"سه‌ره‌نجام ده‌توانین به‌خۆشی بژین، تێك بشكێنین، تێكبده‌ین، پاشان قسه بكه‌ین"
پێشتر هونه‌رمه‌ندان پێشبینی هاتنی مایویان كردبوو، ئه‌و مانگه جوانه‌ی، له كۆتایی شه‌سته‌كاندا به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه. ئه‌میش سه‌رگوزشته‌ی راپه‌ڕینێكه تا ئێستا دروشمه‌كانی له گوێماندا ده‌زرنگێنه‌وه. له سه‌روبه‌ندی مایۆی 1968 فه‌ڕه‌نسا ده‌وڵه‌تێكی كشتوكاڵی كۆن بوو، تازه كه‌وتبووه نێو قۆناغی به پیشه‌سازیی بوونی خێراوه، ئیمپراتۆریه‌تێكی كۆلۆنیالیستی كۆن بوو كه ماوه‌یه‌كی كورته به‌ئێش وئازاره‌كانی له‌ده‌ستدانی جه‌زائیره‌وه ده‌ناڵێنێت، بی ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌شكستی 1940هه‌ستابێته‌وه. دوو هێزی گه‌وره ویستیان ئه‌و شكست ونسكۆیه له بیرفه‌ڕه‌نسیه‌كان ببه‌نه‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازی خۆی ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانانه‌یان بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته دروستكرد، یه‌كه‌میان مه‌زن په‌رستی دیگۆلییه‌كان بۆ نه‌ته‌وه، دووه‌میان ئاوازچڕینی كۆمۆنیستیه‌كان بۆ ئایینده.
وه‌لی ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئایدۆلۆژیایانه‌ی تێكۆشان و به‌ره‌نگاری و شكۆمه‌ندی به‌رز راده‌گرن، توانیان نه‌وه‌ی ئیهانه‌كراوی جه‌نگ رازی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌اون كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر لاوانی دوای جه‌نگ له ده‌ستدا، ئه‌و لاوانه‌ی هیوایان به‌شتێكی تر هه‌بوو، جیاواز له‌مه‌زنایه‌تی و ستایشكردنی سیستمی باوكسالاری.
وه‌ك هه‌موو هه‌ژانه مێژووییه گه‌وره‌كان، مایو له پڕ روویدا و هیچ كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد، یاخود روونتر بڵێین، هیچ كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌و رقه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه‌ڵه‌كه‌بووه ده‌رگا بۆ راپه‌ڕینێك بكاته‌وه، كه پاڵنه‌ره‌كانی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك وه‌ستابێت، نه‌ك له‌سه‌ر خه‌باتكردن دژی ئیستیغلالكردن. كرێكاران و به‌تایبه‌تیش له نێویاندا لاوان، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی داوای كرێیه‌كی باشتر‌و هه‌لومه‌رجێكی چاكتری كاركردن بكه‌ن، دژی توندوتیژی خاوه‌ن كاره‌كان و تاكڕه‌وی له بڕیاره‌كانیاندا یاخی بوون. له‌م ره‌وشه‌شدا وا ده‌كات ئه‌و كرێكارانه له خه‌باتی خوێندكاران تێبگه‌ن و هاوسۆزبن له‌گه‌ڵیاندا، كه هه‌ر ئه‌وان بوون رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی رۆشنبیرانی ده‌رباره‌كان و تیمه‌كانی ئاسایشی كۆماری (GRS) ده‌بوونه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و لاوانه وه‌ك خوێندكاران به ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه ئه‌خلاقیه‌وه ده‌یانناڵاند كه ئاره‌زووه‌كانیان سه‌ركوت ده‌كات و پۆلیس چاودێری سێكسییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، كه ئیتر ئه‌مه له‌وه زیاتر قبوڵ نه‌ده‌كرا. بۆیه شتێكی ناوازه نیه ئاڵا سورره‌كان تێكه‌ڵ به ئاڵا ره‌شه‌كان ببن، كه ئه‌ویش ئاڵای جه‌نگه و گوزراشت له فه‌وزه‌ویه‌تێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌كات، فه‌وزه‌ویه‌تێك كه‌نه‌باوه‌ڕی هه‌یه نه یاسا وبانگه‌شه‌ش بۆ ته‌نها كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤ ناكات، به‌ڵكو بانگه‌شه بۆ زیاتر له كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كات.
