حه‌مید عه‌زیز: سیمبول ئه‌و که‌س و فریشته‌و ئاده‌میزاده‌یه که‌په‌تی سێداره ده‌نێته گه‌ردنی خۆی له‌پێناو هه‌ناسه‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زووڵم لێکراوو سته‌م دیده‌ی بنده‌ستدا. بۆیه سیمبول ئه‌و که‌سه پیرۆزه‌یه که خۆی ده‌به‌خشێته ژیان له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری میلله‌ته‌که‌یدا. وشه‌ی سیمبول پێناسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانین بڵێین:
سومبول یان سیمبول واتای مرۆڤی دیار‌و سه‌رچڵ و به‌تواناو سودبه‌خش و ئه‌ستێره له‌کارێکی تایبه‌تیی و مرۆیی پڕبه‌هره‌دا له‌ڕوی هه‌موو بواره گرنگه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاددا. دووایش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و کار‌و به‌هره‌و توانا‌و شاره‌زاییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی پێ کردبێت. وه‌هه‌روه‌ها سومبول ناوی گوڵ و هه‌ر له‌و ناوه‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دروست بووه چونکه له‌ڕاستیدا که‌سی سومبول هێنده‌ی گوڵ جوان و له‌هه‌مان کاتیش‌دا جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌باخچه‌ی دڵی میلله‌ته‌که‌یدا.
به‌وواتایه‌کی تر ده‌رکه‌وتنی که‌سێکی زیره‌ک و ئازا یان فه‌یله‌سوف و بلیمه‌ت له‌ناو گه‌لێکی ژێرچه‌پۆک و بنده‌ستدا یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ستی تینووی ژیان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافه ڕه‌واکانی خۆی وه‌کو یه‌کسانی و مافی تاک و نان و ئازادی و.. هتد.
هه‌موو میلله‌تانی جیهانیش سیمبولیان هه‌یه و مه‌به‌ستی ته‌واویش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه که‌که‌سێک به‌هره‌مه‌ندترو زیره‌کتره له‌که‌سانی تری ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی و به‌سوودتره له‌یه‌کێکی تر ئیدی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی گونجاو له‌گه‌ڵ سوود لێوه‌رگرتن له‌و که‌سه وه‌کو سومبولێک سه‌تری ده‌که‌ن. هه‌ر مرۆڤێک کار‌و فه‌رمان و ڕه‌نجی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی بێت و له‌مرۆڤه‌کانی تر چالاکترو وریاتر بێت و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌ی بێت ده‌بێت به‌سومبول.
بۆنمونه: ئاستریدی سویدی 1905/1935 له نووسین و چیرۆکی منداڵاندا.. جۆرج برناردشۆی ئیرله‌ندی 1856 / 1950 له‌نووسینی به‌ش و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا.. کۆڵن وڵسنی ئینگلیزی (كولن هنری ولسون) 26/7/1931 له فه‌لسه‌فه‌دا.. فردریک نیتشه‌ی ئه‌ڵمانی 1844 / 1900له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی بووندا (الوجودیه) .. گۆرانی هۆنه‌ر له‌هۆنراوه‌ی سروشت و گۆرانی له‌کوردستانداو ڤانکوخ و برێخت و تۆلستۆی و مه‌حوی و چیخۆف و جیڤاراو پیره‌مێردو پوشکین و نالی و.. هتد. ئه‌مانه‌و سه‌دانی تری وه‌کو ئه‌مانه سومبولی سه‌ربه‌رزیی و شانازیی و خه‌بات و سه‌رچاوه‌ی زانست و شارستانییه‌تی میلله‌تی خۆیانن. که‌واته سومبول یان سیمبول کاره‌کته‌ری کاری هه‌موو بواره‌کانی ژیانیی ده‌گرێته‌وه له‌ڕوی کاری ڕامیاری، هونه‌ری، کۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆیی، ئابووری و.. هتد.
