له ڕیكه‌وتی 14-1-2009 له‌سایته‌کانه‌وه كه‌سێك به‌ناوی خوازراوی (سه‌لام نه‌ژاد) كورته نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌رێز وه‌زیری ناوخوَیه هه‌رێمی
كوردستان كردووه سه‌باره‌ت به‌بوونی گه‌نده‌لی له بنكه‌ی پوَلیسی نه‌وتی شیواشوَك، ئێمه لای خوَمانه‌وه هه‌رچه‌نده وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م نووسن و كه‌سانه به‌زیاد ده‌زانین، به‌ڵام بوَ به‌رچاوروونی رای گشتی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و مه‌له‌نه‌كردن له‌ئاوی لێلدا، ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌كورتی ده‌خه‌ینه‌روو:
1-لای هه‌مووان ئاشكرایه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پوَلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ویستوویه‌تی دیارده دزێو گه‌نده‌ڵه‌كان بنه‌بر بكات و هه‌ر له‌م سوَنگه‌شه‌وه له‌رابردوو و ئیستا و ئاینده‌ش توانیویه‌تی له‌م بواره‌دا كاره‌كانی خوَی پێشبخات، هه‌ر له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی (عه‌مید جلال خورشید ئیلینجاغی) وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری پوَلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم توانراوه گوَرانكاری بنه‌ره‌تی له پێكهاته‌و به‌شه‌كانی پوَلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم بكرێت و به‌ئاراسته‌ی چاكسازی و پێشخستنی كاره‌كان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانان و ده‌ستنیشانكردنی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پوَلیسی نه‌وت گازی هه‌رێم بوَ ئه‌م مه‌به‌سته بووه.
2-سه‌باره‌ت به‌ناوهێنانی (ملازم غفور) كه گوایه كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌و مه‌رسومی تایبه‌تی نیه، (ملازم غفور) كورێكی خاكی و پێشمه‌رگه‌ی روَژه سه‌خت و دژواره‌كان بووه، هه‌روه‌ك له نێو خانه‌واده‌یه‌كی ناسراو و خاوه‌ن شه‌هیده. ناوبراو له‌رابردوو به‌فه‌رمانی تایبه‌ت له فه‌رمانده‌یی گشتی مه‌رسومی وه‌رگرتنی پله‌ی پێبه‌خشراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بوَ وه‌زاره‌تی ناوخوَ، كه ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌به‌لگه‌وه له‌دووتویی دوَسیه‌ی تایبه‌تی (ملازم غففور) دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ته‌واوی ئه‌و به‌لگانه ده‌خه‌ینه روو.
3-به‌رێز (جلال ئیلینجاغی) كه‌سایه‌تیه‌كی كوردپه‌روه‌رو نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه‌و زوَربه‌ی ژیان و ته‌مه‌نی له پێشمه‌رگایه‌تی و روَژه سه‌خته‌كان به‌رێكردووه، بوَیه ناكرێت له ئێستادا ته‌نها به‌دانانی كه‌سێك وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌یه‌ك توَمه‌تی گه‌نده‌ڵی كاك بخرێته پاڵ كاك جلال و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پوَلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه كاك جلال بناسێت ده‌زانێت چه‌نده دژی دیارده‌ی گه‌نده‌لیه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی پوَلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێم
به‌شی راگه‌یاندن 19\1\2009