كرێكاران و خوێندكاران و بێكاران و هونه‌رمه‌ندان و ژنانی ماڵه‌وه، هه‌موویان له‌سه‌ر رێگا‌و له‌سه‌ررێگا چادریان هه‌ڵداوه‌و و رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان، ئه‌مه جگه‌له‌سه‌ره‌تا هیچی ترنیه، با به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر خه‌باتكردن! با به‌رده‌وام بین له شۆڕشكردن! با به‌رده‌وام بین له ئاژاوه‌نانه‌وه! با لیبۆكه پیره‌كانی سیاسه‌ت (راستڕه‌وه‌كان یان سۆسیالیسته‌كان) بمرن، یان بێده‌نگ بن! ئه‌مه هیچ نییه، ته‌نها جگه له‌سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بی.
سه‌رئه‌نجام ده‌توانین به‌خۆشی بژین، تێك بشكێنین، تێكبده‌ین، پاشان قسه‌بكه‌ین و پێیان رابگه‌یه‌نین كه چیان به ئێمه كردووه، ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه و ئیتر ناوه‌ستین، چونكه وه‌ستان بۆ خۆی مردنه، لای ئه‌وان مردنی كۆتایی هه‌فته‌یه و لای ئێمه‌ش مردنی گره‌وكردنه له‌سه‌ر پێشبڕكێكردن، لای ئه‌وان مردنی فیگارۆ و لای ئێمه‌ش مردنی ئیكیبه.
ئه‌م چه‌پێندراوه‌ی شۆرش له‌دووره‌وه گه‌رایه‌وه، ئه‌وپیره‌بێزاركه‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری شمولیه‌ت ده‌ست به‌رداری چاڵ لێدان نه‌بووه، وه‌لی مای 1968 بۆ ئه‌وه هات تا له ناكاو ده‌وڵه‌مه‌ندی و فره‌یی خۆی ئاشكرا بكات. له ناوجه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ماركسیزم‌دا ره‌وتێكی ئازادیخواز نه‌شونمای كردبوو، به دوایدا راپه‌ڕینه‌كانی به‌رلینی ساڵی 1953هات، به تایبه‌تیش مه‌جه‌رو پۆلۆنیا له ئۆكتۆبه‌ری 1956 بۆ ئه‌وه‌ی بیخرۆشێنێت.
له فه‌ِره‌نسا گۆڤاری (ئارگۆمێنت) كه ئه‌وانه‌ی له پارتی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسی جیاببوونه‌وه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا هه‌ڵسان به دابینكردنی زه‌مینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته. ئێدگار مۆران بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بوو، كه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ هێنری لوفافه‌ر له به‌شی زانستی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆ تازه‌كه له نانتار پێكه‌وه كاریان ده‌كرد، ئه‌و زانكۆیه‌ی به هۆی كه‌سێكه‌وه به ناوی دانیاڵ كوهین بندیت و هاوِرێكانی ده‌بێته جێگای قسه‌و باسی خه‌ڵك و رۆژی 22ی مارس هه‌ڵسان به داگیركردنی شوێنه ئیدارییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی 22ی مارسی به ناوبانگیان دامه‌زراند، ئه‌مه‌ش ئه‌و پریشكه بوو كه ئاگری له (كا) یه‌كه به‌ردا.
