیت بۆ ئه‌کات. جا به‌ڕیز، کاکه بابه‌کر زیباریش، تاکو ئێستا دوو جار دیومانه هاتبیته دواندنی ڕاگه‌یاندن، که به‌داخه‌وه هه‌ردو جاره‌که‌ش ته‌نها شه‌رمه‌زاری به سه‌ر هێناوین. بۆ سه‌لماندنیش ئه‌وه له به‌ر چاوه، وه‌کو:
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له ماوه‌ی ڕابوردودا، که کێشه‌ی سه‌ربازی هاته کایه‌وه له سنوری خانه‌قین و جه‌له‌ولا. دیاره ناڕه‌زایه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه، له لایه‌ن جه‌ماوه‌رو، سه‌رکردایه‌تی سیاسیه‌وه. هه‌تا سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕیز، مه‌سعود بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا، بابه‌کر زێباری خستۆته په‌راوێزه‌وه‌و، هیچ جۆره پرس و رایه‌کی پێ ناکه‌ن. به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌وه وه‌ک سیاسه‌تێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به پێک هێنانی شاندێک و، کاک زێباریان نارد بۆ جه‌له‌ولا. هه‌ر که به‌ڕیزی گه‌یشته ئه‌وێ، یه‌ک لێدوانی به‌ڵاو کرده‌وه، که له %100 یش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و، ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕیز مه‌سعود بارزانی بو. تا له پاشان هه‌وڵیدا خۆی راست بکاته‌وه، به‌ڵام تفێ که ڕۆ بکرێت، دیاره که هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گرانه.
ئه‌وا بۆ جاری دوهه‌میش. هه‌ر وه‌ک ئاگادارن، که سه‌رۆکی کوردستان له چاو پێکه‌وتنێکیدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی( لۆس ئانجلیس تایمز) ی ئه‌مریکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد. که له‌و بڕوایه‌دایه 16 فیرقه‌ی سه‌ربازی پێکهێنراوه له سوپای ئێراقی. سه‌رکرده‌کانی هه‌موی عه‌ره‌به‌و، پڕسو ڕا به په‌ڕله‌مانیش نه‌کراوه، که ئه‌بێ به پرس و ڕا کردن له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان و له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی ئێراقیه‌وه برێاریان له سه‌ر بدرێت. که چی ته‌نها له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکیه‌وه دیاری کراون!.
جا به هه‌رحاڵ. مه‌به‌سته‌که‌ی ئێمه لێره‌دا، ده‌رباره‌ی به‌ڕیز زێباریه. که له وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌کی وه‌فیق سامه‌ڕائیدا، که ئاماژه‌ی به‌وه کردبو. گوایه بابه‌کر زیباری، بۆ پۆستی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئێراق شیاو نیه. به‌ڵام بابه‌کر له چاو پێکه‌وتنێکدا له سه‌ر ماڵپه‌ڕی کوردستان تێڤێ، له به‌رواری 14/1/2009 واته به‌دوو رۆژ دوای لێدوانه‌ی سه‌رۆک بارزانی، له ناوه ڕۆکی به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌که‌ی سامه‌ڕائیدا، زێباری ئاماژه به‌وه ئه‌کا، گوایه پینج یان شه‌ش فیرقه سه‌رباز هه‌یه‌و. 240 تانکی(M1 ) ی ئه‌مه‌ریکی.هه‌رچه‌نده کوردستان تێڤێ نوسیویه(تانکه‌ر) به‌ڵام دیاره مه‌به‌ست تانکه. چونکه له خواره‌وه‌ش له جیاتی ته‌کنۆلۆژیا نوسیویه(تانکه لوژیا) که واته هه‌ڵه‌ی نوسینه. جا زۆر سه‌یره. که جیاوازیه‌کی زۆر له نێوانی زانیاریه‌کانی سه‌رۆکی کوردستان و، کاکه بابه‌کر زێباریدا هه‌یه. که دوو چه‌ندانه‌ش زیاتره. له وه‌ش زۆر سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، که به‌ڕیز زێباری، خۆشی دڵنیا نیه. ئایه چه‌ند فیرقه‌ی سه‌ربازی هه‌یه. ئه‌ڵیت پێنج، شه‌ش فیرقه. واته نازانێ چه‌نده!!
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ش. به‌ڕێزی وه‌ک که‌سێکی ئاگادار به‌ر په‌رچی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ئه‌داته‌وه، که ئێراق دوو هه‌زار ده‌بابه‌ی ڕوسی کڕیبێ. گوایه ڕاست نیه‌و درۆیه. به‌ڵام گومان له سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خۆی زیاتره، ئه‌وه‌ش دیاره که ڕۆژگار ئه‌ی سه‌لمێنی!. به‌ڕاستی سه‌یره. به‌وه ئه‌چێ زۆر ئاگاداری بارودۆخی سه‌ربازی هه‌بێ و به‌چه‌کی ڕوسیش ڕازی نابێ. چونکه زۆر له کوردستان تاقی کرایه‌وه، سه‌رکه‌وتو نه‌بوو، بۆیه داوای چه‌کی ئه‌مریکی ئه‌کا، تاکو تاقی بکه‌نه‌وه له کوردستان، بزانن ئه‌و چۆن ئه‌بێ، سه‌رکرده باڵا که‌ش گۆڕاوه، پێش‌و به‌عسی بو، ئه‌مجاره ئیسلامیه، به‌ڵکو سه‌رکه‌و‌توبێ!.
