دیاره ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان به‌ڕێوه بچێت و کۆمه‌ڵێك کێشه ی تێدا دروست نه‌بێت، دوایش ده‌وترێت ئه‌مه ئه‌نجامی دیموکراتیه و دیموکراتی له کوردستاندا هه‌یه. .
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاوازتره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژاردنه بۆ نوێنه‌رانی کورد له به ناو عێراقێکی فیدراڵی. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش خراوه‌ته ڕۆژێکی مێژووی پیرۆز، وه‌ك 7 ی ئازار که رۆژێکه هیچ تاکێکی کورد له بیری ناکات به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له‌و کات و زه‌مانه‌دا ژیاون. چونکه ئه‌و کاته خه‌ڵکی کوردستان به جۆش و خرۆشێکی دیکه‌وه ڕاپه‌رینیان کرد و دوژمنی کوردیان له به‌شێکی بچووکی خاکی کوردستان وه‌ده‌ر نا، خۆزگه ئێستاش به هه‌مان جۆش و خرۆش به هه‌مان یه‌کگرتووی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان کردبا، نه‌ك به کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی ناوخۆ بچنه ناو په‌رله‌مانی عێراق، بۆیه واز هێنان له‌و کێشه و ململانێیه سیاسیانه هیچ چارێکی کێشه‌ی میلله‌تی کورد ناکات ته‌نها زیان له بزوتنه‌وه‌ی کورد ده‌ده‌ن، ئه‌و کێشه و ململانێیانه زۆر ده‌مێکه‌یه کورد تووشی بووه و به سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام به داخه‌وه هیچ گوڵێکی به‌هارمان تێدا سه‌وز نه‌کرد ته‌نها له ده‌ستادنی ئازیزان و ده‌ربه‌ده‌ر بوونی کورد له‌و کێشانه. ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی چه‌نده‌ها ساڵه خه‌باتین و چه‌نده‌ها قوربانیمان داوه تا به مافه‌ره‌واکانی خۆمان بگه‌ین به‌ڵام ته‌نها و ته‌نها قوربانی دانمان بۆ له ناو بردنی خۆمان و کێشه ناوخۆیه‌کانمان بووه. له هه‌رشوێنێك له‌م دنیایه‌دا گه‌نده‌ڵی بووه‌و هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی که ناته‌بای و شه‌ڕی خۆ کوژی بسه‌پێنین به سه‌ر خۆماندا. رژێمه یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی کوردستان له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بووبێت ته‌نها ماوه‌یه‌کی زۆر کورت و مافێکی زۆر که‌میان به کورد ڕه‌وا بینیوه تا خۆیان جێگیر کردووه و به ده‌نگی کوردان، له دوایشدا هه‌مان کێشه دروست بوه‌ته‌وه.
بۆیه کورد به‌و تاقیکردنه‌وانه تێپه‌ڕی کردووه به‌ڵام به داخه‌وه هیچ وانه‌یه‌کمان لێ وه‌رنه‌گرتووه ته‌نها کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی کوردستان بوونه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه داسه‌پاوه به ده‌ستی رژێمه دوا به دوایه‌که‌کان به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌و خۆ هه‌ر له ڕێگای خۆمان بۆ له ناو بردنی خۆمان. پارچه پارچه کردنی ڕێکخراوه کوردیه‌کان، له ناو بردنی شۆڕشگێڕ و سه‌رکرده‌کانمان له قازانجی کێدایه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێ ده‌هێڵم بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز
04/03/2010
دانمارك
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
