راسته كورد تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی نیه هه‌رچه‌نده به‌درێژایی بوونی نه‌ته‌وایه‌تی تێكۆشاوه و خوێنی رژاوه بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌هۆی سنوری جوگرافیای وڵاته‌كه‌یه‌وه و دابه‌شكردنی به‌هۆی دوژمنانه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا توانای یه‌كبوونی زۆر كه‌م كردووه ئه‌وه به‌گشتی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كه كه‌وتۆته سنوری جوگرافیای عێراقه‌وه به‌تواناوچاونه‌ترس بووه ئه‌ویش به‌هۆی وه‌فاداری و چاونه‌ترسی
و پێداگری و كۆڵنه‌دانی بارزانی نه‌مره كه ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌و رێبازه‌ی كه‌باوكی روحی كورد دایناوه، به‌سه‌ریدا ده‌ڕوَین چونكه وای كردووه كه رۆشنبیر‌و سیاسه‌ت مه‌دار و چاونه‌ترس بین به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی كورد، به‌بی ئه‌وه‌ی شێوازی ته‌ڵه‌كه‌بازی و به‌دڕه‌وشتی و بی یاسایی به‌كاربێنین، هه‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆی به‌قه‌رزاری ئه‌و رێبازه پیرۆزه داده‌نی كه هه‌موو تواناكانی هه‌ر له‌سه‌رده‌می دروست بونیه‌وه تا ئێستاشی پێوه‌بی نه‌وه‌كانی له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، چونكه‌ئه‌م رێبازه نمونه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزی بووه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كه له هه‌موو خه‌روارێكدا پوچه‌ڵ هه‌یه ئه‌و پوچه‌ڵانه‌ش ده‌بنه هۆی قورس بوونی هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشكه‌وتنی كورد، هه‌ندی جار سه‌یه‌شه‌شی بۆ دروست ده‌كه‌ن نمونه‌ی ئه‌و پوچه‌ڵانه ئه‌و لاده‌رانه‌ن كه زۆر نه‌فامانه ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی دوژمنانی كورده‌وه بۆ بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م یاخود ناو ده‌ركردنێكی كاتی ده‌بنه بارگرانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ودواكه‌وتنی چه‌سپاندن و بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌جیهاندا ئه‌و نمونانه‌ش به‌هۆی كه‌می رۆشنبیری و نه‌فامی نه‌بونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌كه‌ونه ژێر باری ئه‌م هه‌ڵانه‌وه وه‌ك سه‌رده‌می رژێمیبه‌عسی دكتاتۆری به‌ناوی جاشایه‌تیه‌وه‌كه وه‌ك مۆرانه كنه‌یان ده‌كرد له‌پێناو چه‌ند پول‌و پاره‌یه‌كدا خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌فرۆشت، به‌داخه‌وه كه‌ئێستاش به‌ناوی نوێی وه كه‌ناوی خۆیان ناوه گۆڕان به‌هه‌مان جۆره كارده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وكارانه‌ی كه بۆبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌واایه‌تی و مافه‌ره‌واكانی كوردكراون، راسته ده‌بی ئۆپۆزسیۆن له‌بوونی سیاسه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیداا هه‌بی، به‌ڵام ده‌بی ئاستی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه یاخود ئه‌و گۆڕانه كه ئێستا په‌یدا بووه به‌هه‌مان ئاست یاخود به‌رز تربی له‌لایه‌نه‌كه‌ی كه لیی جیا ده‌بێته‌وه نه‌ك ئه‌م شێوازه‌ی گۆڕانی ئێستا كه به‌جاری وای كردووه كه كورد به‌شه‌رمه‌زارییوه سه‌یری ره‌فتاریان بكات یه‌كه‌م كاریان