جاهیوادارین سه‌رکردایه‌تی ڕامیاری کوردستان، ته‌نها ئه‌م سێ پرسیاره‌ش ئاراسته‌ی به‌ڕیز بابه‌کر زێباری بکات، وه‌کو:
یه‌که‌م: ئایه ئاگاداری جێگوڕکه‌و جم‌و جوڵه سه‌ربازیه‌کانی سوپاکه‌ی هه‌یه، له ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان که چ هه‌ڵوێستێکی دژه کورد نیشان ئه‌دن و چۆن ئابلۆقه‌ی که‌رکوکیان داوه. وه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره کوردانه چه‌ندن، له‌و سنورانه دور خراونه‌ته‌وه‌و، به‌ره‌و به‌غداو ناوچه عه‌ره‌بیه‌کان له سه‌ر شێوازی به‌عسیه‌کان، سیاسه‌تی دژه کورد. وه هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیان چۆن بوه‌و چیی پێکراوه، توانیویه پرسیار له وه‌زیری به‌رگری بکات، به‌س بڵێ بۆ چی و هۆکار چیه؟!!.
دوهه‌م: ئاشکرایه هه‌ر پۆستێ له ڕێگه‌ی چ لیست و لایه‌نێکه‌وه وه‌رگیرابێت، بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندو مافه‌کانی ئه‌ولیسته، وه‌یان لایه‌نه بکات. هه‌ر وه‌ک ئاشکراشه، به‌رز ترین پۆستی سه‌ربازیش که دراوه به کورد، وه‌ک پشکی هاوبه‌ش له حکومه‌تی تازه‌ی ئێراقدا، ئه‌و پۆسته‌یه که کورد، ئه‌وی ده‌ست نیشان کردوه بۆی، نه‌ک حکومه‌تی ئێراق، وه‌یان عه‌ره‌ب. بۆ به‌ر پرسیاریه‌تی. ئایه هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی به‌ڕیزی، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا، بۆ پارێزگاری کردن له مافی سه‌ربازی گه‌لی کوردستان چیی بوه، خۆ ئاشکرایه، که هێزی پێشمه‌رگه به‌شێکه له سوپای ئێراق. چ سودێکی به‌و هێزه گه‌یاندوه؟ ئه‌وا ماوه‌ی ساڵ زیاتر تێ ئه‌په‌ڕیت، سوپا له ناوچه دابڕاوه‌کان، هه‌ڵوێستی گونجاوی نیه به‌رانبه‌ر به دانیشتوانی کورد، چیی کردوه بۆ به‌رگری کردن لێیان؟ئه‌و وه‌کو نوینه‌ری گه‌لی کورد، ئه‌بێت هه‌رده‌م ئاگاداری سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان بکاته‌وه، له گۆڕانکاریه سه‌ربازیه‌کان، له ڕوی چه‌ندایه‌تی و، پڕچه‌ک کردنی و، جۆری هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به گه‌ڵی کورد. چونکه مه‌ترسیدارترین لایه‌ن بۆ کورد، ئه‌و لایه‌نه‌یه. به‌ڵام وادیاره، هه‌ر به پێی دیاری کردنی ژماره‌ی فیرقه‌کان، له نێوان خۆی‌و سه‌رۆکدا، وه‌ڵامه‌که‌ی ئاشکرایه؟!!!.
سێهه‌م: ئایه به‌ڕیزی، تا ئێستا هه‌ستی به‌وه کردوه، نه‌ک سه‌ربازێکه‌و به‌س، که ئه‌بیت مل که‌چی هه‌مو فه‌رمانێکی سه‌ربازی بێ.به‌ڵکو ئه‌و جگه له‌وه‌ی که سه‌ربازه، به‌ڵام پشکی کورده له به‌رانبه‌ر وه‌زیری به‌رگریدا، مافی چه‌ندو چونی هه‌یه، نه‌ک ته‌نها، وه‌ک محه‌مه‌د عرێبیه‌که‌ی سه‌رده‌می قاسم ته‌نها ده‌ست هه‌ڵبڕیت و بڵێت( موافچ). به‌لام به‌پێ هه‌ڵسو که‌وتو بێده‌نگی له به‌رانبه‌رجمو جوڵیه سه‌ر بازه‌یه‌کاندا، چونکه په‌روه‌رده‌ی بواری سه‌ربازیه، هه‌ر به‌وچاوه سه‌یری بارودۆخه‌که ئه‌کات‌و ته‌نها بڕیار جێ به‌جێ ئه‌کات، جا ئه‌وه‌ش سازش کردنێکی تری مافێکی گرینگی کورده‌و، کراوه به قوربانی ته‌نها موچه‌و نازناو!!.
له کۆتاییدا، پشتگیری له داواکه‌ی نه‌یاری کورد، وه‌فیق سامه‌ڕائی ئه‌که‌ین، که نه‌شی زانیوه به زیانی خۆیان ته‌واو ئه‌بیت. چونکه ئه‌و پۆسته پشکی کورده‌و، هه‌رکه‌سێکیتر له جێگه‌ی به‌ڕیز بابه‌بکر زێباری دیاری بکرێت له به‌رژه‌وه‌ندی کورده. بۆیه هه‌ر وه‌ک بۆته باو که‌سانی لاواز وه‌ک مه‌شهه‌دانی خانه نشین بکرێن. هیوادارین سه‌رکردایه‌تی کوردیش هه‌وڵی خانه نشین کردنی کاک زێباری بدات. چونکه به‌ڕاستی به‌کردارو هه‌ڵوێست سه‌لماندویه‌تی، ئه‌ڵیت من ته‌نها موچه خۆرم و ئاگام له هیچ نیه!!!.
