به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ له ڕۆشنبیرانی ناسراوی كوردستان دژ به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به گۆڤاری وێران هیچ نه‌بوو جگه له نوكته
یه‌كی بێتام. ئه‌گه‌رچی من سهرتابهر بیروڕایه‌كی جیاوازم هه‌یه له‌وه‌ی یه‌كگرتوو و وه پێم وایه كه ئازادی بیروڕا له‌وه گه‌وره‌تره كه كۆت و به‌ند بكرێت، به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌و كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیره هێنده بازاڕیانه له بابه‌ته‌كه بڕوانن. به‌یاننامه‌كه به نه‌فه‌سێك نووسراوه كه ته‌نها له كاری ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسه‌ر ناچێت. ئه‌م به‌یاننامه سه‌رپێییه هێنده لاوازه كه شایه‌نی ئه‌وه نیه ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌بێت.
به‌یاننامه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌كگرتوو به هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ڕۆشنبیران و ئازادی بیروڕا تاوانبار ده‌كات، به‌ڵام ئاماژه به یه‌ك حاڵه‌ت و یه‌ك لێدوان و یه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو ناكات كه هه‌ڕه‌شه‌كردن بوبی بۆ سه‌ر ئازادی بیروڕا. ئه‌وان له هه‌ر كه‌سێكی تر باشتر ئه‌زانن كه یه‌كگرتوو تاكه حیزبی كوردیه تاوانبار نیه به هێرشكردنه سه‌ر ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان. به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و ڕۆشنبیرانه ئێستا به ئاشكرا بونه‌ته ده‌مڕاستی جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه تا دوێنی به‌رپرسه‌كانی جه‌للادی زیندانه‌كان و بكوژی خۆپیشانده‌ران و سه‌ركوتكه‌ری ئازادی بوون. ناكرێت به لۆجێكی \"ولا تقربوا اسلاه\" له‌گه‌ڵ حیزبێكی وه‌كو یه‌كگرتوودا بدوێیت. یه‌كگرتوو، وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزبی ئیسلامی كوردی، بۆته قوتابخانه‌یه‌كی بیركردنه‌وه كه به ده‌یان هه‌زار گه‌نجی ئه‌م وڵاته ئینتیمایان هه‌یه بۆی. یه‌كگرتوو ئێستا بۆته یه‌كێك له نموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئیسلامیه میانڕه‌وه‌كان و نووسه‌ر و چاودێرانی شاره‌زای ڕۆژئاوایی له پاڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیدا ناوی ده‌به‌ن. یه‌كگرتوو له‌وه ده‌رچووه كه له ڕێی تاكه هه‌ڵوێستێكه‌وه یاخود به ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌ك گوزارشت له خۆی بكات. هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو له ئاست ئازادیه گشتیه‌كاندا نه‌گۆڕاوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه یه‌كگرتووه كه هه‌تا ئه‌م ساته‌یش باجی بههێزنهبوونی ئازادی و ئازادی بیروڕا ئه‌دات. ڕۆشنبیره یه‌كگرتووه‌كان ئه‌گه‌ر زیاتر له نووسه‌رانی نێو به‌یاننامه‌كه به‌رگریان له ئازادیه‌كان نه‌كردبێت، كه‌متریان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه هه‌ر یه‌كه‌و به هۆكارێك ئازادانه بژی و پاره‌ی بۆ سه‌رف بكریًت. ئه‌وا ڕۆشنبیرانی یه‌كگرتوو له‌و ئیمتیازهیش بێبه‌شبوون.
ئه‌و مننهته بێتامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ر یه‌كگرتوودا ئه‌یكه‌ن هیچ نیه جگه له نیشانه‌یه‌كی تر له نیشانه‌كانی دابه‌زینی ئاستی ئه‌كادیمی ئه‌وان. ئه‌بی ئه‌وه بڵێین كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه كردووه دژایه‌تی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كگرتوو بوون و دژایهتیهكهیش ته‌نها له ئاست ئه‌و هێرشه فیزیكیهدا بووه كه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌ندام و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو. داخۆ ئه‌وه شایه‌نی مننهتكردنه؟ نه‌كا ڕۆشنبیرانی زمانی گوڵ و هه‌ستی ناسك و شیعریه‌ت په‌شیمان بن له‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان له ئاست خوێنی ڕژاوی گه‌نج و سه‌ركرده یه‌كگرتووه‌كاندا هاتونه‌ته ده‌نگ؟ ئه‌وه كه‌مترین شتێكه كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ڕۆشنبیر ئه‌نجامی بده‌ن له ئاست كاره‌ساتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی بادینان و هاوشێوه‌كانیدا و جێگه‌ی مننهتكردن نیه. ئه‌وه ته‌نها لۆجیكی حوكومه‌تی كوردیه كه به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانی به مه‌كرو نازه‌وه به خه‌ڵكی داماو ئه‌فرۆشێته‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌كگرتوو په‌لاماری درا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ئیسلامی بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه به‌رگری له بیروڕای جیاواز كرد و ویستی ده‌نگێكی تر بێت له پاڵ ده‌نگه زل و ناسازهكهی ده‌سه‌ڵاتدا. زۆر ئازاربه‌خشه كاتێك ئه‌بینی ئه‌م كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیره ناسراوه به‌بی ئاگا یان به به ئاگا دێن و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان به خه‌ڵكی ئه‌فرۆشنه‌وه.
