مسته‌فا رابه‌ر له ئینگلیزیه‌وه کردویه به‌کوردی: رۆژێک هه‌ندێ مناله وردکه شتێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان له‌چۆمێک دۆزی بوه شێوه‌ی له ده‌نگه گه‌نم ده‌چو له لای خواره‌وه‌ی چالایه‌کی بچوکی تێدا بو قه‌واره‌که‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی هێلکه‌ی مریشکێک ده‌بو، رێبوارێک به‌وێدا تێده‌په‌ری به‌قرۆشێک له مناله‌کانی کڕی و بردیه‌وه بۆ شار‌و وه‌کو شتێکی سه‌یروده‌گمه‌ن به پاشای ولاتی فرۆشته‌وه.
پادشا پیاوه بلێمه‌ته‌کانی خۆی گردکرده‌وه پیی گوتن ئه‌م شته سه‌یره چیه ده‌مه‌وێ بۆم هه‌لیبینن! پیاوه ژیره‌کان لێی وردبونه‌وه‌و هه‌لگێرو وه‌رگێیان کرد هه‌ندی کردیان سه‌ره‌ده‌ریان لێ ده‌رنه‌کرد نه‌یان زانی کلک وگێی بۆبدۆزنه‌وه یه‌ک له پیاوه ژیره‌کان شته‌که‌ی هه‌لگرت و له سه‌ر رۆخی ده‌لاقه‌ی ژوره‌که‌ی دانا تا رۆژێکیان به‌رێکه‌وت مریشکێک به‌فرکانێک خۆی کرد به په‌نجه‌ره‌که‌و دایه به‌ردنوکان و کونێکی بچکۆله‌ی تێکرد ئیتر بۆیان ئاشکرابو دنکه گه‌نمه، پیاوه ژیره‌که به‌پاشای گۆت دنکه گه‌نمێکی سه‌یر ده‌رچو له‌وه‌دا پاشا سه‌ری سورماو داوای کرد بۆی ساغ بکه‌نه‌وه که‌ی و له‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه ده‌نک زله وه‌به‌رهه‌م هاتوه، ئیتر پیاوه ژیره‌که سه‌یری پێرتوکه‌کانی خۆی کرد‌و زۆرگه‌را و هیچی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دۆزیه‌وه، هاته‌وه لای پادشا‌و پێی گۆت ناتوانم وه‌لامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه چونکه له‌ناو کتێبه‌کانیشم شتێکی وام به‌رچاو نه‌که‌وت به‌لام پێم باشتره بانگی جوتیاره‌کان بکه‌یت لێیان بپرسی له‌کوێ وچ سه‌رده‌مێک گه‌نمی واده‌نک زل به‌رهه‌م هاتوه، هیچ نه‌بی ره‌نگه هه‌ندێکیان باسێکی وایان له‌باب وباپیریان بیستبی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاشا داوای کرد جوتیارێکی پیرو به‌ته‌مه‌ن بدۆزنه‌وه‌و بیهینن بۆلای.
ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی پاشا ده‌ست وبرد پیاوێکی وه‌هایان په‌یداکرد، پیره‌مێردیکی بێددانی پشت چه‌ماوه‌ی ره‌نگ زه‌دی که‌نفت به‌دو دار شه‌ق ده‌رۆیشت و به‌لاکه لاک هێنرایه به‌رده‌می پاشا.
پاشا ده‌نگه گه‌نمه‌که‌که‌ی نیشاندا به‌لام پیره‌مێرد به‌زه‌حمه‌ت ده‌یدیت وه‌ریگرت و ده‌ستی لێکوتا.
