* قوتابخانه‌ی شویفات كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌رێوه‌ی ده‌باته و ته‌نها مناڵه به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن تیایدا بخوێنن، ساڵانه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێویسته بۆ خوێندن له‌م قوتابخانه‌یه، له بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی كوردستان بڕی (36) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه!ئاخر ئه‌مه بێجگه له میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌رپرسان و بی سه‌ره‌وبه‌ری چیتری ناوبنێین؟!كۆمپانیایه‌كی بیانی خه‌ریكی بازرگانیه كه‌چی له‌سه‌ر گیرفانی مناڵانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان بودجه زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و زۆرێك له‌خێزانی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان و رزگاریش ده‌بێت له‌نێو نایلۆن و خانوی قوڕینه و بی ئاوی و بی كاره‌بای چاوه‌ڕوان بن! له‌كاتێكدا زانكۆكانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و رانیه له‌بودجه‌ی هه‌مان ساڵ هه‌ریه‌كه‌یان (12) ملیار دیناریان بۆ خه‌رج كراوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌م شێوه‌یه رۆیشتوه.
رێكخراو و ده‌سته و كۆمه‌ڵه نه‌ما له هه‌موو دنیا به‌ناوی لێقه‌وماوانی هه‌ڵبجه و گه‌رمیان كۆمه‌ك و هاوكاری نه‌به‌خشنه خه‌ڵكه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ش له‌ده‌خیله‌كه‌ی ده‌ریانده‌هێنا و هه‌ڵیانده‌لوشی بونه بازرگان و بزنسمانی گه‌وره و به‌ناوبانگ، ئیستاش به‌م شێوه‌یه پاداشتیان ده‌ده‌نه‌وه؟! پاره له گیرفانی مناڵانی دیك و باوك ئه‌نفال و پاشماوه‌ی جه‌سته كیمیاوی ده‌رده‌هێنن و ده‌یخه‌نه گیرفانی بارزگانێكی تورك، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵه‌كانی خۆیان له سیسته‌مێكی خوێندنی باشتر به‌هره‌مه‌ند بن، ئه‌مه‌یه یاسای جه‌نگه‌ڵ و دارستان كه گه‌وره و به‌هێز توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه هه‌یه، دواجاریش ئه‌مه ئیهانه و سوكایه‌تیه به علم و مه‌عریفه و سیسته‌م و زانست و زانیارییه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی رۆژانه به‌شان و باڵی هه‌ڵده‌دات.
* ناوی سیانی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانیم لایه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ته ناوی ناهێنم چونكه نامه‌ویت ببمه هۆكاری ئازاردانی كه‌سێك به‌هۆی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و ناو و پیشه‌كه‌ی بڵاوناكه‌مه‌وه، بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال و جینوساید له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵك ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كرا، به‌ڵام له‌سه‌فه‌رێكی رسمیه‌وه كردی به سه‌فه‌رێكی رۆمانسی و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به جوته گه‌شتێكی ئه‌وروپایان كرد و دوایی مانگێك به خشكه‌ی به‌ده‌یان دیاری گران به‌هاوه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.. ئه‌م جۆره سه‌فه‌ر و رێوره‌سمانه كارێكی نامۆ و نه‌خوازراو نیه له‌نێو ئیداره و به‌رێوه‌بردن له‌كوردستاندا، هه‌فتانه ده‌یان نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه ده‌بینین و ده‌بیستین كه چۆن سه‌روه‌تی بی شوماری خه‌ڵك خراوه‌ته خزمه‌تی كۆمه‌ڵێكی كه‌مو به هه‌وه‌سی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌ن و به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكیش پاره‌ی عیاده و دكتۆر و كرێی خانوو و جلێكی جوان له ماڵه‌كه‌ی شك نابه‌ری، توڕه‌یی و نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك لێره‌وه‌یه پێویست ناكات دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن!خه‌له‌له‌كه له هه‌ڕمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه.
ئاخر كاركردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و كاره‌ساته‌كانی تری خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه بوه، بۆیه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به گومانین، له پشته‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه و كار و هه‌ڵوێستێك سود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك به‌دیده‌كه‌ین.
*هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێك له ئایه‌ته شه‌یتانیه‌كانی سه‌لمان روشدی له (گۆڤاری خه‌ڵك) ئیسلامیه‌كان هێرشێكی فراوان و هه‌مه‌لایانه‌یان بۆسه‌ر زۆرێك له‌دیارده مه‌ده‌نیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێكرد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ناراسته‌وخۆ نیگه‌رانی له‌م هێرشه‌ی ئیسلامیه‌كان ده‌ربڕی و سه‌ره‌نجامیش گۆڤاری خه‌ڵك داخرا..
ده‌یان ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هاوكاری و پشتگیریی ماددی و مه‌عنه‌وییان ده‌كات، له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵك تێزابیان به‌ده‌ست و قاچی كچان ده‌رشت، ێاڵۆن و نادییه‌كانیان ده‌ته‌قانده‌وه، كه‌سانی ئازادیخواز و یه‌كسانیخوازییان تیرۆر ده‌كرد و پاره‌ی باروت و گوڵه‌كانیشیان له‌بودجه و سه‌روه‌تی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێده‌درا، داڵده‌ی گه‌وره تیرۆرستانی دونیایان ده‌دا و له‌باره‌گاكانیان حه‌شاریان ده‌دان، ئیساش دژی هه‌ر دیارده و كارێكی سه‌رده‌میانه و مه‌ده‌نیانه‌ی كۆمه‌ڵگان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئاڵوگۆڕێك ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بۆ هه‌میشه له‌نێو جه‌هاله‌ت و نه‌زانی بمێنێته‌وه، چونكه هۆشیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك كۆتای ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر خولیا و ئاره‌زووی خه‌ڵك بۆ مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و ره‌فاهیه‌ت نه‌بوایه ئه‌وه‌ی تاڵیبان و بن لادن فریا نه‌كه‌وتن له جیهان ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وان له‌كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كرد، له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌م شێوه‌یه
چاوه‌ڕوانی هه‌موو كارێكی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه‌ی رۆڵی نه‌بێت له به‌رێوه‌بردن عه‌قڵ و مه‌نتیقه، به‌رژه‌وه‌ندی جێگای به هه‌موو شتێك لێژ كردووه و سه‌ره‌نجامیش باجه‌كه‌ی ده‌بێت خه‌ڵك بیدات.
* (بی مونتاژ) گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه له هه‌فته‌ناوه‌ی پاڵه بڵاوده‌بێته‌وه
