ئه‌گه‌رسه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین و بۆمان ڕونده‌بێته‌وه دوژمنانی ئه‌م میلله‌ته چۆن به‌رده‌وام هه‌وڵی دوبوروكی و ناكۆكی نانه‌وه‌ی داوه له‌نێوان یه‌كه‌ی یه‌كه‌ی تاكه‌كانی كوردا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو كاتێكدا هه‌وڵی شێواندنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردیدا داوه، له‌ساڵه‌كانی 1948 وه تا ئه‌مڕۆ به پله‌ی یه‌كه‌م كورد به‌وه تاوانبار ئه‌كه‌ن كه یه‌هودین و به به‌رنامه‌ی ئیسرائیل كارده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ شێواند و ناشرین كردن و له‌كه‌دار كردنی شۆڕشه‌كانی كورد بوه و گۆڕینی ڕای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بوه به‌رامبه‌ر به داواكاریه‌كانی كورد، به‌داخه‌وه ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوژمن له‌هه‌وڵی خۆی نه‌وه‌ستاوه بۆشێواندن و له‌كه‌دار كردنی داوا ڕه‌واكانی كورد و نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و ناكۆكی له نێوان تاكه‌كانیاندا به‌هه‌مان پڕۆگرام نه‌وه‌كانی خۆمان به‌رنامه‌كانیان به‌شوێن پێی ئه‌واندا ئه‌ڕۆن و به‌رنامه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جی ئه‌كه‌ن هه‌ندێك له‌وانه له نه‌زانینه‌وه كه‌وتونه‌ته ئه‌م داوه‌وه به‌ڵام هه‌ندێكیان به پلان و له‌و په‌ڕی زانینیانه‌وه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن جا بۆ پاره‌یه یان بۆ مه‌رامی سیاسیه یان بۆ ناو و خۆ ده‌رخستنه، باله مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆم دورنه‌كه‌ومه‌وه زۆرجار مرۆڤ كه‌توشی زۆرداریه‌ك ئه‌بێت یان نا عه‌داله‌تیه‌ك ده‌بینێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ڕه‌خنه‌ی خۆی ده‌گرێت دور له هه‌موو شێواندن و سوكایه‌تی كردنێك و ته‌شهیر و بوختان كردنێك ره‌خنه‌كه‌ی خۆی ده‌نوسێت كه بگره زۆر جار له هاوڕێ نزیكه‌كانیه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ئه‌و ده‌زگایه‌ی كاری تێدا ده‌كات.
هه‌چه‌نده پسپۆر نیم له بواری ڕه‌خنه‌دا به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه كوردیه‌كانم گه‌یشتمه ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گران به‌م شێوه‌یه بناسم كه هه‌ندێك كاڵ فام و كاڵ عه‌قڵ ناتوانن جیاوازی بكه‌ن له نێوانیاندا.
1ـ ڕه‌خنه گرتنێكی زانتیانه له‌وكێشه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ن
2ـ جنێو و سوكایه‌تی كردن به خه‌ڵك له‌ژێر ناوی نوسینی ڕاستیه‌كاندا.
3ـ شێواندنی كوردستان و ناساندنی به‌ده‌ره‌وه كه ووڵاتێكی وێرانه.
كه به‌ڕاستی جیا كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیانه زۆر ئاسانه بۆ خه‌ڵكی ڕۆشنبیر به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌مێشكدا شتێك هه‌یه و به‌دڵ كوێرن زه‌حمه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م شتێكی باشه‌و به‌هیوام به‌رده‌وام بن كۆمه‌ڵه‌یدووه‌م و سێهه‌م نمونه‌ی ناخڕه‌شین،
زۆر جار بۆ ڕه‌خنه گرتنێكی به‌جی له ده‌زگایه‌ك یان كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه هوشیاری بكاته‌وه یان ئاگاداری بكاته‌وه وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی لێپرسینه‌وه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌بێت ڕه‌خنه گر په‌نا بۆ ناوی خوازراو ئه‌بات ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، به‌لام كه‌سانێكی كه‌م ئه‌زموون له‌ژیان و دڵ ڕه‌ش به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی تر ئێستا فێری شێوازێكی نوی بون خۆیان هه‌رچی ووشه‌ی ناشرین و نابه‌جێه و هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندا باون و به‌كاردێن ده‌ینوسن به‌ناوی نوسینی ڕاستیه‌كانه‌وه پاشانیش هه‌ر خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كه له‌سه‌ر خۆیان لا ببه‌ن ده‌چن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ریان نوسراوه شكات له خه‌ڵكی تر ئه‌كه‌ن كه فڵان و فڵان ئه‌م شته‌یان نوسیوه مه‌به‌ستی له‌مه‌ش ئاشكرایه یه‌كه‌م خۆی ده‌باته پێش و دڵسۆزی خۆی نیشا ئه‌دات دووه‌م خۆی به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و ئه‌ڕشێته‌وه به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه ڕۆژگار سه‌لماندویه‌تی له‌و به‌تواناترو ماندو تر‌و دڵسۆز تره سێهه‌م ملشكاندنی خه‌ڵكێكی تره به‌وه‌ی شكاتی لێئه‌كات و ئه‌یه‌وێت له‌تواناو كه‌سایه‌تی كه‌م بكاته‌وه.
جا هیوادارم خوێنه‌رانی به‌ڕێز له مه‌به‌ستم گه‌یشتبن و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش به‌خۆیاندا بچنه‌وه داواكاریشم له‌خودای گه‌وره نیشتیمانمان بپارێزێت
cptchnkar@hotmail. com
