زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌ولێر: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به (میدیا) ی راگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح به‌بی هیچ مۆڵه‌تێكی یاسایی مانگێكه ده‌وامی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی نه‌كردووه، به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیكه ده‌ست به كار نه‌كاته‌وه ئه‌وا فه‌سڵ ده‌كری. ئه‌و سهرچاوهیهیی (میدیا) كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكری و رایگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح به هۆكاری كۆنسێرت كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردی برای چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌بی مۆڵه‌ت مانگێكه ده‌وامی فه‌رمی خۆی نه‌كردووه، له‌و باره‌یه‌وه فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر گوتی "هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح لای ئێمه مامۆستایه و به داوه‌ت نامه‌یه‌ك چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌بی هۆ له كاره‌كه‌ی خۆی پچڕاوه، چونكه هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌توانی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت وه‌ربگری، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ست مانگێكه له كار دابڕاوه و نه هیچ مۆڵه‌تێكی وه‌رگرتووه و نه ئێمه‌شی ئاگاداركردۆته‌وه، بۆیه ئیجرائاتی یاسایی خۆمان كردووه و راپۆرتی ده‌وام نه‌كردنه‌كه‌ی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌رزكردۆته‌وه"، هه‌رچه‌نده ده‌رئه‌نجامی راپۆته‌كه‌ی په‌یمانگا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كرد ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاری كراوه ده‌ست به‌كار نه‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری فهسڵكردنی هه‌یه و گوتی "به‌پێی رێنمایه‌كانی په‌روه‌رده مامۆستا ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كری، ماوه‌ی یاسایی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ست به كار نه‌كاته‌وه ئه‌وا فه‌سڵ ده‌كری".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له مانگی 3ی ساڵی پار جارێكی دیكه ناوبراو 20 رۆژ به‌بی مۆڵه‌ت ده‌وامی نه‌كرد، به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاش رایگه‌یاند، له مووچه‌كه‌یدا پاره‌ی لێ بڕدراوه.
جێگای ئاماژه پێكردنه هه‌ر له‌و ساڵدا به هۆی ده‌وام نه‌كردنه‌وه، هه‌ردی برای هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح له كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان دوورخرایه‌وه و مافی خوێندنی بۆ ئه‌و ساڵ لێ سه‌ندرایه‌وه.
