هاشم ساڵح: دوای ئه‌وه‌ی ویستی چاكسازیی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بكا وگه‌نده‌ڵی نیو یه‌كێتی ودواتریش حكومه‌ت بنبڕه بكات
له‌ڕێگای پرۆژه‌یه‌كی نوێ وبه‌ناوی ریفۆرمی سیاسی ویئداری، بارودۆخی نێوخۆی یه‌كێتی وگۆره‌پانی سیاسی گوردستانیش گۆڕانێكی به‌خۆه‌وه دی وله‌ئه‌نجامی ئه‌و پرۆژه‌یه كایه‌ی سیاسی وهاوكێشه‌كانی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تیان به‌سه‌رداهات به‌شێوه‌یه‌ك كه تاكه ڕێگه‌چاره جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕیفۆرمه ئیداری وسیاسییه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له‌و گێژاوه ئیداری وسیاسی ودواتریش كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه تووشی گرفت بو چونكه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خرایه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه نه‌توانر به‌وچه‌شنه‌ی كه‌كاك نه‌وشیروان ریفۆرمخوازانی نیو یه‌كێتی ده‌یانویست بگه‌ن مه‌به‌ست، ده‌رئه‌نجامی هاوكێًشه‌كانیش دوركه‌وتنه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان وئه‌و كۆمه‌ڵه كادیره‌ی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌م دوركه‌وتنه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان وكۆمه‌ڵه كادیری یه‌كێتی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نه‌كرد وخودی یه‌كێتیش نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات وبگره زیاتریش بارودۆخه‌كه ئاڵۆز بوو؟ ئه‌م ئاڵۆزییش به‌شێوێه‌ك كاریگه‌رێتی خسته سه‌ر یه‌كێتی كه ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی تا ڕاده‌یه‌كی ڕاده‌یه‌ك په‌كخست وئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش په‌كی نه‌خستبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی كه كار وخواستیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بوو زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌و كاریگه‌رێتییه بشارنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان بۆنه‌كرا! بۆیه بارودۆخی سیاسی به‌گشتی ویه‌كێتیش به‌تایبه‌ت تووشی گرفتی زیاتر بوونه‌وه.. له‌وانه‌ش بێ متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌گشتی ودواتریش خودی یه‌كێتی، زیادبونی ڕێژه‌ی كه‌نده‌ڵی ئیداری وكاری ڕۆتین و... هتد، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه كه له‌ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه كاریگه‌رێتی نیگه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد، بۆیه ناكرێت باجی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه جارێكی تر گه‌لی كورد بیداته‌وه له‌ئه‌ئجامی خراپكاری ئه‌م دوو حیزب به‌شێوه‌كی گشتی ویه‌كێتیش به‌تایبه‌ت، به‌و پێیه‌ی كه ئێمه‌لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستمان وقسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین" ئێمه ناڵێن پارتی بی تاوانه.. نه‌خێر پارتی 52% هه‌موو گه‌ندڵییه‌كانی له ئه‌ستۆیه"به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستم قسه‌كردن له‌سه‌ر ریفۆرم وكاریگه‌رێتی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانێتی، ئیستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌كاك نه‌وشیروان به‌به‌رنامه وسیاسه‌تێكی نوێ وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دابه‌شداربێت ومه‌سه‌له‌كانیش یه‌كلابكاته‌وه، چونكی خه‌ڵك به‌گشتی پێویستی به‌و یه‌وكلاكردنه‌وه هه‌یه وتاكه كه‌س ولایه‌نیش كه‌بتوانێت ئه‌و هاوكێشه سیاسییه كوردستان بگۆڕێت ئه‌وه كاك نه‌وشیروان وخه‌ڵكی به‌شه‌رف وئازادیخواز وڕوناكبیر وڕۆشنبیرانی كوردستانه وریفۆرمخوازانه، چونكه بارودۆخی كوردستان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر وخراپتر ده‌بێت له هه‌موو ڕوه‌كانیه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت وهه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی وبازرگانی ودروستكردنی گۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون وبه‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیانن وكۆمپانیاكانیان و... هتد، ئه‌م كردارانه‌ش تا دێت ڕق وكینه‌ی خه‌ڵك زیاتر ده‌كات به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌گشتی وهه‌ردوو حیزبیش به‌تایبه‌ت، پێویسته بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك وگه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتكراوه‌كانیان وبنبڕه‌كردنی گه‌نده‌ڵییه ئیداری وسیاسیه‌كانی ئه‌م ممله‌كه‌ته هه‌نگاوی بابه‌تیانه بنرێن، كاك نه‌وشیروان له‌م ده‌رفه‌ته‌دا كه‌تاكه ده‌رفه‌ته بۆ هه‌مووان وخۆدی كاك نه‌وشیروانیش بڕوای به‌هه‌ڵبژاردن ودیموكراسیه‌ت هه‌یه وتاكه رێگه‌ش كه‌مابێته‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ڵبژاردنه تا بتوانێت هاوسنگی به‌لای خۆیدا بشكێنێته‌وه وهاوكێشه سیاسیه‌كانیش بگۆڕێت، به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردندا به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌خه‌ڵكانی دڵسۆز وڕۆشنبیر ونیشتمان په‌روه‌ر، ئه‌مه‌شیان كاریگه‌رێتی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ڕێكه‌ونتنامه ئیستراتیجییه‌ی نیوان پارتی ویه‌كێتی، پارتی قایل نابێت به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دابه‌شبكرێن له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتن، ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگ مامه‌ڵه ده‌كات وڕێكه‌وتننامه‌شیان ته‌نها بۆ خه‌ڵتاندی شه‌قامی كوردی وكۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه‌یه‌تی، باشترین نموونه‌شیان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عێراق كه‌له‌خانه‌قی وقه‌ره‌ته‌په و... هتد، كرا‌و هه‌ر یه‌كه‌یان كاریان بۆ نوینه‌ره‌كانی خۆیان ده‌كرد ولیستی هاوپه‌یمانێتیش بۆ به‌قوربانی سیاسه‌تی هه‌ردوولایان! له‌كوتایشدا خوازیارم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌دا خه‌ڵكی به‌شه‌ورف ونیشتمان په‌روه‌ر ودڵسۆزی دۆزی كور وسه‌رجه‌م توێژ‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌نگ بۆ كوتای هێنان به‌ده‌سه‌ڵات وسیاسه‌تی" 50 به50 " وبه‌رژه‌وه‌ندیتایبه‌تی بده‌ن، تا ببێته هۆكاری گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی وهه‌مووانیش ڕزگاریان بێ له‌كاری ڕۆتین وگه‌نده‌ڵییه ئیداری وسیاسیه‌یه‌كان.. به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌شیان پێویسته هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك ریزبین تا سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ر بێت له دژی گه‌ندڵچییه‌كان.
هاشم سالح
