نزیک سنوری فره‌نسه‌و ئیتالیا له‌سه‌ر رۆخه‌کانی ده‌ریای ناوه‌راست کیشوه‌رێکی چکۆله هه‌یه به‌ناوی مۆناکۆ زۆر له‌شارۆچکه‌کانی ولاته‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌توانن شانازی به‌وه بکه‌ن دانیشتوانیان گه‌له‌ک له‌وشانشینه زۆرتره، سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌که‌ی له حه‌وت هه‌زارکه‌س تێپه‌رناکات ئه‌گه‌ر ولاته‌که‌یان به‌سه‌رخۆیان دابه‌ش بکه‌یت هه‌ریه‌که‌ی یه‌ک فه‌دان (4. 047 میتر) زه‌وی وه‌به‌رده‌که‌وی به‌لام له‌وشانشینه بچوکه مه‌لیکی راسته‌قینه‌و کۆشکی پاشایه‌تی و دادگا‌و وه‌زیرو قه‌شه‌و ژه‌نرال و سوپا هه‌یه، سوپایه‌کی زلنا به‌هه‌موی ته‌نیا 60 که‌سه به‌لام هه‌رچۆنی بیت به‌فه‌رمی سوپایه له‌وێ باج سه‌ندن وه‌کو هه‌موشوێنه‌کانی تر هه‌یه باج له‌سه‌ر جگه‌ره له‌سه‌ر شه‌راب و خواردنه‌وه هه‌روه‌ها باجی سه‌رانه‌ش که ده‌بو هه‌موکه‌س بیدایه جگه‌له‌وه‌ی بیریش له‌وه‌کراوه‌ته‌وه به‌شێکی خه‌لک ده‌خۆنه‌وه وجگه‌ره‌ده‌کێشن وه‌کو خه‌لکی ولاته‌کانی تر، که‌مێک له‌وان هه‌بون ده‌بوا پاشا پێشنیاز و رایان وه‌ربگری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی په‌یداکردنی داهات بۆبه‌رده‌وامی کۆشکی شاهانه‌و به‌خێوکردنی فه‌رمانگه‌و درێژه‌پێدانی ده‌سته‌لات.
دابین کردنی بژێوی کارمه‌ندان کارێکی ئاسان نه‌بو ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی نوێی داهاتیان نه‌دۆزیباوه ئه‌و داهاته تایبه‌تیه‌ش له وێری قومارخانه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت له‌وشوێنه‌ی یاری رۆلیت ده‌کرێت، ئه‌و خه‌لکه‌ی یاری ده‌کات بدۆرینی یان بباته‌وه خاوه‌ن قومارخانه به‌نۆره‌و هه‌مو جارێ پشکی خۆی وه‌رده‌گریت ده‌بوا بڕیکی باشیش له‌وده‌سکه‌وته بداته پاشا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌مو ئه‌وروپادا ته‌نیا له‌وێ قوماری گه‌وره ده‌کرا هه‌چه‌ند له هه‌ندی ولاتی جه‌رمه‌نستان له‌وجۆره قومارخانانه هه‌بون به‌لام له‌چه‌ند سالی رابردو ئه‌وانێش قه‌ده‌غه‌کران چونکه زه‌ره‌رو زیانێکی ئیجگار زلیان ده‌گه‌یاند پیاو هه‌بو ده‌هات به‌ختی خۆی تاقی ده‌کرده‌وه چی هه‌بو دایده‌نا ته‌نانه‌ت هی واهه‌بو پاره‌ی خۆشی نه‌بو یاری پێ ده‌کردو ده‌یدۆراند ئه‌وجا له‌حه‌یفان و له‌داخان یان گولله‌یه‌کی به‌ته‌پلی سه‌ریخۆی وه‌ده‌نا یان خۆی ده‌خنکاند له‌به‌رهه‌ندێ جه‌رمه‌نه‌کان ئه‌ویاسایه‌یان قه‌ده‌غه‌کرد که رێگه‌ی به‌م جۆره یاریانه ئه‌دا، به‌لام که‌س نه‌یده‌توانی رێگه به میری مۆناکۆ بگریت ئه‌وکاره خراپه رابگری به‌مه‌ش پێشه‌که بۆئه‌و قورخ کرابو.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێستێ قوماربازه‌کان ده‌چینه مۆناکۆ ئه‌گه‌ر براوه بیت یان دۆراو ده‌سکه‌وتی پاشا مسۆگه‌ره په‌ندێک هه‌یه ده‌لێ (تۆ به‌کاری بێ فرت‌و فیل کۆشکوته‌لاری مه‌رمه‌رت ده‌ست ناکه‌وی) مه‌لیکی موناکۆش ئه‌وراستیه‌ی باش ده‌زانی قومار کارێکی پیس و نه‌نگه به‌لام چی بکات؟ ئه‌ی چۆن بژی ده‌سکه‌وتی باجه‌کانی خواردنه‌وه‌و جگه‌ره‌کیشان تێرایی ناکات هه‌رچه‌ند ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا کارێکی جوان نیه.
