هه‌موان ده‌زانین شه‌ڕی هه‌ردوو وڵاتی؛ ئه‌فغانستان و ئێراق ؛ وایكرد به‌رپرسانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی زۆترین مانۆڕی دبلۆماسی له‌ساڵی؛ 2001 ؛وه تاهه‌نوكه بۆ ناوچه‌كه و هه‌ردوو وڵاتی ئاماژهبۆكراو له‌پێناو سه‌ركه‌وتنیان ئه‌نجامبده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی شه‌ڕی هه‌ردوو وڵاته‌وه حكومه‌تی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرترین زیانی گیانی و مادیان وێڕای له‌ده‌ستدانی سه‌نگی؛ سیاسی. ئابووری. سه‌ربازی ؛ له‌ئاست ناوچه‌كه و جیهاندا پێگه‌یشتووه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ئاماژهیهشمان چه‌ندین پرۆژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌دوو پارتی؛ كۆماری و دیموكراتی ؛یه‌وه خرانه‌ڕوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆرێك لهشرۆڤهكارانی سیاسی سهرنهكهوتنهوهی پارتی كۆماری كه كاندیدكراوهكهیان ؛ جۆن مه‌كین ؛ بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م ساڵدا بۆ ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی سهرهوهمانی ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ... ئه‌وه‌ی گه‌لان و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كانی وڵاتانی جیهان چاوهڕێیدهكهن له‌م مانگدا ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه به‌سه‌رۆكایه‌تی ؛ باراك ئۆباما و جۆزیف بایدن ؛ی جێگری و چاودێرانی سیاسیش وای بۆده‌چن ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن به‌هۆی به‌رفراوانی كارنامه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و وڵاته‌دا ئیداره‌ی نوی ناتوانێت سه‌ركه‌وتنێكی زۆرینه‌یی به‌ده‌ستبێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكی دیكه‌ی چاودێران بۆچوونه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاماژهیهمانن به‌و پێیه‌ی ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن زیاتر له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌جیهاندا به‌گشتی و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تی گفتوگۆ و دانوستانی بهههندتری زانیوه له‌به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ؛ باراك ئۆباما ؛ی سه‌رۆكی نوێی ئیداره‌ی واشنتۆن له‌یه‌كه‌م پرێسكۆنفراسیدا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند " وڵاته‌كه‌ی ڕێگه‌نادات كۆماری ئیسلامی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی ؛ و هه‌روه‌ها له‌نوێترین ڕووداویشدا كههێرشه سه‌ربازیه‌كه‌ی وڵاتی ئیسرائیله بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ؛ ئۆباما ؛ هه‌ڵوێستێكی پشتیوانكهرانهی هه‌بوو له‌وڵاتی ئیسرائیل له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ئاماژه‌یه‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر حكومه‌تی واشنتۆنی زهرهرمهندتركرد شه‌ڕی ئازادی گه‌لانی ئێراق بوو كه‌زیاتر كوژرانی چوار هه‌زار سه‌رباز و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه‌شی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی واشنتۆن بۆ ده‌ربازبوونی له‌م زیانه گه‌وره‌یه‌ش له‌مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو پرۆژه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیژی نێوان به‌غداو واشنتۆنی هێنایه ئاراوه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین ڕاو بۆچوونی جیاواز له‌لایه‌ن هێزو كوتله سیاسیه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی ئێراقه‌وه خرایه‌ڕوو ته‌نانه‌ت تائه‌و ڕاده‌یه‌ش تێهه‌ڵچوونی نێوان كوتله سیاسیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ناوبراوی لێكهوتهوه و به‌پێی ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه وابڕیاره تا ساڵی ؛ 2011 ؛ ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قۆناغ به‌قۆناغ ئێراق بهجێبهێڵن هه‌ر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ئاماژه‌یه‌ش له‌به‌رواری؛ 22/12/2008 ؛ به‌پێی بڕیاری ژماره ؛ 1859 ؛ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی ئێراق له‌ژێر ماده‌ی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رهێنرا. ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا كه‌پاش دواین سه‌ردانی؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ؛بۆ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خاڵێك بۆی زیادكراو بووه جێگای ئومێد بۆ ئێمه‌ی كورد له‌هه‌رێمی كوردستاندا دووپاتكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئێراق بوو كه‌ئه‌ویش ؛ دیموكراتی و فیدراڵییه ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێڕای جیاوازی تائیفی و ئاینی له‌باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی كارای له‌بونیادنانه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی ئێراقدا گێڕاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جێگای ئاماژه‌بۆكردنه لهههركاتدا باس له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌و بڕگه ده‌ستووریه‌كان په‌یوه‌ست به‌مافی سیاسی و كلتووری گه‌لانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتبێته ئاراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه به‌بیانووی جۆراجۆر نه‌ك دواخراوه بگره گرفتی نوێی نادهستووریشیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ئاماژه‌یه دروست كردووه و نموونه‌شمان " بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان. گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌كان. چه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. مادده‌ی 32 له‌به‌رواری 22/ته‌مووزی/2008. ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ناو مزگێنی خێر بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. دروست كردنی هێزی ئیسناد " هتد... له‌ساڵانی ڕابردووش‌دا له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ری ئاڵۆزی باشوور و ناوه‌ڕاست پرۆژه بڕیاری ؛ بیكه‌ر – هاملتۆن ؛ له‌لایه‌ن هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌داری خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریكیه‌وه خرایه‌ڕوو؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ؛یش له‌میدیاكانه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕهكردهوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ی وه‌ك دواین پرۆژه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لانی ئێراق له‌ساڵی؛ 2006 ؛دا خرایه‌ڕوو پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی وڵاتی ئێراق بوو بۆ سی هه‌رێمی فیدراڵی وه‌ك ؛ كورد. شیعه. سونه ؛ بوو له‌لایه‌ن سیناتۆر ؛ جۆزیف بایدن ؛ی دوێنی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیداره‌ی نوی ئه‌مڕۆ ؛ باراك ئۆباما ؛ جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه بایدن له‌ساڵی ؛ 2003 ؛دا ده‌نگی بۆ شه‌ڕی ئازادی گه‌لانی ئێراق لهكۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا داوه، له‌خستنه‌ڕوی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ناوبراویش به‌هاوشێوه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ؛ بیكه‌ر – هاملتۆن ؛ چه‌ندین ڕاو بۆچوونی جۆراجۆری له‌ئاست ناخۆی ئێراق و ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش له‌هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك ماف بهخۆزانینێك و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیانه‌ی پێشوازی له‌م پرۆژهیهكرد. ئه‌وه‌ش وێڕای ئه‌م ئاماژهگهلانهمان بووه‌مایه‌ی دڵخۆشی زیاترمان سه‌ركه‌وتنی؛ باراك ئۆباما و جۆزیف بایدن ؛بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه‌ش به‌وپێوه‌ره‌ی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئاماژهبۆكراون و ئێراق زیاتر به‌ره‌و فیدراڵیه‌ت ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌بوو پاش سه‌ردانی ؛ جۆزیف بایدن ؛ بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان له‌به‌رواری؛ 12/1/2009 ؛دا به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ناوبراو سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و له‌لایه‌ن؛ جه‌لال تاڵه‌بانی ؛ سه‌رۆك كۆماری ئێراقه‌وه پێشوازی لێكراو و به‌ڕۆژێك پاشتریش به‌یاوه‌ری؛ ڕایان كرۆكه‌ر ؛ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ئێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردوو له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی شاری ناوبراوه‌وه كۆبووه‌وه‌و دواتریش ؛ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ؛ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ڕاگه‌یاند و گوتی ؛ بایدن ؛ ڕووی له‌هه‌موو لایه‌ك كردووه‌و گوتوویه‌تی " پێویسته ئێوه كێشه‌كانتان بهدیالۆك و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كێشه‌كانتان ئاڵۆزتربن " ئه‌م وته‌یه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ وته‌كه‌ی؛ كۆندالیزا ڕایسی ؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی پێشووی حكومه‌تی واشنتۆن كه له‌به‌رواری؛ 18/12/2007 ؛دا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردوو گوتی " پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌م شاره بدۆزرێته‌وه " جیاوازی هه‌یه هه‌روه‌ها جیاوازیێكی دیكه‌ی ؛ بایدن ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ؛ ڕایس ؛ ئه‌وه‌یه كهبایدن ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه‌ته‌نها بۆ گوێگرتن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا هاتووه بۆ ئێراق دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو له‌ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی زیاتر به‌یه‌كه‌وه كاربۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و واتایه ده‌گه‌ێنێ كه‌ئه‌وان بهكارنامهیهكی نوێوه سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی پرسی شاری كه‌ركوك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ؛ ڕایس ؛ ڕای خۆی فهرزدهكرد كه‌ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی نه‌بوو. عه‌سكه‌ری ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ؛ جۆزیف بایدن ؛ سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئێراق بۆ سی وڵات ئه‌وه‌ی ڕه‌دكرده‌وه‌و كه‌ئه‌و ته‌نیا لهپرۆژهكهیدا ئاماژه‌ی بۆ دابه‌شكردنی ئێراق بۆ سی هه‌رێمی فیدراڵی وه‌ك ؛ كورد. شیعه. سونه ؛ داوه‌و كه ئه‌ویش له‌ده‌ستووری ئێراقدا ئاماژه‌ی بۆكراوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كری بڵێین به‌ده‌ست به‌كاربوونی ئیداره‌ی واشنتۆن بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دابه‌شكردنی ئێراق بۆ سی هه‌رێمی فیدراڵی ئه‌رێنیتر ده‌بێت و پێویستیشه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش شێوازی په‌رۆشی كاركردنی خۆی بۆ یه‌ك پارچه‌یی ئێراق بگۆڕێ و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی هه‌رێمی كاربكات وه‌ك چۆن پاش دواین سه‌ردانی؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ؛ بۆ به‌غدا له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان پێنچ كۆمیته‌یان پێكهێناو دواتریش هیچ هه‌نگاوێكیان له‌مه‌ڕ ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان هه‌ڵنه‌هێناوه بۆ زیاتریش ڕاستی ئه‌م ئاماژه‌یه‌ش ؛ عبدولڕه‌حمان مسته‌فا ؛ پارێزگاری كه‌ركوك له‌میدیاكانه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند تاهه‌نوكه ئه‌و لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی؛ 140 ؛ سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان نه‌كردووه كه له‌به‌رواری نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌وه باس لهجَبهجێكردنی ماده‌ی؛ 140 ؛ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستانی بوون و نه‌بوونی شاری كه‌ركوك ده‌كری. وێڕای ئه‌م ئاماژانه‌ش ئه‌وه‌ی پێویسته له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌نجامی بدات موماره‌سه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و شاره‌وانیه‌كانه. كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ركه‌وتنی ڕووخسرای دیموكراتی خوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌ناوچه‌كه و جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بانگێشتی گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌بی جیاوازی ئاینی و ئایدۆلۆجی بكات له‌مه‌ڕ داڕشتنی كارنامه‌یه‌كی نوی له‌م ساڵدا و له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهیهكیگونجاو له‌هه‌مبه‌ر گێڕاندنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شێوازی چۆنیه‌تی سه‌وداكردنی سیاسیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی حكومه‌تی واشنتۆنكهخهڵكانێكی وه‌ك؛ جۆزیف بایدن ؛ی تێدایه‌و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی ئێراقه بۆ سی هه‌رێمی فیدراڵییه و له‌كۆتایی بابهتهكهشماندا ده‌پرسین هاتنی جۆزیف بایدن بۆ ئێراق وێڕای ئاماژه‌كانی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی ئێراقه بۆ سی هه‌رێمی فیدراڵی یاخود پیاده‌كردنی هه‌مان سیاسه‌تی ئیداره‌ی ڕابردووی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ئێراقدا.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
هاتنی جۆزیف بایدن نوێكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی ئێراقه بۆ سی هه‌رێم … بێستون هه‌ورامی.
میوانانی سەر خەت
We have 1276 guests and no members online