پاشا پرسی ده‌توانی پێم بلێ ئه‌م جۆره گه‌نمه له‌کوێ سه‌وز ده‌بی؟ قه‌ت له‌م جۆره گه‌نمه‌ت کڕیوه؟ یان له‌ناو کێلگه‌و زه‌وی خۆتا شتی وات به‌رچاو که‌وتوه؟
پیره‌مێرد ئه‌وه‌نده گوێ‌گران بو به‌زه‌حمه‌ت له‌پرسیاره‌کانی پاشا حالی بو. گۆتی نه‌خێر من قه‌ت شتی وام به‌رچاو نه‌که‌وتوه، نه‌م کرێوه، قه‌تیش تۆم نه‌کردوه! کاتی ئێمه‌مانان گه‌نم و دانه‌وێله‌مان مان ده‌کڕی ده‌نکه کا‌نیان هه‌ر به قه‌واره‌ی دانه‌ویله‌ی ئه‌مڕۆ وابون، به‌لام تۆ ده‌توانی له دوای باوکم بنێری پرسیاری لێبکه‌یت ره‌نگه ئه‌و به‌ر گوێی که‌وتبێ که‌ی وله‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه ده‌چینراو شین ده‌بو.
خێرا پاشا به‌دوای باوکی نارد‌و هێنایان به‌لام ئه‌و به‌یه‌ک گۆپال ده‌رۆیشت ده‌نگه که گه‌نمه‌که‌یان نیشاندا کابرا هێشتا چاوه‌کانی شتی باش ئه‌دی و ته‌ماشای کرد‌و لێی موڕ بۆوه، ئینجا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌کرا ئایا تۆ نا‌توانی پێمان بلێی له‌چ شوێنێک گه‌نمی وا به‌رهه‌م دیت؟ قه‌ت گه‌نمی واتان کریوه؟ یان له‌ناو کێلگه‌و زه‌وی وزاری خۆت شتی وات به‌رچاو که‌وتوه؟.
سه‌ره‌تا وایان ده‌زانی ئه‌م له‌کوره‌که‌ی گوێی گرانتر بیت، به‌لام زۆر له‌کوره‌که‌ی باشتر بو پیره‌مێرد وه‌لامی دایه‌وه گۆتی نه‌خیر نازانم له‌کوێ گه‌نمی وا ده‌چینرێ. شتێ واشم له‌ناو کێلگه‌ی خۆم نه‌مدیوه. بۆکرینیشی له زه‌مانی مندا پاره‌وپول به‌کار نه‌ده‌هات هه‌رکه‌سه‌ی به‌شی خۆی دانه‌وێله‌ی به‌رهه‌م دینا ئه‌گه‌ر که‌سێک پیویستی به‌بابه‌ت و جۆرێکی تر بوایه به‌گۆرینه‌وه پێک ده‌هات. به‌لام له‌سه‌روه‌ختی ئێمه ده‌نکی دانه‌وێله زلتر بون ئاردی زۆرتری لێ ده‌که‌وته‌وه، من له‌باوکی خۆم بیستوه ده‌یگۆت له‌سه‌ر وه‌ختی ئه‌وان دانه‌وێله‌کان زلتر بون ئاردی پتری لێپه‌یدا ئه‌بو.
وام پێ باشه بانگی باوکم بکه‌یت بێگومان له‌ئێمه شاره‌زاتره چونکه هه‌مو ته‌مه‌نی خۆی له‌کشتوکال به‌سه‌ر بردوه..
زۆری نه‌برد خزمه‌تکاره‌کان ئه‌ویشیان له‌به‌رده‌می پاشا ئاماده‌کرد که هاته ژوره‌وه کشت و قیت به‌بی گۆجان ده‌رۆیی چاوه‌کانی گه‌ش بون گوێی سوک بو ده‌نگی ره‌وان بو پاشا ده‌نکه گه‌نمه‌که‌ی دایه‌ده‌ست پاپیری پیاوه پیره‌که ئه‌ویش ده‌نگه‌مه‌که‌ی له‌ناو گۆلمی خۆیدا هه‌لسه‌نگاندو گۆتی زۆر له‌مێژه گه‌نمی له‌م بابه‌ته‌م به‌رچاوکه‌وتوه پارچه‌یه‌کی لێ قرتاندو تامی کرد گۆتی ئا خۆیه‌تی گه‌نمێکی ئاساییه..