كێشه‌ی ئه‌و براده‌رانه له‌وه‌دایه كه خۆیان لێبۆته ده‌مڕاستی ئازادی و دیموكراسی و وا ده‌زانن كه ناوی ئه‌وان به هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه بوو ئیتر ئه‌و به‌یاننامه شه‌رعیه‌تی ڕۆشنبیرانه‌ی وه‌رگرتووه و شایه‌نی هیچ قسه و لێدوانێك نیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه كه زیاد له جارێك به زمانی هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا ده‌دوێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێـت بیزانن ئه‌وه‌یه كه وه‌ك چۆن ئایین و ئیسلام ده‌مڕاستی نیه و كه‌س بۆی نیه خۆی بكات به خاوه‌نی، ئاوه‌هایش ئازادی بیروڕا موڵكی هیچ لایه‌نێك نیه. هیچ یه‌ك له‌و نووسه‌رانه هێنده‌ی ئه‌ندامێكی یه‌كگرتوو ئازاری نه‌كێشاوه كه ته‌نها و ته‌نها له‌سه‌ر یهكگرتووبون سه‌هۆڵ به پشتیه‌وه به‌ستراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌به‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی شه‌خسی، یان له‌به‌ر سه‌لامه‌تبوون و دژایه‌تینه‌كردنی ده‌سه‌ڵات بێوه‌ی بوبن، ئه‌وا یه‌كگرتوو 16 ساڵه باجی به‌رگریكردن له ئازادی ئه‌دات و شه‌ڕی ده‌یان عه‌قڵی میلیشیایی و حیزبی شاخاوی ئه‌كات. له‌وه ناشرینتر نیه كه كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه هێشتا به‌شێكیان به دڕكه په‌تكی ده‌سه‌ڵاته‌وه نووساون بێن و فه‌توای ئازاد بوون و ئازاد نه‌بوون به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ببه‌خشنه‌وه. بێگومان زۆر ئاساییه كه تێگه‌یشتنه‌كانمان بۆ ئازادی جیاواز بن، به‌ڵام هیچ ئاسایی نیه كه نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانمان بێن و چه‌مكه مرۆییه‌كان قۆرخ بكه‌ن و وا خه‌یاڵ بكه‌ن كه ئه‌وان تاكه پاسه‌وانی ئازادین و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ئازادیش بوونی نابێت. كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو لایه‌ك، به‌و برادهرانهیشهوه بزانن، كه ئه‌م میلله‌ته به‌رده‌وام له هه‌ناویدا خۆشه‌ویستی ئازادی حه‌شارداوه و پێش بوونی ئه‌وان و یه‌كگرتوو و هه‌مو حیزبه‌كانی دیكه‌یش ئێمه عاشقی ئازادی بووین و كه‌سیش ئه‌و مافه‌ی نیه كه خۆی بكاته ووته‌بێژی.
هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی ده‌زگا و ڕۆشنبیر و نوسه‌ر و ڕاگهیهنكارهكانی یه‌كگرتوویش نوكته‌یه‌كی بێتامی تره. ئه‌وان به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه خۆیان وه‌ك كۆمه‌ڵه وه‌لی و پیاوێكی پیرۆز دێته پێش چاو كه بچنه هه‌ر شوێنێك موباره‌كی ئه‌كه‌ن. ئه‌وان لایان وایه كه ته‌شریفی قودومیان بۆ هه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ڕاگه‌یاندنێك شه‌رعیه‌ت ئه‌به‌خشێته ئه‌و كه‌ناڵه و به‌بی بوونی ئه‌وانیش ئه‌وه مه‌حاڵه. ئه‌م قسه‌یه له دوو لاوه هه‌ڵه‌یه. له‌لایه‌ك هه‌ر یه‌كه له‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی له كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ركه‌وتوون و قسه‌یان كردووه نیو هێنده له كه‌ناڵه‌كانی یه‌كگرتوودا ده‌رنه‌كه‌وتوون. به‌شێك له ناوه‌كانی سه‌ر به‌یاننامه‌كه كوڕی ده‌سه‌ڵاتن و به‌شێكی تریشیان ده‌سه‌ڵات ئهیانژێنێت. وا نازانم یه‌كێتی و پارتی كه به شه‌ق و زلله و قۆناغه‌تفه‌نگ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووساندا ده‌دوێن له یه‌كگرتوو له پێشتر بن، ئیتر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بۆچی؟ جارێكی تریش ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌ڵه و بێمانایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتن و قسه‌كردنی ئه‌وان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا نه مایه‌ی فه‌خر و شانازی یه‌كگرتوو بووه و نه حه‌ده‌سێكی گه‌وره‌یش بووه. ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام واڵا بوون بۆ بیروڕای جیاواز و ئه‌وانیش به‌شێك بون له‌و چه‌ندین ڕۆشنبیره‌ی كه یه‌كگرتوو به سنگێكی فراوانه‌وه ده‌رگای قسه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی كه یه‌كگرتوو ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌دا هه‌بووه به‌و مانایه نیه كه یه‌كگرتوو پێویستی به‌وان بووه، یه‌كگرتوو ئه‌زمه‌ی خه‌ڵكی نیه و خاوه‌نی هێنده نووسه‌ر و داهێنه‌ره كه ئێستا به‌شێكی زۆریان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه‌كانی تردا بوونه‌ته پێشه‌نگ و نموونه. نه‌ك یه‌كگرتوو پێویستی به كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌ڵكی ترن كه بێ‌ئامان به دوای ئه‌ندامی یه‌كگرتوودا ده‌گه‌ڕێن و به شانازیه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. كه‌وابێت جێگه‌ی شه‌رمه ئه‌و براده‌رانه ئه‌گه‌ر به سوعبه‌تیش بێت هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی یه‌كگرتوو بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات ئه‌وانن نه‌ك یه‌كگرتوو.
ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته ڕیزكراوهی كه له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو گومانی ئه‌وه‌ی لا دروستكردم كه كه‌سێكی خوێنه‌وار به‌یاننامه‌كه‌ی نوسیبێت. له كوێدا یه‌كگرتوو ته‌له‌فزیۆنی به حه‌رام داناوه؟ له كوێ یه‌كگرتوو حه‌رامی كردۆته حه‌ڵاڵ و حه‌ڵاڵی به حه‌رام كردووه؟ له كوی و كی وێنه و سه‌ته‌لایت و گۆرانی و میوزیك به حه‌رام زانیوه؟ به پێچه‌وانه‌وه. یه‌كگرتوو هات هه‌تا ئه‌و تێگه‌یشتنه سه‌قه‌تانه ڕاستبكاته‌وه. ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه به دیوانه شیعریهكانیان كه له كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه توندڕه‌وی ئیسلامیان قان ده‌دا، یه‌كگرتوو خۆی به‌ته‌نیا شه‌ڕی توندڕه‌وی ده‌كرد و به هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی و دینی خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری میانڕه‌وی بوو. ئه‌وه نووسین و نۆڤڵ و شیعری ئه‌و به‌ڕێزانه نه‌بوو كه به ده‌یان هه‌زار گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌ی له توندڕه‌وی و تیرۆر پاراست به‌ڵكو هه‌وڵی بێووچان و په‌روه‌رده ی یه‌كگرتوو بوو. یه‌كگرتوو ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كردوه كه ئه‌و به‌ڕێزانه و ئه‌مسالی ئه‌وان سوپاسی بكه‌ن، به‌داخه‌وه به‌شێك له‌وان ته‌نها دژایه‌تی یه‌كگرتوویان كردووه، به‌ڵكو یه‌كگرتوو خۆی به دڵسۆزی قوتابخانه‌ی میانه‌ڕه‌وی ده‌زانێت له كوردستاندا و بۆ ئه‌مه‌یش پێویستی به شایه‌تی كه‌س نیه و ئه‌نجام و ده‌سكه‌وته‌كان خۆیان ده‌دوێن. كوردستان یه‌كێكه له‌و شوێنه زۆر ده‌گمه‌نانه‌ی كه توندڕه‌وی ئیسلامی كه‌مترین گه‌شه‌ی كردوو، بێگومان فه‌زڵی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌رێته‌وه كه مزگه‌وت به مزگه‌وت و ماڵ به ماڵ وانه‌ی میانڕه‌وی و لێبوردنیان ده‌وته‌وه. هه‌تا ئه‌م ساته‌یش، هیچ یه‌ك له‌و براده‌رانه ئیزافه‌یه‌كی جددیان نه‌بووه بۆ بواری ڕۆشنبیری دینی و نه‌یانتوانیوه موخاته‌به‌ی خه‌ڵكی دیندار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ و بۆ به‌رگریكردن له ده‌قێكی ئه‌ده‌بی وێران و هه‌رزان خۆیانمان لێده‌كه‌نه موفتی و پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌وانیش به‌شی خۆیان له حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئه‌زانن. به‌شێكی زۆری ئه‌و براده‌رانه نه‌شاره‌زان له شه‌ریعه‌ت و كه‌لتور ومێژووی ئیسلامی و ئه‌هلیه‌تی ئه‌وه‌یان نیه كه بانگه‌شه‌ی قسه‌یه‌كی ئاوه‌ها گه‌وره بكه‌ن. ئه‌وان وا باشتره بیری له‌و حاڵه وێرانه‌ی سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری كوردی بكه‌نه‌وه كه تا سه‌ر ئێسقان چه‌قیوه له دواكه‌وتن و چه‌قبه‌ستندا. به‌شێك له‌و براده‌رانه نه‌ك نه‌بونه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه قوڵ و مه‌ترسیداره‌كانی دونیای ڕۆشنبیری كوردی، به‌ڵكو بۆ خۆیان بوونه‌ته بار به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه و توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشیان نه‌ماوه و بێجگه به‌یاننامه ده‌ركردن كارێكی تریان نه‌ماوه. ئه‌و سهحافهیهی كه به‌شێكی تر له خاوه‌ن ئیمزاكان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن بۆته مه‌هزه‌له‌ی دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ری و وه‌كو نوكته باس ده‌كرێن. ئه‌وان واباشتره بیر له چاره‌سه‌رێكی جددی ئه‌و كێشانه بكه‌نه‌وه نه‌ك بێن و لیژنه‌یه‌كی تری فتوا دروست بكه‌ن.
ئه‌و براده‌رانه زۆر سه‌یرن. له كاتێكدا ئاماده نین بچووكترین ڕه‌خنه له خۆیان بگیرێت و ڕه‌خنه‌گره‌كانیان به \"مه‌غۆل\" ناوزه‌د ده‌كه‌ن و خۆیان لێبۆته سوڵتانی عه‌رشی سه‌قافه‌ت، به‌ڵام زۆر خوێنساردانه له جوێندان به خوا و پێغه‌مبه‌ر و موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ڕوانن. هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه لایان وایه كه گه‌یشتوونه‌ته مه‌رحه‌له‌ی فه‌نابوون له نوسیندا و هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌وان ڕه‌خنه‌یه له نووسین و هونه‌ر، به‌ڵام ئاماده‌ن كه سه‌ركۆنه‌ی یه‌كگرتوو بكه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای كردووه جوێن به خوا و په‌یامبه‌ران نه‌درێت. یه‌كگرتوو دژایه‌تی قسه‌ی زانستیانه‌ی نه‌كردووه و مافی ئه‌وه‌یشی نیه كه بیكات، باشترین نموونه‌یش ئه‌وه‌یه كه یه‌كگرتوو تا ئه‌م ساته به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ قسه‌ی له‌سه‌ر كار و به‌رهه‌می یه‌كێك له‌و نوسه‌ر و شاعیرانه نه‌كردووه كه ناویان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌یه. نووسه‌ر و ڕۆشنبیره یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام گفتوگۆی فیكریان له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕۆشنبیرانه -به‌تایبه‌تی گروپی ڕه‌هه‌ند-دا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه شتێكی فیكری بووه و یه‌كگرتوو وه‌ك حیزب به‌شێك نه‌بووه له بابه‌ته‌كه. ئه‌مڕۆ كه ده‌زگایه‌كی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ر بودجه حوكمه‌ت و به پاره و خوێنی خه‌ڵكی دێت و شتێك ده‌نووسێت كه له سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستاندا، یه‌كگرتوویش مافی خۆیه‌تی وه‌ك حیزبێكی سیاسی له‌سه‌ری بدوێت. به‌شێك له‌و براده‌رانه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوبونه كۆتری ئاشتی و خه‌ریك بوو داوای داخستنی سه‌حافه‌ی كوردی بكه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو لایه‌ن له شارێكی دیاریكراودا كێشه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا خۆیان له‌و مه‌ترسیانه كه‌ڕ كردووه كه ده‌قگه‌لێكی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یهێنێت، چونكه به‌رده‌وام كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌ن كه به‌سه‌ر ئه‌و جۆره كارانه‌وه ده‌خۆن و هه‌ستی ئایینی گه‌نجی دیندار ئه‌جوڵێنن و به ئاراِستهیهكی مه‌ترسیداردا ئه‌یبه‌ن. یه‌كگرتوو نایه‌وێت ئه‌و ڕه‌وته میانڕه‌وه‌ی دوو ده‌یه‌یه بۆته لانكه‌ی گه‌نجی دینداری كوردی به‌چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی كول و زڕ و نه‌زۆك تێكبچێت. یه‌كگرتوو له‌وه ده‌ترسێت كه هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشت ئه‌م نووسینانهوهن بێن و به‌ناوی ئیسلام و ئیسلامیه‌كانه‌وه خوێنی خه‌ڵكی بڕژێنن، هه‌ر بۆیه هه‌ر له ئێسته‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌دات.
