حسن قادیانه‌یی: (لێیان گه‌ڕێن با فلستینیهكان وا وایان لێبێت خوای ده‌كرد له‌مه‌ش خراپترین به سه‌ر ده‌هات ئه‌مانه عه‌ره‌بن دووژمنی گه‌لی
كوردن ئیسرائیل ده‌ستی خۆش بێت... . ) به‌م ڕستانه و چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی تری جۆراو جۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك له براده‌رانی خۆمان هه‌ستی خۆیان بۆ كاره‌سات و قوربانیانی ژن و مندالی غه‌زه ده‌ر بڕی، من له ڕوانگه‌ی مرۆیییه‌وه هه‌ستیان ناجولێنم بادهرونی ئینسانی خۆیان وایان لێبكات به زه‌ییان به ئه‌م هه‌م و منداله په‌پوله ئاسایه بێ گوناهه بێته‌وه، به‌لكو من له ڕوانگه‌ی ئاینیه‌وه ده‌مه‌وێت ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌مه‌وه كه ئاخۆ تا چه‌ند ڕه‌وایه بۆ تاكێكی موسولمان به‌و په‌ڕی متمانه‌وه باوه‌ڕ به خۆی بێنێت كه بۆی دروسته له ناخی دلیه‌وه پێی خۆش بێت جوله كه به‌م وه‌حشی گه‌ریه‌ی به‌ربێته گیانی ژن و مندالی م‌و سولمانان، ئه‌بێ ئێمه ئه‌وه بزانین كه ئه‌گه‌رچی كێشه‌یی غه‌زه به دیوێكیدا كێشیه‌كی عه‌ره‌بیه به‌لام بهدیوهكهیتریدا كیشه‌ی نێوان جوله‌كه و موسولمانه و جوله‌كه‌ش به بڕیاری نێوده‌وله‌تی تیایدا سته‌م كاره بۆیه من پێم وایه موسولمان ئه‌بێ له هه‌لوێستێكی ئاوادا ئاگاداری باوه‌ڕی خۆی بێت به‌تایبه‌ت ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد له‌گه‌ل گه‌لی فه‌له‌ستینی دووگه‌لی هاوخه‌مین و یه‌ك كێشه‌مان هه‌یه بۆیه من واده‌زانم گه‌ر بۆ ڕای گشتی ئیسلامیش بایه ڕێپێوانێكی هیمنانهمان بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا گه‌ر ئێمه دوچاری هه‌ر مه‌ترسیه‌كی چاوهڕوانكرا و بوینه‌وه ڕو مانبێ گلیی له‌م ولاته ئیسلامیانه بكه‌ین؟
بۆ چونی دووه‌م هی هه‌ندێك م‌و سولمانی پڕ حه‌ماسه‌تی كورت بینی گه‌لی كورده واته هه‌ندێك خهلكیشمان هه‌یه به تایبه‌ت هه‌ندێك له مامۆستایانی ئاینی به ڕێز له‌به‌ر زۆر گه‌رم و گوڕیان له‌سه‌ر دین و سۆز‌و به‌زه‌یی زۆریان به‌رامبه‌ر به خه‌لكی غه‌زه زۆر جاری واهه‌بوه و هه‌یه چ له سه‌ر مینبه‌ر بێ یاخوت له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه جهماوهریهكانبی زیاد له پێویست ههلچونه و تا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌م به‌ڕێزانه گازانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن كه گوایه هه‌ڵوێستێكی توندیان نیه و هه‌ندێكیشیان گازانده‌ی جه‌ماوه‌ری موسولمانی كوردوستان بكه‌ن بهوهیهی هیچ شتێك بۆ خه‌لكی غه‌ززه ناكه‌ن تا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌م به‌رێزانه له سه‌ر مینبه‌ر خه‌لكی كوردوستان به جه‌بان و ترسه‌نۆك له قه‌له‌م بدات... كه به‌ڕای من ئه‌م بۆ چونه‌ش من گازانده له خه‌لكی كورد بكه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بۆ خه لكی غه‌ززه ناكه‌ن هه‌له‌یه چونكه ئێمه باش ده‌زانین كه ئێمه‌ی كورد ئیمڕۆ هیچ مان له ده‌ست نایه بۆ خۆمان بیكه‌ین چجای خه‌لكی تر هه‌ر وه‌ك گوتراوه (فاقد الشیْ لایعگی) ته‌نها ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێت دوعای به خێره بۆ سه‌ر كه‌وتنیان، هه‌روه‌ك هه‌مومان باش ده‌زانین خه‌لكی غه‌ززه پێویستیان به نه فه‌ر نیه چونكه ڕاگه‌یاند نه‌كان ده‌لێن 25 هه‌زار چه‌كدار له‌نێو غه‌ززه هه‌ن له به‌رامبه‌ر 9 نۆ هه‌زار جوله‌كه به‌لكو ئه‌وان پێویستیان به چهكو جبه خانه و هاوكاری ماددی هه‌یه پێویستیان به چه‌كه جۆراو جۆره‌كانی ئێران و سعودیه و سوریه و میێره پێویستیان به پاره و نه‌فتی قه‌ته‌ڕ و ئیمارات و به‌حرێنه پێویستیان به پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان جوله‌كه و میێر. ئوردن. قه‌ته‌ر. توركیا... هه‌یه پێویستیان به كردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان هه‌یه كه به گوته‌ی ئیسرائیل میێر له سه‌ری داخستون ئیتر كۆمه‌لێك شتی تر كههیچێك له مانه به كورد ناكرێن كوردیش گوناهبار نیه تیایاندا كه‌وابو بۆ ده‌بێت مامۆستایه‌ك هه‌ر له به‌ر هه‌ندێك حه‌ماسه‌تی خۆی خه‌لكی خۆمان تاوانبار بكات به شتێكی نادروست ڕاسته ئێمه له ئایندا له گه‌ل خه‌لكی غه ززه ده‌گه‌ینه‌وه یه‌كتری به‌لام ده‌وله‌ته دراوسێكانیان له ئاین له عروبه له دراوسێیه‌تی بگره له گه‌ل میسریه‌كان ژنن و ژن خوازیان له یه‌كتر هه‌یه چجای من نهولات و نهكیانم نیه به جۆرێك ئه‌م له حزه‌یه ئه‌مریكا چاوی لێمان وه‌رگێڕێت له لایه‌ن بڕا عه‌ره‌به‌كانه‌وه ئه‌نفال و داگیر ده‌كرێینه‌وه كه‌وابو ئه‌وان زۆر له ئێمه له نزیكترن له باسه‌كه كه ئه‌وان نه‌یكه‌ن تاوانه سوجی عه‌ربێكی هاو په‌یمانی یسرائیل بخه‌مه سه‌ر ئه‌ستۆی كوردێكی به‌سته زمان
qadiyani@gmail. com