داب و نه‌ریتی مه‌لیکایه‌تی و به‌زم وره‌زمی کۆشکی راسته‌قینه‌ی شاهانه هه‌موی به‌پاره‌وپوله‌وه به‌نده پاشا ده‌بی سالانه ئاهه‌نگی چونه ته‌ختی سازکات و پێشوازی فه‌رمی بکات، ئه‌و فرمان ده‌رکردنی سزادان و لێبوردن و به‌خشینی له ئه‌ستۆدایه، هه‌روه‌ها به‌خێوکردنی راوێژکاره تایبه‌تیه‌کانی خۆی له‌بواره‌کانی یاسا‌و دادگا‌و دادپه‌روه‌ریدا رێک وه‌کو ده‌وله‌ته‌کانی تر به‌لام له شیرازه‌یه‌کی بچوکدا.
ئیستا دێینه سه‌ر باسی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رله‌چه‌ند سالێک له‌ولاته بچوکه‌ی ئه‌و پاشالۆکه رویداوه خه‌لکی ئه‌و پاشانشینه ئاشتیخوازن پێشتر ئه‌وجۆره شتانه‌یان به‌خۆوه نه‌دیوه.
دادوه‌ره‌کان به‌ته‌واوی رێی و ره‌سم دادگایان سازکردو بۆدوسیه‌که دانیشتن به‌وپه‌ری دادپه‌روه‌ریه‌وه دادگایی کردنه‌که ئه‌نجام درا بێگومان له‌دادگادا دادوه‌رو داواکاری گشتی و ده‌سته‌ی سوێندخۆره‌کان و پارێزه‌ره‌کان وه‌کوپێویست ئاماده بون کیشه‌که‌یان تاوتوێکردو مشت ومڕیکی زۆریان له‌سه‌رکرد له‌کۆتاییدا حوکمیان بۆتاوانباره‌که ده‌رکرد که‌ده‌بی به‌پێی یاسا سه‌ری په‌ل بدرێت.
هه‌تا ئێستا کاره‌که ئاسایی رۆیشتوه پاشان بریاره‌که‌یان نارده‌به‌رده‌می پاشا بۆ په‌سندکردن پاشاش بریاره‌که‌ی دادگای خوێنده‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداو گۆتی مادام دادگا حوکمی سه‌رپه‌لدانی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌رکردوه، سه‌ری په‌لده‌ن!
به‌لام کۆسپێکی بچوک هاته‌پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌بو له‌و مه‌مله‌که‌ته‌دا نه‌ده‌زگای سه‌رپه‌لدان (گیله‌تین) نه‌که‌سێکی شاره‌زاو پسپۆری ئه‌وپێشه‌یه هه‌بو.
وه‌زیره‌کان بیریان له‌کێشه‌که کرده‌وه به‌چاکیان زانی نامه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ حکومه‌تی فه‌رانسه بنێرن داوای خواستنه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌ر قوتکردن و که‌سێکی پسپۆری ئه‌وپیشه‌یان لێبکه‌ن ئه‌گه‌ر لاریان نه‌بو به‌یارمه‌تی خۆیان تێچوه‌که‌شی دیار بکه‌ن چه‌ند ده‌کات!