من ئومێده‌وارم كه ئه‌و براده‌رانه، به‌تایبه‌ت گروپی ڕه‌هه‌ند، نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی توندڕه‌وه‌كانی نێو عه‌لمانیه‌كان و ئه‌وه بزانن كه ئه‌و جه‌ماوه‌ریبوون و ڕێزه‌ی له ناوه‌نده ڕۆشنبیریهكهدا هه‌یانه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا وه‌ك كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیرێكی میانڕه‌وی لیبڕاڵ و بابه‌تی ته‌ماشایان كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان پێیان قبوڵ بێت كه بچنه به‌ره‌ی ئه‌ده‌بیاتی جوێندان بهموقهدهسات و دژایه‌تیكردنی ئیسلام وه‌ك دین، ئه‌وا به‌شێكی زۆر له‌و جه‌ماوه‌ره و خوێنه‌رانی جددیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
من ده‌زانم كه به‌شێك له‌و ڕۆشنبیرانه له ئه‌زمه‌یه‌كی قوڵی شوناسدا ده‌ژین و نازانن كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك خۆیان بناسێنن، هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت له ڕێی په‌لاماردانی یه‌كگرتووه‌وه سه‌نگه‌ری خۆیان ڕوونبكهنهوه و حاشا له‌و نزیكی و لێكتێگه‌یشتنه بكه‌ن كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له نێوان ئه‌وان و یه‌كگرتوودا هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌مه میتۆدێكی هه‌ڵه‌یه و میوه‌كه‌ی تاڵ ده‌بێت. ئه‌وان ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌و شێواز و ته‌رزه نووسینه‌ی كه تا ئێستا هه‌یانبووه. ئه‌وان بێسڵه‌مینه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌ستیارترین چه‌مكه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه و هیچ لایه‌نێكیش، به‌تایبه‌ت یه‌كگرتوو، مافی ئه‌وه‌ی به خۆی نه‌داوه كه دژایه‌تیان بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پێناو ڕازیكردنی خه‌ڵكێكی دیاریكراودا هه‌موو په‌لاماردانێكی دین و خهزهعبهلاتێكی ئه‌ده‌بی به ئازادی بیروڕا ناوببه‌ن، ئه‌وا ئه‌و ڕیسهیان ده‌بێته‌وه به خوری كه چه‌ندین ساڵانه ئهیچنن.
یه‌كگرتوویش پێویسته له‌و ڕڕستیه ئاگادار بێت كه هه‌موو مه‌قاله‌یه‌ك به بهیاننامهوهڵامنادرێتهوه و هه‌موو قسهكردنێكیش له‌سه‌ر ئایین- چه‌ندیش توند بێت- ناچێته چوارچێوه‌ی بیڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به پیرۆزیه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بێت سڵ نه‌كاته‌وه له دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌وڵه ساختانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له ڕێی هه‌ندێك مشه‌خۆر و قاپیه‌وانی خۆیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات. شه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ نوسه‌رێك یان گۆڤارێكی دیاریكراودا نیه، به‌ڵكو ده‌بێت شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتێك بێت كه جوێندان به خوا قبوڵ ده‌كات و زمانی ئه‌وه‌یش ده‌بڕێت كه به جوانی ناوی سه‌رۆك ناهێنێت.