ئه‌وه‌یه كه له‌جیاتی گۆڕانی شێوازی و داواكاریان بۆ چه‌سپاندنی به‌رز ڕاگرتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بی به‌شێوه‌یه‌كی نوی‌و یاسانه‌و شه‌فافیه‌تانه كاربكه‌ن یه‌كه‌م كرداریان ئه‌وه‌یه كه به‌شاراوه‌یی وله تاریكی‌دا ده‌ستیان له‌ده‌ستی دوژمنانی كورد ناوه و به‌و ئه‌لفازانه‌ی كه كورد به‌گشتی پێی نیگه‌ران ده‌بی ناوی نه‌ته‌وكه‌یانی پێی ناشیرین ده‌كه‌ن بۆنمونه هه‌موو كورد له‌هه‌موو كات و ساته‌كانی ئێستاش پێوه‌بی به‌وشه‌ی میلیشیات نیگه‌ران بووه چونكه ئه‌م وشه‌یه دوژمن به‌پیرۆزترین كه‌سانی كارا و گیان له‌سه‌رده‌ستی كوردی وتووه، ئالێره‌دا ده‌ركه‌وت كه له‌تاریكیدا ده‌ستیان كردووه به‌دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان چونكه په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێن"دار هه‌ڵگره سه‌گی دز دیاره"، پاشان چه‌ندین و چه‌ندین ره‌فتاری ناشیرن كه نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێی ناشیرن ده‌كه‌ن به‌ناو گۆڕانه‌وه ده‌یبینن و ده‌یبستن له‌شاشه‌كانه‌وه به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ده‌یكه‌ن كه كار گه‌یشتۆته ناو ئه‌ندام په‌رڵه‌مانه‌كانیانه‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی خۆیانن و به رۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌دار دایان ناون زۆر بی شه‌رمانه یاسا ده‌شكێنن و له‌جیاتی ده‌ستی وه‌ك نه‌فامه‌كانی دوده‌ست هه‌ڵده‌برن یاخود كورسی و مێزیان نه‌دیبی به‌مێزه‌كانیان ده‌كێشن كه‌تا ئێستا به‌شێوازی ئه‌وان له‌هیچ وڵاتێكدا به‌و جۆره په‌رله‌مانتارانیان كاریان نه‌كردووه له‌سه‌ر چیش له‌سه‌ر ته‌نها بوجه‌ی دابه‌شكردن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ئه‌وانیان گه‌یانوته ئه‌و ئاسته، باشه بۆچی كاركردن له‌ماده‌ی 140 و به‌ده‌ست هێنانی ناوچه دابڕاوه‌كان و چه‌سپاندنی سنوری جوگرافیای كورد ئه‌و كاره ناكه‌ن؟خۆئه‌گه‌ر له‌و بواره ئاوا به‌جه‌رگ و به‌ده‌نگ بونایه ئێستا دوژمن به‌بی پێوتن شوێنه داگیركراوه‌كانی به‌جی ده‌هێشت، بۆچی په‌رله‌مانی كورد دانراوه ته‌نها بۆ بوجه؟ ئه‌ی كێشه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌كوی تاوتوی ده‌كری؟ به‌تایبه‌تی گۆڕان كه بڕوایی به‌كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان نیه ته‌نها هاتوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره، ده‌بی له‌و په‌رله‌مانه ده‌ربكرێن چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاماده نیه جارێكی تر به‌ناوی دیموكراتیه‌وه بفرۆشن و تاوتوی سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی بخرێته ژێر ده‌ستی
دوژمنانی كوردوه، بۆیه تا زووه كار له‌كار نه‌ترازاوه با ئه‌م نه‌فام و بیر دواكه‌وتوانه له‌ناو په‌رله‌مان ده‌رچن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێبازه پیرۆزه‌یكه له‌سه‌ریده‌رۆین به شێوازی سه‌رده‌میانه
به‌ره‌و پێش بڕوین وچونكه چی تر نه‌ته‌وه‌ی كورد ناتوانی چاوه‌ری بكات یاخود جاشایه‌تی نوی یاری به پاشه‌رۆژیان بكات، بۆیه ده‌بی به‌یه‌كه‌ده‌نگ داوای ئه‌وه بكه‌ین كه گۆڕان ده‌بی له‌په‌رله‌مان نه‌مێنی به‌م شێوازه كه‌چه‌ییانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
