ماوه‌یه‌كه له‌ولا و له‌ملا باس له هونه‌ری ئێستا و رابردووی ده‌كرێت، ئه‌و شێواز و ستایله‌ی كه ئه‌مڕۆ گه‌نجان گۆرانی پێده‌ڵێن هه‌ندی له هونه‌رمه‌ندان ره‌تی ده‌كه‌نه و به هونه‌ری بێگانه و ناكوردی ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش به ستایل و شێوازێكی نوێی گۆرانی كوردی ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن و پێیان وایه كاركردن له‌و جۆره ستایلانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن گۆرانیبێژانی كورده‌وه گۆرانی پێی گوتراوه به ستایلێكی به سه‌رچوو چاوی لێده‌كه‌ن. ره‌نگه خوێنه‌ر ئه‌و باسه به دووباره و دووباره بوونه‌وه و لاسایی كردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان و بزانێت، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت شتێكی تر بخه‌مه سه‌ر ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له نێوه‌نده هونه‌ریی و هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كان بووته بنێشته خۆشه و خه‌ریكه منداڵانی سه‌ر شه‌قام فێری ئه‌و باسه له یارییه‌كانیان به‌كاربهێنن، پێموایه هه‌ندی له‌و باسانه‌ی كه ده‌كرێت له سه‌ر ستایل و هونه‌ری خۆماڵی و بێگانه قسه‌ی قۆڕن و به شه‌ڕانگێزییه‌كی ناشه‌رعیانه‌ی ده‌زانم، لێره‌دا ناكری هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له رابردوو به‌رهه‌مهاتوون و بوونه ئه‌رشیفی ئه‌و میلله‌ته جارانی سفری بكه‌ین، به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ دنیا به نه‌ته‌وه‌ی كوره‌وه‌ش حه‌ز به بیستنی گۆرانییه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ژیانی یه‌ك بگرێته‌وه و گه‌نجی ئێمه‌ش ئاماده نییه به‌رده‌وام گوی له محه‌مه‌دی ماملی و شه‌ماڵ سائیب و ناسری ره‌زازی و شڤان په‌روه‌ر.. هتد فۆلكۆرییه‌كان بگرێت، نه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز به ده‌نگ و ستایلی نانسی عه‌جره‌م ده‌كه‌ن، نیوه ئه‌وه‌نده حه‌ز به ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك و گۆرانییه‌گی فۆلكلۆری كوردی ناكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش كاسێتی ئیبراهیم تاتلیسی تورك له بازاره‌كانی كوردستان ده‌فڕۆشرێت چاره‌كی ئه‌وه كاسێته‌كه‌ی ناسری ره‌زازی پڕفرۆش نییه، چاوه‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر كه‌ناڵه توركی و عه‌ره‌بی و فارسیی و ئینگلیزه‌كانه ئه‌وه‌نده له سه‌ر كه‌ناڵه كوردییه‌كان نییه، كه‌وا بی ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژێكی كوڕمان هه‌بێت به ستایلی تاتلیس و به زمانی كوردی گۆرانی بڵێت گوناهه‌كه‌مان له كوێیه، خۆ ئه‌گه‌ر كچێكمان هه‌بێت وه‌ك هه‌یفا گۆرانی بڵێت ئه‌وه‌نده نه‌وه‌كانمان سه‌یری گۆرانیبێژانی كچ و كوڕی بێگانه ناكات، من له‌وه تێناگه‌م ئاخر ناسر ره‌وازی ناوێك ئه‌وه‌نده‌ی له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌كات بۆ رۆژێك له رۆژان دان به‌و عه‌قیقه‌ته نانێت، چونكه ناسر زیاتر له‌وانی تر پێداگره و هه‌موو كارێكی تازه ره‌ت ده‌كاته‌وه، من تێناگه‌م ئه‌و گۆرانیبێژه تاكه‌ی هه‌ست ناكات ئیتر ته‌واو ستایل و گۆرانییه‌كانی ئه‌و به‌سه‌رچوو و كه‌س ئاماده نییه گوێی بۆ بگرێت، به‌س نه‌خێر ئه‌و گۆرانیبێژه ئه‌گه‌ر وریا بوایه و رێزی كاره‌كانی رابردووی خۆی ده‌گرت و ده‌بوو دا‌نیشێت و نه گۆرانی بڵێت و نه ده‌ست بكات به كه‌مته‌رخه‌مكردنی كاری فڵان و فیسكه. ناسری هیچی پێ نه‌ماوه له جێی به‌رهه‌مهێنانی دوو دوو گۆرانی كوردی ره‌سه‌ن، بووه‌ته سوپه‌رستاری كه‌ناڵ و رۆژنامه‌كان نسحه‌تی گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌كات و بی ئه‌وه‌ی بزانێت كام گه‌نج هه‌یه رۆژی گوی له یه‌ك گۆرانی ئه‌و بگرێت و كام تۆمارگا و سه‌نته‌ر هه‌یه رۆژی یه‌ك كاسێتی ئه‌و بفرۆشی تا گوی له ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌و بگرێت، ئێستاش ده‌ڵێم باشتره له جێی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارانه‌ی كه تۆ به توركی و عه‌ره‌بیان ده‌زانی خه‌ریكی دروستكردنی دوو گۆررانی كوردی به، هه‌وڵبده‌به گه‌نجه‌كانمان دروست بكه به كوردی، نه‌ك عه‌ره‌بی، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت نه‌توانی ده‌ست بكه به شێوه‌ن گێران بۆ ستایله‌ی كه تۆ گۆرانیت پێ گوتووه.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
ناسر ره‌زازی به‌سه‌رچوو … زانا دڵشاد دزه‌یی
میوانانی سەر خەت
We have 282 guests and no members online