پاشا پیی گۆت باپیره ئه‌گه‌ر وه‌بیرت بی که‌ی و له‌کوێ ئه‌م جۆره گه‌نمه به‌رهه‌م هاتوه؟ تۆ قه‌ت له‌و جۆره‌ت کریوه؟ یان له‌گێلگه‌ی خۆت تۆ کردوه؟
پیره‌میرد له‌ورامدا ووتی له‌سه‌رده‌می منا له‌م جۆره گه‌نمه له‌هه‌مو شوێنێک سه‌وز ده‌بو له‌سه‌ر وه‌ختی منالیمدا به‌م گه‌نمه ژیاوم خه‌لکی تریش هه‌روا پێی ده‌ژیان! به‌لێ له‌م جۆره‌م تۆ کردوه سه‌وز ده‌بو پێده‌گه‌یی و دره‌ومان ده‌کردو ده‌مان کوتا. پاشا پرسیارێکی تری لێکرد تۆ ئه‌گه‌ر وه‌بیرت بی قه‌ت له‌م جۆره‌ت کریوه؟ یان به‌رهه‌مت هیناوه؟ پیره‌مێرد به گرژینه‌وه گۆتی له‌سه‌روه‌ختی مندا که‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بو بیر له‌کرین و فرۆشتنی نان بکاته‌وه که‌س نه‌یده‌زانی پاره‌وپول چیه هه‌مو که‌س بایی خۆی دانه‌ویله‌ی به‌رهه‌م دێنا.
باشه باپیره زه‌ویه‌که‌ی تۆ له‌کوێ بو؟ له‌کوێ گه‌نمی خۆت تۆ ده‌کرد؟ پیره پیاو به‌راشکاوی وه‌لامی داوه‌و گۆتی زه‌ویه‌که‌ی من له‌و عه‌ردو به‌ره‌ی خودا بو هه‌ر کوێه‌کم بکێلایه ئه‌وێ زه‌وی وزاری من بو زه‌وی و زار بۆ هه‌موکه‌س ئازاد بو که‌سێک نه‌بو خۆی به‌خاوه‌نی زه‌وی خۆی بزانی!بۆ هه‌موکه‌س وه‌کو یه‌ک وابو!
پاشا گۆتی زۆرباشه! ئیستا دو پرسیاری ترم ماوه: یه‌که‌م بۆچی وه‌ختی خۆی زه‌وی و زار ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه‌ی ده‌هینا؟ بۆچی ئێستا وانیه؟ پرسیاری دوه‌م بۆچی نه‌وه‌که‌ت به‌دو دارشه‌ق ده‌روات و کوره‌که‌ت به گۆچانێک و خۆشت به‌هیچ؟ چاوه‌کانی تۆ گه‌ش و رۆناکن ده‌نگت سازگاره‌و گوێت سوکه، ئه‌م دیاردانه چۆن هه‌لدسه‌نگێنی؟ چۆن وا رێک که‌وتوه؟
وه‌لامی پیره‌مێرد ئه‌وه‌بو: به‌لی ئه‌وشتانه بۆیه وایه چونکه ئه‌و پیاوانه له‌سه‌ر ره‌نجی شانی خۆیان ناژین، له‌پشت به‌خۆیان وازیان هیناوه. مشه‌خۆرن به‌رهه‌می خه‌لکی تر ده‌خۆن. وه‌ختی خۆی خه‌لک به یاسای خودا‌و سروشت ده‌ژیان، هه‌ر مال ومولکی خویان به‌هی خۆیان ده‌زانی و چاویان نه‌ده‌بڕیه مال مولکو به‌رهه‌می خه‌لکی تر.
لیۆ تۆلستۆی
سالی1886
