یه‌كگرتووی ئیسلامی و مه‌لاكانی كوردستان له هه‌ڵوێستێكی دژی ئازادی‌دا هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی كوردستان به نێوی وێران به بیانوی بڵاو كرنه‌وه‌ی بابه‌تێكی ئێرۆتیكیه‌وه. دیاره ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه نوێنه‌رانی كۆنه‌په‌ره‌ستی له كوردستان نوسینێكی ناو گۆڤارێكیان پێ هه‌زم ناكرێت. پێشتر چه‌ندین جار هه‌وڵی خنكاندنی ئه‌و كه‌مه ئازادییه‌یان داوه كه ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كوردستان دوای خه‌باتێكی زۆر و قوربانیدانی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیر به ده‌ستیان هێنابوو. هاوهه‌ڵوێستی مه‌لاكان و یه‌كگرتوی ئیسلامی جارێكی تر ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ئیسلامییه‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای بونی دووبه‌ره‌كی له نێویاندا به‌ڵام له دژایه‌تی كردنی ئازادی‌دا هه‌مویان له یاك خه‌نده‌قدان و پشتی یه‌ك ده‌گرن.
ماوه‌یه‌كه ئیسلامییه‌كان به تایبه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆرێك له خۆشباوه‌ڕین له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا گوایه ئه‌وان واته ئیسلامییه‌كان به‌رگری له ئازادی و مافی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا به خیتابێكی ئۆپۆزیسیۆنی و داكۆكیكار له خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ك و وه‌ستانه‌وه به دژی گه‌نده‌ڵی له لایه‌كی تره‌وه هاتبونه مه‌یدان. ئه‌م خیتابه به ته‌ریبی له گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی له كوردستان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی دا بووه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی بارۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی ئه‌م دوو لایه‌نه ئیسلامییه كۆنه‌په‌رسته. جێی داخه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری هێزه ئیسلامییه‌كانی كردووه چ بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر چه‌په‌كان و ڕۆشنبیرانی عه‌لمانی چ بۆ ڕازی كردنی جمهوری ئیسلامی ئێران. ئه‌م پشتگیرییه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاوی بۆ نه‌ش و نمای ئه‌م بزوتنه‌وانه فه‌راهه‌م هێنا كه له لایه‌كه‌وه به ڕوكه‌ش دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كردو له لایه‌كی تره‌وه به‌هره‌مه‌ند بوون له هه‌موو ئیمكانیاتێك كه ده‌سه‌ڵتی كوردی سه‌خییانه خستبویه به‌رده‌ستیان. له‌م دواییه‌ش دا به داخێكی زۆره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كێشمه‌كێشه‌كانیدا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌وروخولی حیزبه ئیسلامییه‌كانی زۆر داوه‌و به ڕه‌سمی به به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن ناوزه‌دیان ده‌كات.
فرسه‌ت ته‌ڵه‌بی ئیسلامییه‌كان به درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی‌یان وای كردووه كه زۆرێك له له خه‌ڵكی ناڕازی ساده‌ی كوردستان خۆشباوه‌ڕانه ڕزگاری خۆیان له پڕوپاگه‌نده ژه‌هراوییه‌كانی ئیسلامییه‌كاندا ببیننه‌وه. دیارنه‌مانی هێزه چه‌په‌كان و په‌ڕاوێز كه‌وتنیان له مه‌یدانی كێشمه كێشه سیاسییه‌كاندا یارمه‌تی ده‌ر بووه بۆ به‌هێز بونی ئه‌م گروپانه.
له ده‌نگدانی ٧ی مارتدا بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو بینیمان كه یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هه‌ردوكیان توانییان ٦ كورسی به ده‌ست بێنن دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌نها له ٣ پارێزگاكه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك دا ٣٥٠٠٠٠ ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م ده‌نگه زۆره‌ی كه به ده‌ستیان هێناوه ئیسلامییه‌كانی سه‌رمه‌ست كردووه و پێیان وایه كه ده‌توانن ده‌ورێكی كاراتر بگێڕن له دژایه‌تی كردنی ئازادی ڕاده‌ربڕیندا. ئه‌وان شه‌یدای ڕۆژانێكن كه بووبونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ژیان و ئاسایشی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان. هه‌روه‌ك چۆن بانده‌كانیان ته‌راتێنیان ده‌كردو چه‌ندین خه‌باتگێڕی وه‌ك شاپورو قابیلیان تیرۆر كرد‌و تێزابیان ده‌كرد به قاچی ژنانداو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تریان كردووه، ئاواش ده‌یانه‌وێت ئه‌م هێزه ده‌نگده‌ره‌یان به‌كار بهێنن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌و بگره ژیان و ئازادی نوسه‌ران و ڕوناكبیرانی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو نوسه‌ران و ڕوناكبیران و هێزه سیاسییه‌كان چ له ده‌سه‌ڵات و چ له ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵوێست وه‌رگرن و ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌مانه ببنه ڕێگر له به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕیندا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه كه‌سانی ڕوناكبیر، نوسه‌ر، سیاسی و جه‌ماوه‌ر به گشتی له ناو هه‌موو هێزه سیاسییه‌كاندا فشار بێنن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن تاوه‌كو سنورێك بۆ هاوكاری و ده‌ست به باڵا گرتنی ئه‌م گروپانه‌وه دابنێن.
٢/٥/٢٠١٠ شێرزاد عمر محمد فرج
