
ئه‌مساڵیش وه‌كو هه‌موو ساڵه‌كانی تر به‌ره‌و پێشوازی ڕۆژی جیهانی منداڵان ده‌چین، ئێمه‌ی منداڵ و نه‌وجه‌وانان له‌م ڕۆژه‌دا و ته‌نها هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دنیایه‌ك وه‌عدو به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌مان پی ده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه درۆكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه كردن بووه به پیشه‌و نه‌ریتێكی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان. ئێمه‌ی منداڵان مافی خۆمانه بپرسین تاكه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدابین، تاكه‌ی درۆمان له‌گه‌ڵدا بكری، تاكه‌ی بی باكن و بی ده‌نگن و بی كرده‌وه‌ن له ئاستی مافه‌كانمان، ئێمه‌ی منداڵان له ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌پرسین ئه‌وه چی ویژدانێكه وای له‌ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانكردوه كه ده‌ست به‌سه‌ر به‌شه داهات و ده‌رامه‌تی ئێمه‌ی منداڵان بگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه كانی خۆتان قۆرخی بكه‌ن و ژیانی فیرعه‌ونیانه بۆخۆتان و منداڵه‌كانتان دابین بكه‌ن. ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێك ویژدانی مرۆڤانه‌تان هه‌بی، ئه‌بی ده‌ست له به‌رۆكمان به‌رده‌ن و داوای لێبوردنمان لی بكه‌ن،
ئێمه‌ی منداڵان پێویستمان به به‌زه‌یی پیا هاتنه‌وه‌ی هیچ حیزب و ده‌سه‌ڵاتێك نیه ئێمه، پێویستمان به خێر‌و سه‌ده‌قه‌و یارمه‌تی خێرخوازی نییه، ئێمه پێویستمان به به‌ڵێنی درۆزنانه و چه‌واشه‌كارانه نییه، ئێمه پێویستمان به شاری یاریه‌ك نییه كه پاره‌ی چونه ژوره‌وه‌یمان نه‌بی، ئێمه پێویستمان به ڕێكخراوی كارتۆنی و پاشكۆی حیزب نییه كه هیچی له‌ده‌ست نایه، ئێمه پێویستمان به شاری خه‌ونه‌كان نییه كه به‌ڕاستی بۆ ئێمه هه‌ر خه‌ونه، ئێمه پێویستمان به یاسا‌و بڕیارێك نیه كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا هیچ كاری پی ناكری، ئێمه‌ی منداڵان پێویستمان به‌وه نییه به درۆ و قسه‌ی زل و به‌شتی نا مرۆڤانه مێشكی ناسكمان داشۆرن.
ئێمه‌ی منداڵان وه‌كو هه‌موو گه‌وره‌كان خواست و خه‌ون و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه، هه‌ربۆیه ئێمه‌ی منداڵان ده‌مانه‌وی كه ڕێز له به‌ها و كه‌سایه‌تیمان بگیری، ئێمه ده‌مانه‌وی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ بڕه‌خسی وه‌كو منداڵانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌زه‌ت له‌ژیانی سروشتی منداڵیمان به‌رین، ئێمه ده‌مانه‌وی به شێوازێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكرێین و مافه زۆر سه‌ره‌تاییه‌كانمان بۆ فه‌راهه‌م بكری، ئێمه ده‌مانه‌وی به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه به‌كه‌م سه‌یر نه‌كرێین، ئێمه‌ی منداڵان دنیایه‌ك شتی ترمان ده‌وی... ... هتد
له‌كۆتایی ئه‌م هاوارنامه‌یه‌دا، بانگه‌وازی لایه‌نه ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین كه ژیان و چاره‌نووسی ئێمه‌ی منداڵانی عێراق و كوردستان له‌به‌رده‌م كاره‌سات و مه‌ترسی گه‌وره‌دایه. هه‌ر بۆیه پێویستمان به هاوكاری و كۆمه‌كی ئێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ژیان و مافه‌كانمان بكه‌ن.
كۆمه‌ڵێ نه‌وجه‌وانی سه‌ربه‌خۆ
29/5/2010
كه‌لار
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