وێرای ئه‌مه‌ش، كاتێك ده‌زانین هه‌مان پشێوی له زستانی 1967- 1968 به‌شی ناوخۆیی كچانی له گه‌ڕه‌كی زانكۆ گرته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌تیه‌ك له به‌رامبه‌ر رێگانه‌دان به‌وه‌ی خوێندكاره كوڕه‌كان له شه‌واندا سه‌ردانیان بكه‌ن، لێره‌وه تێده‌گه‌ین تا چ رادده‌یه‌ك كاره‌كانی فرۆیدییه ماركسییه‌كان له نموونه‌ی ویلهام رایش وئێریك فڕۆم... هتد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌نده خوێندكارییه چه‌په‌كان هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌نده‌مینتالیستی ستالینی و لۆبیه تیۆرسینه‌كانی رێكخراوه خێزانییه‌كانه‌وه ره‌تكرابوونه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه راوێژكاری گشتی فیدراڵی خوێندكارانی كۆلێژی ئاداب له سۆربوون (جۆرج لاباساد)، كه ناوبراو شاره‌زا بوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ما بیرۆكراتییه‌كان كه پێشتر فرۆید جه‌ختی لێده‌كرده‌وه، به‌وه‌ی تا ئاستێك هاوكار ده‌بن له مل پێكه‌چكردنی كوڕه‌كان بۆ باوكێكی دڵره‌ق و پاڵ پێوه‌نانیان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی كه‌سایه‌تی باوكیان ببینن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ژان ئۆری وفیلیكس گاتاری كه له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌قڵی (Borde de Cour-Cheverny) بوون، گوتارێكی تیۆری و ئه‌زموونێكی تازه دروست ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی به‌نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌وان له میانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی گۆشه‌گیرییه‌وه، كه ده‌بێته مایه‌ی شێت بوون، چه‌ندین به‌ربه‌ستی پێویستی په‌یوه‌ست به پاراستنی سیستمی باوكسالاری سه‌ركوتكه‌ریان ئاشكرا كرد. ئه‌مه‌ش هێڵی گۆشه‌نیگایه‌كی تازه‌ی ئازادی ده‌كێشێت كه په‌یوه‌ندی به (مێژووی شێتی) فۆكۆ وپزیشكه ده‌روونییه‌كانه‌وه‌هه‌یه، ئه‌وانه‌ی دژی ئینگلیزه‌كان بوون، هه‌ر وه‌كو لانگ و كۆپه‌ر، كه له (ره‌خنه‌گرتنی عه‌قڵی جه‌ده‌لی سه‌رده‌م) دا تا ئاستێكی زۆر سوودیان له سارته‌ر وه‌رگرتبوو. دواجار ئه‌و هێرشه ئازادیخوازه له پشته‌وه ستراتیژییه‌تی كۆنی ماركسیزم – لیینیزم، كه له‌سه‌ر خه‌باتی به‌ره‌یی دژی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی وه‌ستابوو كرده ئامراز. به‌م پێیه بۆ په‌لاماردانی سوپا و دادگا و پۆلیس، نه‌نگی نیه سه‌ره‌تابه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی خواره‌وه‌دا له خێزان و خوێندنگا‌و نه‌خۆشخانه‌كان یاخی بین. به مانایه‌كی تر پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی كۆماری بجه‌نگی، چاكتره پۆلیسی نهێنی له سه‌ری خۆتدا ده‌ربكه‌یت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ساته یه‌كلایكه‌ره‌وه‌كاندا هه‌یه، كاتێك كۆن مردن ره‌ت ده‌كاته‌وه و تازه‌ش ناتوانێت له‌دایك بێت، هونه‌رمه‌ندان پێشبینی هاتنی ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه‌یان كرد. له‌كۆتایی شه‌سته‌كاندا ئامێری جازی ئازاد و سینه‌مای ره‌خنه‌یی له‌گه‌ڵ گودارو رێنیاسو ریفێت و سینه‌مای تازه‌ی ئه‌مریكای لاتین واته قوڵایی ئه‌مریكا، هه‌ڵسان به خۆشكردنی ئاگر وگێرانه‌وه‌ی ده‌نگه یاخییه‌كانی سوریالیه‌ت كه‌گه‌یشتبووه‌لوتكه. له‌نیشانه‌كانی ئه‌وزه‌مه‌نه‌ش لویسبونویلی دوژمنی دابونه‌ریته‌كان، كه به درێژایی ئاواره‌بوونی له مه‌كسیك به هۆی دژایه‌تیكردنی سه‌ختی بۆ فرانكۆ گه‌ڕایه‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌مه‌ش بووه رایه‌ڵی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ لێكترازابوون، ئه‌وه‌تا سه‌رله‌نوێ و به چاوپۆشین له جیاوازییه‌كانی ته‌مه‌ن و ره‌وشی مێژوویی، ده‌كه‌وێته‌وه نێوان هه‌مان رووباری توڕه‌بوونه‌وه. له‌ولاش ئارشی چاپ و سونی رولینز و ئاربه‌رت ئیلله‌رو ئه‌وانی تریش وه‌ك نه‌فره‌ت لێكراوان فویان به ئامێری سه‌كسیفۆنیاكانیاندا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هاتوهاواری گیتواته ره‌شپێسته راپه‌ڕیوه‌كان له هارلم و واتسی به گوێی جیهاندا بده‌ن، ئه‌وانه‌ی به وشه‌كانی مالكولم ئاكس پڕ جۆش ده‌بوون (ئه‌ی كۆرپه له‌دایك ده‌بینه‌وه؟)، ئه‌م گۆرانییه‌ی هه‌زاران جار ده‌وترایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له پایته‌خته دێرینه‌كانی جیهان له پاریس و له‌نده‌ن و به‌رلین و رۆما ده‌بیسترا، ئه‌و لاوانه‌ی به تاسه‌وه‌بوون بۆ رووخاندنی جیهانی پیر، پڕ به گه‌روویان هاواریان ده‌كرد " هاوڕی خێراكه، جیهانی پیر له پشتته‌وه‌یه".
