هه‌موومان ئاگادارین له‌م ماوه‌یه نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی دانیشتنی
سازدا، به‌به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن. دیاره ئه‌م سه‌ردانه‌ش هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی ئاكپارتیه كه به ئاڕاسته‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی پهیهیوهندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هیچ نه‌بێت له‌بواری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ئاكپارتی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی گۆڕانكاری دایه له نێوه‌خۆی توركیا‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی. وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، ئاكه‌په ده‌یهه‌وێت گۆڕان له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه و ناوه‌خۆی توركیا دروست بكات. به‌جۆرێك ده‌وڵه‌تی توركیا له ووڵاتێكی پاشكۆوه بۆ ده‌وڵه‌تێكی نێوه‌ند بگۆڕێت، هه‌ر چه‌نده له‌به‌رمبه‌ردا عه‌سكه‌ر و پارته عه‌لمانیه ناسیونالستهكان ئاكپارتی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی توركیا‌و سیسته‌می عه‌لمانی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
بۆیه وه‌ك ده‌بینرێت توركیا چیتر ئه‌م ووڵاته نه‌ماوه كه پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا بێت به‌ڵكو به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو دهنإ كه خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بێت و باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بپارێزی. بۆیه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه توركیا قوڕساییهكی زۆری بۆ په‌یوه‌ندییه ئیسلامیه‌كان و ئاسیا ته‌رخانكردوه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته پێڕهوكراوهكانی ڕابردوو كه هه‌میشه به ئاڕسته‌ی ئه‌ورپاو خۆرئاوا كاری ده‌كرد. ڕه‌نگه یه‌كه‌م كاری ئه‌م پارته ئه‌نجامی دا نه‌چونه ژێرباری ئه‌مه‌ریكا بێت له‌جه‌نگی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له 2003. كه‌ئه‌مه شتێكی چاوهڕوانكرراو نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئهمهریكیهكانیشی تووشی شۆك كرد.
دیاره سه‌رانی ئاكپارتی له‌و ڕاستیه‌ش گه‌یشتوون كاركردن به ئاڕاسته‌ی عێراق و كه‌نداو به هه‌ولێر تێدهپهڕإ و ناكرێت پازی به‌سه‌ردا بهاوێژرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كورد له عێراق بوونه‌ته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری قایم. هه‌روه‌ك چۆن ڕێگای هه‌ولێریش به دیاربه‌كر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌یر نییه كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كوردی له توركیا و بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌شی كلتور‌و زمانی كوردی له گه‌وره زانكۆكانی ئه‌م ووڵاته له كاته‌دا، كه‌تا سه‌رده‌مانێكی زوو ته‌نها ئاخافتن به‌زمانی كوردی تاوانێكی گه‌وره بوو. چونكه ئه‌مانه هه‌مووی زه‌مینه سازییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی تازه‌ی توركیای نوإ. وه‌ك چۆن ئاڕاسته‌ی قه‌فقاز پێویستی به تێپه‌ڕین بوو به یه‌ریڤان و سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی "عه‌بدولله گوڵ" ی سه‌رۆك كۆمار ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كه‌ی شكاند كه‌نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ڕێگربوو له‌به‌رده‌م پێوه‌ندیه‌كان. به‌دوور نازانرإ له داهاتوویه‌كی نزیكیش هه‌مان سه‌ردان له‌لایه‌ن گوڵ بۆ هه‌ولێریش ئه‌نجام بدرێت.
وه‌لی ئه‌وه‌ی ڕێگر و ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئاكپارتی، سوپا‌و پارته ناسیونالستهكانی توركیان، كهبهردهوام له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كان دروست ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی موراد ئوزچه‌لیك بۆ هه‌ولێر سوپا ده‌ستیكرد بهبۆردومانكردنێكی سه‌ختی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێك بۆ ئه‌ردۆگان و سه‌رانی ئاكپارتی. نه‌ك بۆ جه‌نگی تیرۆر یاخود" پ ك ك "وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌كات سوپا.
له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵمه‌تی ده‌سگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن له‌لایه‌ن پۆلیس، كه زۆربه‌یان ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی سوپا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی خانه‌نشینكراون یاخود كه‌سانی سیكولاری ناسیونالستن لهوانهچهند دادوه‌رێك و مامۆستای زانكۆی تێدان كه یه‌كێك له‌مانه ئه‌و دادوه‌ره‌یه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ده‌ركردوه له زانكۆ و فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی توركیا. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیش باس له هه‌بوونی ئه‌گه‌ر كوده‌تا ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌م بانده كه بهئهرگهنهكۆن ناسراون.
عه‌سكه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئاكپارتی به‌دژایه‌تی خودی خۆیان و بیانووی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عه‌لمانیه‌تی توركیا ده‌زانێت، هه‌ر چه‌نده له ڕاستیدا پێده‌چێت ته‌نها بیانوو بێت بۆ مانه‌وه‌ی باڵاده‌ستی سوپا له‌ده‌ستێوه‌ردان كاروباره‌كانی ووڵات. چونكه وه‌ك له هه‌ندإ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاجیگای باسه، په‌یوه‌ندی نێوان تاقمی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و پ ك ك دهسهلمێنإ، كه ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی نێوه‌نده‌كان و ڕای گشتی توركیا.
به‌ڵام پێناچێت سوپا توانای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاكپارتی مابێت له نێوه‌خۆی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له چه‌ند ئه‌زمونێكی كێشهكێشی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته، هه‌ر له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ره‌كی كۆمار له‌لایه‌ن گوڵی سه‌ركرده‌ی ئاكپارتی و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاكپارتی له‌ڕێگای دادگای ده‌ستوری... هتد. بۆیه ڕه‌نگه سوپا بیهه‌وێت ئه‌م جه‌نگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان بگوازێته‌وه، ئه‌ویش به ئاسته‌نگ دانان و له‌مپه‌ڕ دروستكردن بۆ هه‌نگاوه دیپلۆماسیه‌كانی ئاكپارتی. له‌وانه‌ش بۆردومانكردنی قه‌ندیل و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو گومان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان كه‌له ئایندهی نزیك دێنه پێشه‌وه دروستبكات.
به‌دووریش نازانرإ لێدوانه تونده‌كانی ئه‌ردۆگان له‌مه‌ڕ پرسی غه‌زه، جه‌نگێكی دیكه‌ی ئه‌م ململانێیهبێت. كهلهلایهك بۆ وروژاندنی شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بێت بۆلای عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئاڕاسته ئیسلامی، له‌لایه‌كی تر ئاماده‌كردنی ڕای گشتی شه‌قامی توركی بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل _ توركیا. به‌مه‌ش دوا بزمار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی عه‌سكه‌ر لهخۆههڵقورتان له كاروباری سیاسی توركیا.
به‌مه‌ش ململانێی عه‌سكه‌ر و ئاكپارتی پێینایه قۆناغێكی تر ئه‌ویش ململانێیه له‌و دیو سنوره‌كان، دوای ئه‌وه‌ی عه‌سكه‌ر هه‌ره‌س هێنا له ناوه‌خۆی توركیا له ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی عه‌داله‌ت و ته‌نمیه...
" سه‌باح تاهیر "
