له‌هه‌ر چاوێ
درزێ له‌په‌نجه‌ره‌ی میهرو
له‌هه‌ر دڵێ
مشتێ له‌خه‌رمانی سۆز‌و
له‌هه‌ر کۆشێ
چه‌ن قولانجێ موحیبه‌ت و
له‌هه‌ر لێوێ
قومێ له‌شه‌کراوی بزه‌و
له‌هه‌ر سنگێ
به‌شی هه‌ناسه‌یه‌ک ئومێد
له‌هه‌ر ناخێ
چڵه مێخه‌کێکی ڕاز‌و
ته‌نیا په‌ڕێ
له‌باڵی تاووسی نازو
له‌هه‌رده‌ستێ په‌نجه‌یه‌کیش
بۆ سڕینی شه‌ونمی خه‌م
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵی کوڵمی
مناڵێکی لانه‌وازو
له‌هه‌ر میحرابێکی زیکرو
نوێژی عیشقیش بانگه‌وازێ
باهه‌ڵاڵه بێ نازه‌کان
نه‌بنه پوشی دم شنه‌ی شه‌ن
باپه‌پووله وێڵه‌کانیش
نه‌بنه نێچیری باڕه‌شی
غه‌دری زه‌مه‌ن
.. پاییزی2008