سومبول وه‌کو مرۆڤ و هه‌ڵسووڕێنه‌رو داینه‌مۆ هه‌میشه کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر گه‌لانی ئازادیخوازه‌وه بۆگۆڕینی باری نائاسایی و ئاریشه‌و ته‌نگه‌شه‌و خراپی و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ی ئاده‌میزاد له‌ووڵاتێکی دوواکه‌وتوی نادیموکراسیدا. سومبول بۆخه‌ڵکانی شۆڕشگێڕ‌و ماف په‌روه‌رو ڕۆشنبیریش هێماو ڕێچکه‌و به‌رنامه‌ی کاره چونکه قوتابخانه‌و ده‌ووڵه‌مه‌ندکردنی هۆش و بیری ئازادیخوازانه‌و مامۆستا‌و ڕێگه نیشانده‌رو نه‌خشه‌ی بیری دیموکراسیه‌ت و یه‌کسانی و مافی تاکه. سومبول ده‌بێته هۆکاری هاندان و خه‌بات دووایش ئه‌و خه‌باته ده‌بێته ئازادیه‌کی مه‌زن و ڕزگاربوون له ڕق و کینه‌و کۆنه‌په‌رستی. سومبول هیواو ئاواته خه‌ڵکێک و جه‌ماوه‌رێکی زۆر لێی ئه‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی کاروفه‌رمانی لێده‌کات چاوه‌ڕێی به‌رهه‌ڵستکاری و ڕزگاربوون و هه‌ناسه‌و ڕۆژی نوێی لێده‌کات به‌تایبه‌ت ئه‌و سومبوله ئه‌گه‌ر مرۆڤ بێت و زرنگ له‌دادپه‌روه‌ری و ویژدان و به‌تایبه‌ت له‌ڕه‌ووشته ناقۆڵاو خراپه‌کانی مرۆڤ به‌دووربێت و ڕووناکی بێت بۆ شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی کۆیلایه‌تی و ده‌نگێکی ئازاد بێت دژ به‌نۆکه‌ری و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه یان پێنووسێکی پاراو یان په‌نجه‌ی په‌له‌پیتکه‌یه‌کی ئازا‌و بوێر بێت ئه‌وکات بۆ سبه‌ینێ و دووسبه‌ی ئه‌و سومبوله ده‌بێته مێژوویه‌کی جوان و هزری شارستانییه‌تێکی پڕشانازی گه‌لێکی هۆشمه‌ندو تینووی ژیان تینووی نان و ئازادی.
سومبول مه‌به‌ست له‌خه‌ڵکانێکی پێشکه‌وتووه له‌هزرو هۆشدا له‌کاری بیرمه‌ندی و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری تری مرۆیی که‌به‌وهۆیه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئاستی مرۆڤه ڕاسته‌قینه‌کان له‌جیهاندا هه‌تاکو شه‌رمه‌زار نه‌بین و دووربین له‌چاوه‌ڕوانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی کۆنی ڕزیوو ژه‌نگاوی له‌ناو نیشتمانێکی یه‌خسیرکراودا. بۆیه ئه‌و مرۆڤه کۆڵنه‌ده‌رو ڕوناکبیرو هۆش و بیر فراوانانه ده‌بنه سومبول و هێما ده‌بنه ڕێگا پیرۆزه‌کان و پێنووسه بێداره‌کان به‌دیار ئازاری میلله‌ته‌که‌یانه‌وه شه‌ونخوونی ده‌که‌ن و ووه‌نه‌وزی ماندوبوون ده‌ده‌ن و ناخه‌ون.
مرۆڤی سومبول که‌سی خه‌باتگێڕو کۆڵنه‌رت پیشان ده‌دات زانا‌و مامۆستا‌و خه‌مخۆریی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خاکێک ده‌کاته شه‌ونخوونی و هه‌ڵدان و شیله‌ی مێشکی ده‌گرێ و ده‌یکاته قوربان میلله‌ته‌که‌ی یان په‌تی سێداره ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ردنی خۆی بۆ هه‌ناسه‌یه‌کی سه‌رفرازیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی زووڵم لێکراوو یان نیشتمانێکی له‌ت کراوی وه‌کو کوردستان (په‌یمانی لۆزان 1923) نمونه‌ی ئه‌وه وه‌کو که‌سایه‌تی مه‌زن و سومبولی گه‌لی کورد قازی موحه‌مه‌دو خاڵه شیهاب و شێخ سه‌عیدی پیران و جه‌عفه‌رو مامه‌ڕیشه‌و له‌یلا قاسم و.. هتد.
