پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان: ماوه‌یه‌كه له راگه‌یاندنه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێت كه حكومه‌تی ئێراق هێزی سه‌ربازی له كه‌ركوك
زیاد ده‌كات و له‌ناو هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكیشدا ئه‌فسه‌ره كورده‌كان ده‌گوازێته‌وه، یاخود پله سه‌ربازییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ره‌وا ئه‌و پله‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌رچی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێ ده‌نگن.
دیاره به پێی ده‌ستووری ئێراقی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ئێراق بۆی هه‌یه یه‌كه‌كانی سوپای ئێراق رێكبخات و بیگوازێته‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و گۆڕانكاریانه مۆركی جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی یاخود ئاینزایی پێوه نه‌بێت و به مه‌به‌ستی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود ئاینزایه‌ك ئه‌و گۆڕانكاریانه بكرێت ئه‌وا هه‌م حكومه‌ت و هه‌م سوپا ره‌وایه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته هێزێكی ملیشیا كه ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی ئێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی خراپ ده‌بات.
ئێمه وه‌كو پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان پێشتریش له سه‌رو به‌ندی كێشه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قیندا داوامان له حكومه‌تی ئێراق كرد كه ده‌ست له مامه‌ڵه‌و ئیجرائاتی به‌و ره‌نگه هه‌ڵبگرێت، له هه‌مان كاتدا داوامان له نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بڕیاری كشانه‌وه بده‌ن له دام‌و ده‌زگاكانی ناوه‌ند هه‌تا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا سنوور بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه داده‌نرێت. ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا بچێت و راستیه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكات ئه‌گه‌ر به‌راستی حكومه‌تی نوری مالكی ده‌خوازێت سوود له سوپا وه‌ربگرێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی ئه‌وا پێویسته به زووترین كات نوێنه‌رانی كورد له دام و ده‌زگاكانی به‌غداد بكشێنه‌وه‌و هه‌تا له رێگه‌ی دانانی به‌ندێكی ده‌ستوورییه‌وه پێش له‌م مامه‌ڵانه بگرن. چونكه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ته‌نها سیاسه‌تی حكومه‌تی نوری مالكی نییه.
به‌ڵكه به‌شێكه له‌و پلانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌دژی گه‌له‌كه‌مان به گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان له باكوری كوردستان لاواز بكه‌ن له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو كێشه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان له باشوور به هه‌ڵواسراوی هێلاوه‌ته‌وه. لێدوانه‌كانی ستیڤان دیمستۆرا به‌ڵگه‌ن بۆ به‌هه‌ڵواسراوی هێڵانه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان، كاتێك ووتی كه پرۆژه‌و پێشنیاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ماده‌ی 140 هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش ناكات، به‌مشێوه‌یه ده‌خوازن گه‌له‌كه‌مان بخه‌نه ناو چاوه‌ڕوانییه‌و له هاوته‌ریبی ئه‌وه حكومه‌تی مالكی ده‌خوازێت پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات و دواتر كورد ناچاری بژارێك بكه‌ن كه به سوودی كورد‌و گه‌لانی ئێراق نه‌بێت. هه‌ر بۆیه بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی له‌م كاته‌دا ته‌نیاو ته‌نیا ده‌كه‌وێته خزمه‌تی ئه‌و پیلانه‌ی كه له دژی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئێمه له كاتێكدا پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن كه ئێمه دژی ماف و ئازادی كه‌س نیین به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ش ده‌بینین كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه چۆن ناكه‌وێته خزمه‌تی گه‌لی كورده‌وه به‌هه‌مان شێوه ناكه‌وێته خزمه‌تی گه‌لانی تری ئێراقه‌وه بۆیه داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به چالاكی و هه‌ڵوێستی دیموكراتیانه پێش له‌م هه‌نگاوانه بگرن.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
19 – 1 - 2009