نوسراوه‌که ره‌وان کراو پاش یه‌ک هه‌فته وه‌لامیان داوه.. ده‌زگاو پسپۆرتان بۆده‌نێرین کرێ که‌ش ته‌نیا 16، 000 فره‌نکه وه‌لامه‌که‌یان خسته به‌رده‌می مه‌لیک، هه‌ندیک بیری کرده‌وه گۆتی نرخه‌که ئیجگار زۆره شانزه‌هه‌زار فره‌نک.. ئه‌و نه‌گبه‌ته ئه‌وه‌ناهێنی.. پیویسته رێگه چاره‌یه‌کی هه‌رزان تر بدۆزنه‌وه بۆچی شانزه‌هه‌زار فره‌نک هه‌ر تاکێکی دانیشتوانی ولات پتر له دوو فرانک باجی به‌رده‌که‌وی خه‌لک توانای ئه‌وه‌ی نیه ره‌نگه ئاژاوه‌و مان بۆ ساز بکات، هه‌ربۆیه داوا له‌راوێژکاری یاسایی کرا بیرێکی لێبکاته‌وه چ بکرێ باشتره ئه‌ویش پێشنیاریکرد نامه‌یه‌کی هاوشێوه بۆمه‌لیکی ئیتالیا بنێرن رژێمی فه‌ره‌نسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆماریه که‌یفیان به‌رژێمی پاشایه‌تی نایه‌ت و به‌ته‌واوه‌تی ریزی مه‌لیکان ناگرن به‌لام ئیتالیا پاشا نشینه ره‌نگه مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌بی ئه‌وکاره‌مان هه‌رزانتر بۆبکه‌ن نامه‌که‌یان نارد‌و خێرا وه‌لام هاته‌وه نوسیبویان زۆریان پێخۆشه‌و لاریان نیه له‌ناردنی ده‌زگاکه‌و که‌سێکی شاره‌زا له‌وئه‌رکه‌دا به‌لام تێکرای تێجوی ده‌کاته 12، 000فره‌نک به مه‌سره‌فی رێگاشه‌وه.. ئه‌وه هه‌رزانتره به‌لام هێشتا هه‌رتاکێکی دانیشتوان باجی سه‌رانه‌ی دوفرانکی به‌رده‌که‌وی به‌راستی ئه‌وبێ قیمه‌ته ئه‌وه ناهێنیت راویژکارێکی تریان بانگ کرد ئه‌وێش لیکدانه‌وه‌ی خۆی کرد که چون کاره‌که هه‌رزانتر ته‌واو بکرێ گۆتی باشه ده‌بی سه‌ربازێکمان ده‌ست نه‌که‌وی کاره‌که به‌شیوه‌یه‌کی خۆمالی ئه‌نجام بدات و له‌کۆلی کاته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگی ژه‌نرال کراو داوایان لێکرد به‌رێز تۆ ناتوانی سه‌ربازێکمان بۆده‌ست نیشان بکه‌یت سه‌ری ئه‌وپیاوه‌مان بۆ لێکاته‌وه! ئاخر له جه‌نگدا ئه‌وان باکیان نیه له‌کوشتنی خه‌لک، ئه‌وی راستیش بیت سه‌رباز هه‌ر بۆ کوشت و کوشتار مه‌شقی پێ ده‌کریت! ژنرال قسه‌ی له‌گه‌ل سه‌ربازه‌کانی خۆی کرد هه‌ولیدا یه‌کیک بدۆزیته‌وه به‌و کاره هه‌لسیت به‌لام هیچ کام له سه‌ربازه‌کان ئاماده نه‌بو ئه‌وکاره بکات هه‌مویان گۆتیان نا ئێمه نازانین ئه‌وکاره چۆن ده‌کرێت ئێمه قه‌ت بیرمان له‌کارێکی ئاوا نه‌کردوته‌وه..
ئه‌ی چ بکرێ باشه دیسان وه‌زیره‌کان پێداچونه‌وه‌یان کرد لیژنه و کۆمیته‌یان پێکهینا، کۆمیته‌ی لاوه‌کیشیان سازکرد سه‌ره‌نجام بریاریان دا ریگه‌چاره‌ی گونجاو هه‌رئه‌وه‌یه سزاکه‌ی بگۆرن بۆزیندانی هه‌تاهه‌تایه و مانای ئه‌وه‌ش ده‌دا که‌پاشا به‌زه‌یی به‌مرۆڤ دێته‌وه و هه‌رزان تریش ده‌وه‌ستێ لای خۆیه‌وه پاشاش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دا، ئه‌وه‌بو به‌رواله‌ت کیشه‌که‌یان چاره‌سه‌رکرد.
