به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی رفاندن و تیرۆركردنی قوتابی و رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌كه‌ین كه‌رۆژی 4/5/2010 له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌پایته‌ختی هه‌ریمی كوردستان و به‌به‌رچاوی هاوریكانیهوه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سیكی نه‌ناسراوه‌وه رفینراو رۆژی 6/5 ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسل دۆزرایه‌وه. ئه‌م كاره پرسیار گه‌لیكی گه‌وره دروست ده‌كات و حكومه‌تی هه‌ریم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌خاته به‌ر بهرپرسیاریتییهكی مه‌زنه‌وه، چونكه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی هاولاتیان و له‌ناویشیاندا رۆرژنامهنووسانی له‌ئه‌ستۆدایه، بۆیه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌زوویی به‌دواداچوونی بۆبكات و ئاكامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نیت، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌و كه‌س و كاری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره ده‌خوازین به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان
7/5/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