بۆ نمونه که‌ده‌ڵێی (ما‌و تسی تۆنغ) زۆربه‌ی خه‌ڵکانی سۆسیالیستی و چه‌پ خۆیان به‌بیری (ماوی) ده‌زانن و ماویش به‌سومبول و کتێب و ڕێچکه ده‌زانن و گه‌له‌که‌یشی (ما‌و) به‌یه‌کێک له‌شاکارو بیرمه‌ندو دڵسۆزانی خۆی ده‌زانێ و له‌ناو گه‌لانی جیهاندا شانازی پێوه ده‌که‌ن. زۆرن له‌و سومبولانه که‌کاریگه‌رییان هه‌بووه به‌سه‌ر میلله‌تانیانه‌وه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ وه‌کو: مارکس و کاک ئارام و لینین و ئه‌نجڵس و سوقرات و ئه‌لبێرت کامۆو ڤانکوخ و.. هتد ئه‌مانه له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جێگه ده‌ستیان دیاربووه به‌ڵام جیاواز نین له‌وه‌ی که‌سومبولن بۆ میلله‌تانیان. بائێمه‌ش گوژمێکی به‌تین و گوڕێکی گه‌رم وامان لێبکات دووانه‌که‌وین و هه‌وڵبده‌ین و تێ‌بکۆشین بۆ نه‌ته‌وه‌مان هه‌تا بگه‌ینه دامێنی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه له‌پێناوی خاک و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانمان.
به‌ڕای زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی و ڕۆشنبیرو دڵسۆزانی میلله‌تی کورد وای ده‌بینن ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشووری کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ (1991 / 2009) به‌ناته‌واوی و نیووه‌ناچڵی هێناوێتی یان به‌که‌م ته‌رخه‌می و خه‌م ساردییه‌وه کارده‌که‌ن بۆ ووڵات، لێره‌دا که‌لێنێکی گه‌وره له‌ناشاره‌زایی و ناپاکی دروست بووه له‌ناو به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ریکه ئه‌و ئه‌زمونه‌و ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی که‌به‌خوێنی گه‌لێکی سته‌م دیده‌ی کۆڵه‌وار هاتووه‌ته دی به‌هیچ و خۆڕایی له‌ده‌ست بچێت و بڕوات که‌به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو میلله‌تی کورده.
که‌واته له‌م کات و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا گه‌لی کورد له‌باشور پێویستییان به که‌سێک و سومبولێک هه‌یه که‌ڕزگاریان بکات له‌و قه‌یرانه تاریکه‌ی که‌تێی که‌وتوون.
ئه‌شتوانین بڵێین فرسه‌ته ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌م هه‌موو نایه‌کسانی و به‌ڕێوه‌بردنه سه‌قه‌ته‌ی کوردستانی باشوور بکات و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌و تیماری ده‌ردی بکات.
یان که‌سێک بێت و بتوانێت گۆڕڕان بکات و هیوایه‌ک ببه‌خشێته‌وه به‌خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان. من دڵنیام ئه‌و که‌سه‌ی له‌م کاته ناسکه‌دا خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ڕزگار بکات له‌و قه‌یران و ئاڵۆزی و دووژمن دۆستییه‌ی سه‌رانی کورد به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته سومبول.
هه‌رکه‌سێک خزمه‌تی گه‌لی خۆی بکات به‌بێ فڕوفێڵ و به‌بێ کلک گڕێدان له‌گه‌ڵ دووژمنانداو ده‌ستی له‌خوێنی خه‌ڵکی سڤیل و ڕه‌شوڕووت نه‌بێت ئه‌و مرۆڤه سومبولی میلله‌تی خۆیه‌تی و من دڵنیام که‌له‌کوردستاندا دڵسۆز‌و خه‌مخۆرمان زۆره که‌ده‌بنه سومبولی گه‌ل و نیشتمان به‌ڵام له‌کات و شوێنی خۆیداو له‌سه‌رهه‌ڵدانێکی تردا چاومان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێت.
حه‌مید عه‌زیز / سلێمانی