ئێستا ته‌نیا گرفتێکی تر ماوه ئه‌ویش نه‌بونی به‌ندیخانه‌یه‌کی توندوتۆله که‌شایه‌نی ئه‌وه بیت زیندانیه‌کی هه‌تاهه‌تایی تیا به‌ند بکریت ئه‌وان ته‌نیا ژورێکی بچوکیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تاوانباری لێ راگرن هه‌تا رۆژی دادگایی کردنی هه‌رچۆنی بو جێگه‌یه‌کیان بۆ به‌ندکردنی ئه‌وپیاوه گه‌نجه ئاماده‌کرد به‌لام ده‌بوایه چه‌ند پاسه‌وانێکیشی بۆ دابنێن و رۆژانه خواردنی بۆ دابین بکه‌ن، خواردنیان له (ناندین) ی پاشا بۆ ده‌هینا له‌سه‌ر ئه‌م پێی دانگه مانگێک و دوان تێپه‌ری سال وه‌رسورایه‌وه به‌لام کاتی ساله‌که ته‌واو بو مه‌لیک چاوی به خشته‌ی داهات و خه‌رجیه‌کان داگێرا یه‌ک رۆژی لێکدایه‌وه بینی خالێکی تازه زیادی کردوه ئه‌وێش مه‌سره‌فی به‌ندکردنی ئه‌و تاوانباره‌یه خالێکی بچوکیش نه‌بو ده‌سته‌یه‌ک پاسه‌وانی تایبه‌ت خواردنی رۆژانه‌یان که‌سالی خۆی له 6000 فره‌نک ده‌دا له‌هه‌موی خراپتر ئه به‌نده هێشتا له‌هه‌ره‌تی لاویدایه زۆریش ته‌ندروسته وێده‌چی په‌نجا سالیتر بژیت ئه‌گه‌ر یه‌کێک بێت‌و به‌وردی لێکیبداته‌وه مه‌سره‌فه‌که قورس ده‌رده‌چیت زه‌حمه‌ته ئه‌و پاره به‌فیرودانه فه‌رامۆش بکرێت، بۆیه پاشا به‌ناچاری وه‌زیره‌کانی بانگ کردنه‌وه پیی گۆتن وه‌رن رێگه چاره‌یه‌کی هه‌رزانتر بدۆزنه‌وه بۆیه‌که‌لا کردنه‌وه‌ی گرفتی ئه‌وتاوانباره هیچ وپوچه. مشوری حالی حازر زۆر گرانجانه‌و تێچوی زۆره.
وه‌زیره‌کان سه‌رله‌نوی کۆبونه‌وه‌و بیریان کرده‌وه، ئه‌مجار چی بکه‌ن باشه یه‌کێک له‌وه‌زیره‌کان گۆتی به‌رێزان به‌رای من پاسه‌وانه‌کان لابه‌ین باشه وه‌زیرێکی تر ده‌نگی خۆی خسته پال ده‌نگی و گۆتی ئیتر کابرا راده‌کات که‌سێکی تر گۆتی له‌وه باشتر نیه بارابکات بۆکوێ ده‌روات بابروات هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌ورایه کۆک بون ئه‌نجامی ئه‌وگفتوگۆیه‌ی خۆیان به‌راپۆرت دا به‌پاشالۆک ئه‌ویش بێ سێودو په‌سندی کرد..
پاسه‌وانه‌کان ده‌رکران چاوه‌رێیان کرد بزانن ج روئه‌دات هیج دیارنه‌بو تاوانباره‌که له‌کات وساتی جه‌می نان خواردن چاوی گێراو ته‌ماشای کرد گشت پاسه‌وانه‌کانی لابراون ناچار‌بو خۆی رۆیشت له‌ناندین ژه‌می ئاسایی خۆی وه‌رگرت و گه‌راوه به‌ندیخانه‌که‌و به‌ئه‌سپایی ده‌رگای له‌سه‌رخۆی داخست به‌یانی به‌هه‌مان شیوه دوباره‌ی کرده‌وه چو خواردنی خۆی هینا بۆ راکردنیشی هیچ نیشانه‌یه‌ک دیار نه‌بو!
باشه ئێستا چ بکه‌ین؟
جارێکی‌تر وه‌زیره‌کان کۆبونه‌وه بیریان لێکرده‌وه کێشه‌که‌یان دایه به‌رباس ولێکۆلینه‌وه گۆتیان واباشه راسته‌وخۆ به‌تاوانبار بلێین برو بۆخۆت رابکه بلێین ئیمه نامانه‌وی چیتر تۆ بگرین تاونباره‌که‌یان هێنایه به‌رده‌می وه‌زیری داد وه‌زیر راست و ره‌وان پێی گۆت بۆچی بۆخۆت راناکه‌یت؟ پاسه‌وانت نیه که‌س رێگه‌ی نه‌گرتوی به‌ته‌مای چیت چاوه‌رێ چ ده‌که‌ی برۆ کوێت پی خۆشه ده‌توانی برۆیت بێگومانبه پاشاش لاری نیه!
