خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه به به‌رده‌وام ئامه‌ده‌یی خۆتازه‌کردنه‌وه‌یانه پێ به‌پێی ئاڵوگۆڕه‌کان له بواره‌جیاجیاکاندا، ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی....ده‌کرێت بڵێن کۆمه‌ڵگایه‌کی واقیعین.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌ك ته‌نها شته تازه‌کانی پێ قبووڵ ناکرێ و ناتوانێت ده‌ست به‌رداری داب ونه‌ریته‌کۆنه‌کان بێت به‌ڵکو به سه‌رسه‌ختی دژایه‌تیان ده‌کات و له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ریکی پلان گێڕانه بۆ له‌ناوبردنیان. هۆکارێکی زۆریش هه‌ن بۆ ئه‌وجۆره له دژایه‌تیکردنه، یه‌ك له‌وانه بوونی فیکره‌ی ته‌قلیدی په‌نگ خواردوو که خه‌سڵه‌تێکی ناواقیعانه ده‌کاته به‌ری کۆمه‌ڵگا.
جالێره‌دا باباس له‌سه‌رمێژوویه‌کی کورت بکه‌ین، له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی(1991) وه تا ئه‌مڕۆکه، ده‌بینین مێژوو چۆن له‌کات و شوێنی جیاوازدا دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه مه‌زنه‌ی که‌له سه‌ره‌تادا شه‌ڕێك بوو دژ به داموو ده‌زگا دیکتاتۆرییه‌که‌ی به‌عس (شه‌ڕی مانه‌وه )، پاشان گۆڕا به بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه بۆ دیفاعکردن و به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دروستکردنی کۆمیته جه‌ماوه‌رییه‌کان که جێی خواست و وویستی زوربه‌ی پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان بوو، هه‌روه‌ها سه‌کۆیه‌کی ده‌نگی ئازادانه‌ی حه‌ق بوو، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی له ناوه‌ڕۆکدا به‌رابه‌ربوو به شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ( 1936) خه‌ڵکی ئیسپانیا.
هه‌روه‌ك چۆن به پشتگیری هیتله‌رو مۆسۆلینی و ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه‌کان پیلانیان ده‌رحه‌قکراو به هێرشه دڕندانه‌که‌ی فرانکۆ ڕه‌مزی فکره‌ی ته‌قلیدی سه‌رکوتکران، ئه‌ئاوه‌هاش حزبه سیاسییه‌کانی کوردوستان به پاڵپشتی ئاغاکانیان که‌وتنه وێزه‌ی شورا‌و کۆمیته جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌پیلانی گڵاوویان په‌رش و بڵاوه‌یان پێکردن.
زۆر پێوویسته لێره‌دا ئیشاره‌ت به‌ڕۆڵی کاك نه‌وشیروان و هاوڕێکانی بده‌ین له‌ناو (ی ن ك ) که هێزێکی کاریگه‌ری سه‌رکووتکه‌ربوون له سلێمانی و چوارده‌ووری.
ئه‌گه‌ر تۆزێک مامه‌ڵه به لۆژیک بکه‌ین ئه‌تووانین بڵێین کاك نه‌وشیروان ڕیفۆرمیسته نه‌وه‌ك گۆڕانخواز، مه‌رجیش نی یه ڕیفۆرم مانای هه‌نگاونان بێت به‌ره‌و پێشه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵکدا یاوه‌کوو گۆرانێ بێت له خراپه‌وه بۆ باش نموونه‌ش زۆرن له دنیادا، بڕوانه ڕیفۆڕمه‌که‌ی ئێران له جه‌وهه‌ردا هیچ شتێکی تازه‌یان پێنی یه به‌ده‌ر له هێشتنه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌کان له بۆته‌قه‌ی ئیسلامدا و خه‌فه‌کردنیان. بڕوانه پارتی کۆنزێرڤه‌تیفی به‌ریتانیا هه‌مووی دووهه‌فته‌نابێت حوکوومه‌تیان دروستکرد، هه‌رچی ڕیفۆرمێکیان کردوه له خزمه‌ت که‌مینه‌دایه و له به‌رژه‌وه‌ندی چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌دایه.
لکاندنی گۆڕانخواز به که‌سایه‌تێکان، به ده‌سته‌یه‌ك، به کۆمه‌ڵێکه‌وه هیچ له ناوه‌رۆکیان ناگۆڕێت بێجگه له خراپ به‌کارهێنانی وه‌ك ئامڕازێك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه شاراوه‌کان.
کام زانست کام فه‌لسه‌فه کام توێژینه‌وه‌و لێکۆلینه‌وه له دنیادا سه‌لماندۆێتی که سێك پاش په‌نجاساڵ مێژوویی کووشتن و بڕین و ئاژاوه‌و پیلانگێڕی بگۆڕێت و داوای عه‌داله‌ت، یاسا، مافی تاک و ئازادی ڕاده‌ربڕین بکات. ڕ‌ۆشنبیرى پشت بەست بە زانستى یە فەلسەفى و مەعریفى یەکان بەختیار عەلى لە ووتاریکدا لەژێر ناونیشانى (کێن ئەوانەى دەبنە نەوەیەکى دى) ئەڵێت [ناکرێت لەو حیزبانەدا چالاک بیت کە ژەنگیان هێناوە دواتریش بێییتە دەرێ و قسە لە پاشەڕۆژێک بکەیت کە پێشوەخت بە خشیووتە بە هێزەکانى ڕابووردوو ]. زۆر زۆره‌که‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌کرا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گوومانه‌کان، له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پاڵپشتی بکردایه.
ئاڕاسته‌کان چه‌ند جار ئه‌وه دووپات و ده‌پات ده‌که‌نه‌وه، ئه‌بێت گۆڕانخوازان جڵه‌وی بزووتنه‌وه‌که‌یان بگرنه‌ده‌ست تا نه‌بنه قه‌ڵه‌م و دارده‌ستی یه‌کێتی یه ڕیفۆرمیسته‌کان، هه‌ر جاره‌و شه‌ڕی لایه‌ك و ئاراسته‌ی لایه‌کمان بکه‌ن.
شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی ئه‌م لاو ئه‌لانی یه. شه‌ڕی هه‌ڵته‌کان و سه‌رولێژکردنه‌وه‌ی سیسته‌مێکی کۆنی گرێدراوه به به‌هایی سه‌پاێنراو و دروستکه‌ر، سیسته‌مێك که ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی ئینسانه‌کان بێت به دابین کردنی هه‌موو مافه مرۆییه‌کانی دوور له چه‌ووساندنه‌وه‌و به‌بێ جیاوازی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