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1967 یه‌ك له‌دوای یه‌ك سی بۆمب ته‌قینه‌وه (كۆمه‌ڵگای وێنه) ی گی دی بور و (توێژینه‌وه له ئادابی هه‌ڵسوكه‌وتكردن، تایبه‌ت به نه‌وه نوێیه‌كان) ی راول فلنجان و رۆژنامه‌ی (كڵپه‌كان)، كه‌لاوه توڕه‌بووه‌كانی ستراسبورگ، ئه‌وانه‌ی خۆیان به داهێنه‌رانی پرسه‌كان داده‌نا، به‌ناوی (ده‌رباره‌ی هه‌ژاری له نێوه‌نده خوێندكارییه‌كان له كایه ئابووری و سیاسی و سایكۆلۆژی و سێكسی و هه‌ندێك كه‌ره‌سته بۆ چاره‌سه‌ركردنیان) دابه‌شیان ده‌كرد. ئه‌وكات ره‌خنه‌گرتن له سه‌رمایه‌داری و ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی به كۆمۆنیزم ناوزه‌د ده‌كرا پرۆسه‌یه‌كی ریشه‌یی و رادیكاڵی بوو، ئیدی هیچ رێگا چاره‌یه‌ك نه‌بوو بۆ ده‌ربازبوون، جگه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و مانگرتنی گشتی دژی جیهانی كاڵا، كه تیایدا هه‌موو شتێك ده‌كڕدرێت و هیچ شتێك ئاڵوگۆڕ ناكرێت، به‌ڵكو هه‌موو ئایكۆنه‌كانی مۆدێرنێته له ئوتومبێل و به‌سته‌رو (پلاجه) و جل شۆر و ئامێری تۆماركردنی به‌رز و گۆڤاره‌كانی هه‌واڵ و كتێب و قه‌وان... هتد، به كورتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وای له جۆرج بیریكی زانای گاڵته‌بازی مێروو ناس كرد بڵێت نابێت ئه‌وشتانه‌به‌كارببرێن، به‌ڵكو ده‌بێت بدزرێن وخێرا له ناو ببرێن.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی مایۆدا، له قوڵاییه‌كانی كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵكران، ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی هه‌میشه ئایدیۆلۆژیسته‌كان، سه‌گه‌كانی پاسه‌وانی هه‌ژموونگه‌ری سه‌رمایه‌داری شانازییان پێوه‌ده‌كرد (مرۆڤی تاك ره‌هه‌ندی) به‌رهه‌م هێنا كه هێربرت ماركۆزی دوا زیندووه‌كانی قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌یی فرانكفۆرت باسی لێوه‌كردووه، ماركۆزئه‌و كه‌سه‌ی دوای گه‌یشتنی هیتله‌ر بۆ سه‌ر ته‌ختی حوكم به‌ره‌و ئه‌مریكا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت.
له‌وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌شوێنی دیكتاتۆریه‌تی تیرۆریستی فاشیزم ونازیزم، دیكتاتۆرییتێه‌كی نه‌رم و نیان وله جیهانی سێهه‌میش یه‌كێكی تری توندڕه‌و شوێنی گرته‌وه، كه‌به‌یه‌كه‌وه دیمه‌نێكی تێكه‌ڵاوبوو، واته‌گواستنه‌وه‌ی ژیان بۆ پاشماوه‌یه‌كی سیخناخ به زه‌مه‌نه مردووه‌كان، وه‌ك چۆن ماركس پێشبینی كرد، مردوو جله‌ویزیندووی ده‌كرد.
كاتی وێرانكردنی ئه‌م وێرانییه هاتووه، كاتی بوێرییه به‌سه‌ر شۆڕشدا، ئه‌وه مانگی مایۆیه‌و كه تیایدا دیواره‌كان گوڵ ده‌گرن.
"به‌بی هیچ به‌ربه‌ستێك به‌خۆشی بژین"
"به‌بێ هیچ زه‌مه‌نێكی مردوو بژین "
" شته‌كان، له‌به‌رچاو ون بن"
" ره‌شبینیش پیساییه، بجولی و ژیان بگۆڕه"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