تاوانبار له‌وه‌لاما گۆتی به‌لی منیش له‌خۆم راده‌بینم بلێم پاشا لاری نیه به‌لام بۆکوێ بچم شوێنی حه‌وانه‌وه شک نابه‌م! نازانم چی بکه‌م ئێوه که‌سایه‌تی منتان به‌وسزایه تیک شکاند بۆ هه‌رکوێ بچم خه‌لک پشتم تێده‌کات جگه‌له‌وه‌ش من تازه عه‌مه‌ل مه‌نده بووم ئیش وکارم پێناکرێ به‌راستی هه‌لس وکه‌وتی ئێوه‌ش باش نه‌بو دادپه‌روه‌ری تیانه‌بو یه‌که‌م کاتی منتان به‌مه‌رگ سزا دا ده‌بوایه جێبه‌جێتان بکردایه به‌لام ئه‌وه‌تان نه‌کرد من گله‌ییم له‌وه‌یان نیه له‌لایه‌کی تر سزاکه‌ی منتان گۆری به زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌و پاسه‌وانتان بۆمن دانا رۆژانه خواردنم بۆده‌هات به‌لام پاش ماوه‌یه‌ک پاسه‌وانه‌کانتان لابرد ده‌بوایه خۆم بچم ژه‌مه نانی خۆم بینم له‌وه‌ش سکالام نه‌بو ئێستا به‌راستی ده‌تانه‌وی رابکه‌م به‌لام من خۆم به‌وه رازی نیم، ئێوه خۆتان چیتان پێباشه ئاره‌زوی خۆتانه به‌لام من هه‌لنایه‌م.
ئه‌مجاره چی بکه‌ین؟ جارێک تر راوێژکاره‌کان بانگ کران بۆ ئه‌وه‌ی ریێ و شوێنێ تازه‌تر بگرنه‌به‌ر ئه‌و پیاوه ناروات بیریان کرده‌وه دیسان هه‌لگێرو وه‌رگێری مه‌سه‌له‌که‌یان کرد ته‌نیا ئه‌وه‌یان به‌باش زانی موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ ببرنه‌وه به مه‌لیکیشیان گۆت جگه له‌وه هیچ ریگه‌یه‌کی تریان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه تا له‌کۆل خۆیانی بکه‌نه‌وه ئه‌وێش برینه‌وه‌ی موچه‌یه‌ک به‌بری 6000 شه‌ش هه‌زار فره‌نک بریاره‌که‌یان به به‌زیندانیه‌که راگه‌یاند ئه‌ویش گۆتی باشه من ده‌ربه‌ست نیم وگوێشم لێ نیه مادام ئێوه بریارتان داوه به‌رێک وپێکی پاره‌که بده‌ن به‌ومه‌رجه حه‌زم لێیه برۆم ده‌رۆم.
به‌م تێکه‌ولێکه‌یه کۆتای‌یان به کێشه‌که هیناو، پێشه‌کیش یه‌ک له‌سه‌ر سێ به‌شه موچه‌ی سالێکی وه‌رگرت یه‌کسه‌ر مه‌مله‌که‌تی به‌جێ هێشت به چاره‌گه سعاتێک به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشته ئه‌ودیوی سنور له‌وێ پارچه زه‌ویه‌کی بچوکی کری ده‌ستی کرد به‌شینایی و سه‌وزه کردن ئێستا گوزه‌رانی زۆر خۆشه هه‌میشه له ساته وه‌ختی خۆیدا ده‌روا موچه‌که‌ی خۆی وه‌رده‌گریت سه‌رێکیش له مێزه‌کانی قومارخانه‌کان دادات.. به دو یان سێ فره‌نک یاری ده‌کات یان ده‌باته‌وه یان ده‌دۆرینی پاشان ده‌گه‌رێته‌وه مال بێ سه‌رئێشه ئاسوده ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات بۆئه‌و واباشتره له‌ولاتێک تاوان نه‌کات به‌غیلی به‌پاره‌و مه‌سره‌فی سه‌رپه‌لدان و به‌ندکردنی هه‌مێشه‌یی مرۆڤ نه‌ده‌ن!
لیۆ تۆلستۆی
سالی 1897.
