من وه‌ك لایه‌نگرێكی جارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وكسێكی نزیكی شه‌هید مامۆستا عبدالله قصری، حه‌زم ده‌كرد مامۆستا علی بابیر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی بدایه‌ته‌وه، چونكه ئیسته له ناو خه‌ڵكدا توره‌ییه‌كی زۆر دروست بوه به‌رامبه‌رت، وه دڵنیام وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زویرت ناكات چونكه تۆ دڵ فراوانی، به‌ڵام وا باشتره زوو وه‌ڵام بده‌یته‌وه نه‌ك بڵێیت ئه‌مه هی ناحه‌زه‌كانه و به‌و پاساوه بێده‌نگه‌ی لێ بكه‌یت.
پرسیاره‌كانم ساده‌ن و له سه‌ر زاری خه‌لكن، به‌ڵام تكایه به تۆمه‌ت و دروستكارو ده‌ستی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن دامان مه‌نین چونكه ئه‌وه له ناو كورددا زۆر باوه‌و زۆر جار ده‌كریته مبرری خۆ دزینه‌وه له خستنه روی راستیه‌كان.
پرسیاره‌كان:
1- ئه‌م پیا هه‌ڵدانه سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ت بۆ نوشیروان مسته‌فا چییه؟ سه‌یره ده‌مێك له گه‌ل عه‌لمانی و ده‌مێك هاوپه‌یمانیه‌تی و ده‌مێك برایه‌تی ئیسلامی و ده‌مێك شه‌ره ئیسلامی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ریككه‌وتن له گه‌لیان، ده‌مێك هه‌ره‌شه له تۆڵه كردنه‌وه‌ی خوێنی مامۆستا عبدالله قصری و ده‌مێك فرۆشتنی خوێنی پیرۆزی وێولح كردن له گه‌ڵ مام جلال، ده‌مێك پاره وه‌رگرتن له كۆسره‌ت و ده‌مێك بادانه‌وه به لای پارتیدا، گه‌ر په‌ت په‌تینه‌كانت بژمێرم كۆتایی نایه‌ت، توخوا سیاسه‌ت وا ده‌كرێت؟ ئیسته وا بكوژانی ماموستا عبدالله قصری ده‌ركه‌وتن كه له‌وانه‌ن تۆ وه‌ێفیان ده‌كه‌یت ئایا هه‌ر ئاوا بی هه‌ڵوێست ده‌بیت؟
2- كاتی خۆی هیچ باوه‌رت به په‌رله‌مان نه‌بوو وه چه‌ندین نوسینت هه‌بوو له سه‌ر په‌رله‌مان و گالته‌ت به‌وانه ده‌كرد كه ده‌چنه په‌رله‌مان و به بی ئیمانت ده‌زانین، ئایا ئیسته به چ شه‌رعیك نه‌ك په‌رله‌مانت حه‌لال كردوه به‌لكو شه‌ریشی له بۆ ده‌كه‌یت وبه‌داخه‌وه به ئاشكرا درۆی بۆ ده‌كه‌یت و ملی بۆ ده‌شكینێ، ئایادوای زیندانی كردنه‌كه‌ته‌وه‌به هۆی په‌یوه‌ندیت به ئیرانه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌و بۆچونه‌ت گۆرا یان شتێكی تره به‌س ئه‌و مه‌نتیقه چییه كه ئیسته خه‌ڵكی پێ چه‌واشه ده‌كه‌یت. وه بۆ به ئاشكرا نایه‌یت په‌شیمانی خۆت له به‌رده‌م خه‌ڵكدا نیشان بده‌یت.
3- ئێوه ده‌ڵێن ئێمه دژی گه‌نده‌ڵین ئایا لیستی خانه‌نشین كراوه‌كانتان كه خۆت دوای رابه‌ر ناوت هاتوه چ پاساوێكی هه‌یه‌و ئه‌مه پاره‌ی چییه گه‌ر هی حیزبه بۆ وه‌ك حیزب نایده‌ن وله بودجه‌دا دیار‌و رون بێت گه‌ر به‌ناوی خه‌باته‌وه ده‌درێت باشه خۆ ره‌خنه‌ی گه‌وره كه ئێوه‌و هه‌موو كه‌س له ده‌سه‌لاتی ده‌گرن هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی خه‌لك ده‌خۆن به‌ناوی جۆربه جۆره‌وه ئه‌وه‌ی ئیوه فه‌رقی چییه تۆ بلێی خه‌باتی ئێوه له خه‌باتی ئه‌وان زیاتر بێت، هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟.
4- كه‌س تی نه‌گه‌شت بۆ ده‌تانویست بچنه ناو حكومه‌ت دواتر په‌شیمان بونه‌وه، ئایا راسته به فشاری ئیران بوو دواتر پارتی نه‌یهێشت و ئه‌ركی تری پێسپاردن، ئایا ئه‌و نێوه‌ند خۆشیه‌تان له گه‌ل پارتی بۆ ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌و ئه‌ركه چییه بۆ پارتی جیبه‌جێی ده‌كه‌ن، جاران به‌وه ناسراوبون كه عایدی كۆسره‌تن و مه‌له‌فی باشیشتان لای ئه‌وه، ئێران بۆ ئه‌مه‌شی پێكردن، ئه‌م بادانه‌وه‌یه چی بوو؟.
5- پرسیارێكی تر كه چۆن رێگه ده‌ده‌یت له كه‌ناڵه‌كانتانه‌وه بێ شه‌رمی بكرێت به رامبه‌ر به دین و ده‌نوسن گه‌ر پێغه‌مبه‌رت خۆشده‌وێت ئه‌وا ده‌نگ به علی بابیر بده، باشه نازانیت عه‌كسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ تۆ نه‌دات واته پێغه‌مبه‌ری خۆش ناوێت..
6- ده‌رباره‌ی گرفتی نێوان كۆنه نه‌هزه‌كان و ئێوه‌ی به‌رێز، ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا ئه‌و به‌رێزانه بۆ ئه‌وه‌نده گرفتاوین راسته به زۆر و به لێزانی قه‌ناعه‌تیان پی كردیته لۆ خۆ پالاوتن له هه‌ولێر تاكو دوركه‌ویته‌وه‌و ساحه چۆل بیت بۆ خۆیان وده‌سته‌كه‌ی پشتیان، یان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رنه‌چیت و بلین ئیتر به‌سه‌و پێت نه‌مایه‌و ببه كه‌سێكی گشتی وه‌ك خۆت ده‌یلییت دیاره، ئه‌وان ئه‌وه‌یان خستوه‌ته سه‌ر زارت تاكو به ئاسانی وه‌لات بخه‌ن و بلین تۆ نه‌توانی ده‌رچیت بۆ به‌غدا ئیتر كه‌ی به كه‌ڵكی ئه‌میری دێیت،
7- مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیت به ئیرانه‌وه گه‌یشت به چی، مه‌لا كرێكار دریغی نه‌كردوه له‌و باسه ئایا بۆ وه‌ڵامیكی باشی ناده‌یه‌وه، گه‌ر راسته عه‌یبی چییه خۆ حیزبه‌كان شه‌رم ناكه‌ن له‌و علاقه‌یه، تۆ بۆ شه‌رم ده‌كه‌یت خۆ ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی دروشمی لااله الا الله یه؟
تكایه زوو وه‌ڵام بده‌ره‌وه، پرسیاری تریشم هه‌یه دواتر بۆت ده‌نیرم.
كه‌سێكی نزیكی شه‌هید مامۆستا عبدالله قصری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
