ئاکۆ حه‌مه: ئێمه‌ی تاکی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێشتا له‌ئاستی قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتنی هزرو ئاستی هوشیاریی تاکه‌کاندا نه‌مانتوانیوه‌وه‌ک وڵاتانی پێشکه‌وتوو خۆمان دابماڵین له‌هۆکاره‌حه‌قیقیه‌کانی دواکه‌وتن و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م بره‌و دان به‌سه‌رجه‌م بواره‌جیاوازه‌کانی ژیان ببڕین، که‌له‌نێوانیاندا و له‌ترۆپکی سه‌ره‌وه‌ش پێودانگه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی تاکه‌کانه‌بۆ هه‌موو پێشهاتو و ڕووداو و پێکهاته‌جیاوازه‌کانی ژیان.
ئێمه‌وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نین ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌ژێر کاریگه‌ریی کاردانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت شێوازی بیر کردنه‌وه‌و ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌ته‌دراوسێکان و داگیرکه‌ره‌پێشووه‌کانداین، بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌جیا کردنه‌وه‌ی زه‌مه‌نه‌جیاوازه‌کان بده‌ین و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵس وکه‌وتی جیاوازمان هه‌بێت بۆ هه‌ر قۆناغێکی جیاواز‌و پێودانگی لۆجیکانه‌و واقیعیمان هه‌بێت دوور له‌دروشمه‌حیزبییه‌کان و هه‌ڵچوونه‌ده‌مارگیرییه‌کان.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا که‌بیری ناسیونالیزمی له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا سه‌ری هه‌ڵداو له‌کۆتاییه‌کانیشیدا قۆناغی جیهانگیریی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی و سیمایه‌کی تری به‌خشی به‌کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی میلله‌تانی پێشکه‌وتوو که‌پێشه‌نگی گۆڕانکارییه‌کانن. ئه‌مه‌ش وای کرد به‌دوو باردا جێ ده‌ستی ئه‌م ته‌وژمه‌دیار بێت:
1-ڕووه‌سلبییه‌که‌ی: پێودانگی به‌رژه‌وه‌ندی
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و زل هێزان و ڕوونتر بڵێن سیاسه‌تمه‌داران تیۆریی میکاڤیللی پراکتیزه‌کراو دروشمه‌عاتیفیه‌کان کێشران به‌زه‌ویدا و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش بووه‌مۆرکێک و په‌یوه‌ندی نێوان تاکه‌کانی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئینتیماکانیش له‌م دۆخه‌دا ناخوێنرێنه‌وه‌ئه‌گه‌ر ببنه‌له‌مپه‌ر له‌ڕێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا، ڕۆچوون له‌به‌رهه‌م هێنان و پاشان ئاڵوگۆڕه‌بازرگانییه‌کان و به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین قازانج ودروست کردنی بازاڕێکی هاوبه‌شی جیهانی و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی نرخه‌کان ڕووه‌کانی ئه‌م ته‌رزه‌بوون له‌بیر کردنه‌وه، بۆ نموونه‌له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌په‌که‌که‌پارتێکی کوردی ڕزگاریخواز بوو که‌چی یه‌کێتی و پارتی هێزیان له‌دژی کۆ کرده‌وه‌و به‌وپه‌ڕی دڕندانه‌جه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌رپاکرد و هیچ دروشمێکی نه‌ته‌وه‌ییش نه‌خوێندرایه‌وه‌چونکه‌مه‌سه‌له‌که‌په‌یوه‌ست بوو به‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند به‌رپرسێک و مانه‌وه‌یان و ئیمتیازاته‌کانیان. یان ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ڵوێستی میسر بکه‌ین له‌داخستنی بازگه‌ی ڕه‌فه‌ح به‌ڕووی یارمه‌تیه‌مرۆییه‌کان بۆ غه‌ززه‌و پشت لێ کردنیان و له‌به‌رانبه‌ریشدا ناردنی غاز بۆ داگیر کا ره‌که‌یان، ئه‌وا به‌ڕاشکاوانه‌بێ مه‌بده‌ئیی هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌خوێنینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ئه‌وه‌ئه‌سه‌لمێنن که‌ئه‌و کاته‌به‌سه‌ر چووه‌بۆ نموونه‌کوردێکی ئێران هه‌موو ڕه‌گه‌زیی فارس ڕه‌ت بکاته‌وه‌و به‌هره‌مه‌ند نه‌بێت له‌ئیجابیاته‌کانیان و تێکه‌ڵاو بوونیان به‌حوکمی ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌فارسه‌که‌ئه‌می تیا ئه‌ژی، یان تورکێک یان عه‌ره‌بێک... له‌کاتێکدا به‌ڕاشکاوانه‌له‌م دۆخه‌دا ئه‌زانین که‌فه‌رمانڕه‌واکانی به‌تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ته‌عبیر له‌ویست و هه‌ڵوێستی میلله‌ته‌کانیان ناکه‌ن.
2-لایه‌نه‌ئیجابیه‌که‌ی: نزیک کردنه‌وه‌ی گێتی له‌یه‌کدی
هاتنه‌دی جیهانگیریی به‌ره‌نجامی ئه‌زموونه‌جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بوو به‌جێ هێشتنی قۆناغه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سوسیالیزمی و لیبرالی و سه‌رمایه‌داریی... هتد، شان به‌شانی هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنه‌مادی و ته‌کنه‌لۆژیانه‌ی جیهانی کرده‌گوندێکی بچوک و ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ری زه‌وی پێکه‌وه‌به‌سته‌وه‌و وای له‌مرۆڤایه‌تی کرد بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان پێش جا‌و بگرن تا زیاتر تێکه‌ڵاوییه‌کی ئیجابی فه‌راهه‌م بێت که‌ئه‌ویش بیری مرۆڤانه‌یه‌و به‌هێزترین خاڵی پێکه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌یه. بۆ نموونه‌ده‌بێت چ پاڵنه‌رێک وا له‌وڵاتێکی وه‌ک ڤه‌نزوێللا یان سیرالیۆن بکات که‌هاوخه‌می و هاو هه‌ڵویستی خۆیان ده‌رببڕن به‌رانبه‌ر پارچه‌زه‌وییه‌کی بچوک له‌م گێتییه‌دا وه‌ک غه‌ززه‌که‌نه‌دراوسێ، نه‌هاوئاین نه‌هاوزمانی یه‌کتر نین؟ یان ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و هاوهه‌ڵوێستییه‌ی له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور و ئه‌فریقیا نیشان دران! ئایا هه‌موو ئه‌مانه‌ئه‌وه‌ناسه‌لمێنن که‌هه‌ستی زیندووی مرۆیانه‌و سروشتی ناخی ئاده‌میزادییان ڕایچڵه‌کاندوون به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌مرۆییانه‌ی دژی میلله‌تێکی مه‌ده‌نی بێ چه‌ک و بێ ده‌سه‌ڵات به‌رپاکرا له‌زه‌مین و ئاسمان و ده‌ریاوه‌به‌و په‌ڕی چه‌کی کوشنده‌و له‌ناوبه‌ره‌وه؟ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا دواکه‌وتووخوازه‌کانی ناو وڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک ڕۆشنفکرێک ڕه‌خنه‌ده‌گرن که‌ده‌بینن هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو پێشکه‌وتوو خواز هاوتا ئه‌سعه‌د له‌و په‌ڕی هه‌ست ناسکی و پێشکه‌وتنی هزره‌وه‌گۆرانییه‌ک بۆ غه‌ززه‌ی چه‌وساوه‌و به‌خوێن سوور بوو بڵێ، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌سه‌دام به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی ئه‌کردو خه‌ڵکی غه‌ززه‌ش به‌عه‌ره‌بی قسه‌ئه‌که‌ن که‌واته‌نابێت که‌س هه‌ڵوێست بنوێنێ وهیچ بڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌یانه‌وێ به‌شێوازی خۆیان هه‌مووان بیر بکه‌نه‌وه‌و وه‌ک تووتی قه‌وانه‌سووه‌کانیان بگوترێته‌وه، که‌له‌کاتی شه‌ڕه‌ناوخۆییه‌کورد کوژییه‌کاندا خۆشیان ده‌یانکێشا به‌زه‌ویدا و یه‌کترییان ئه‌خوارد. بڕوام وا نییه‌هیچ میلله‌تێک به‌ره‌و گۆڕانکاری و پێش که‌وتن بچێت له‌حاڵێکدا هزری نووسه‌رو ڕۆشنبیرانیان به‌م جۆره‌بێت و دۆو دۆشاو تێکه‌ڵاو بکه‌ن وبه‌رچاو ڕوونیی ئه‌و خه‌ڵکه‌ساده‌و نه‌خوێنده‌وارانه‌ش بکه‌ن. ئه‌مه‌قه‌یرانی ڕاسته‌قینه‌یه، چونکه‌سته‌مکار هه‌رگیز خۆی به‌ته‌نیا هیچی پێ ناکرێت گه‌ر سوپایه‌ک له‌قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی مێشک بۆشیان به‌دواوه‌نه‌بێت، که‌ده‌سته‌واژه‌و پێش هاته‌کان وه‌کو قوڕی سه‌ناعی چۆنیان بووێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروستی ئه‌که‌ن و درۆی شاخدار بۆ گیرفانیان ئه‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ڕووه‌مۆڕاڵیه‌که‌ی بکه‌ن که‌ئه‌مه‌چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکییه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی ساخته‌کارانه‌یه
