هه‌موومان ده‌بینین تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كی 7/3 رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ههرلیسته و بۆخۆی له‌لایه‌كه‌وه له‌هه‌ندێكی سه‌رچاوه‌ی ناره‌سمی له‌كۆمسیۆن زانیاری و داتا وه‌رده‌گرن و زرۆخێرا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و له‌كۆتاییدا ده‌بینین هاوكێشه‌كه به‌جۆرێكی تره نه‌ك ئه‌وه‌ی لیسته‌كان رایانگه‌یاندوه، ماوه‌یه‌كه ده‌بینین كه‌سانی نێو لیسته‌كانی عه‌ره‌بی زۆر به‌گه‌رم و گوری سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆمار كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوكردن له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی وپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، هه‌رچه‌نده تائێستا روون نیه كه‌له‌و دانیشتنانه له‌نێوان كورد و لیسته عه‌ره‌بیه‌كان باسی چیده‌كرێت و باسی چی كراوه به‌ڵام زۆر روونه مه‌سه‌له‌كه پشتگیری و هاوپه‌یمانێتیه بۆپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، به‌ڵام هه‌ر جۆره باسكردنێك و گفت دانێك له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌لیست و كهسایهتیهعهرهبهكان بۆهاوپهیمانێتی هێشتا كاتی نه‌هاتووه و زووه، ئه‌گه‌ر باش بروانینه ئه‌م دۆخه‌ی دوای 7/3 و به‌تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئێستا كهوانزیك ده‌بینه‌وه له‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌وا ده‌بینین هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتر له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه زیاتر په‌ره ده‌سێنێت كه‌زۆر ئاڵۆتره له‌ودۆخه‌ی كه‌پێش هه‌ڵبژاردن هاتبووه كایه‌وه، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی لیست هه‌ن داوای دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریش یه‌كتری به‌ته‌زویرو خروقات ئه‌نجامدان تاوانبارده‌كه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر بروانینه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌وا ره‌نگه هاوپه‌یمانێتی و قبوڵ كردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆركردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی دیموكراسی و ئاشتیانه ره‌نگه به‌زه‌حمه‌ت كه‌شێكی گونجاوی بۆ بێته‌كایه‌وه، رۆژبه‌رۆژ ناكۆكیه‌كانی نێو لیسته عه‌ره‌بیه‌كان له‌زیادبوندایه و زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت بۆیه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا بۆكورد واباشه له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی وه‌كو باسكردن له‌هاوپه‌یمانێتی و پێكهێنانی حكومه‌ت و قبوڵ كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود قبوڵنه‌كردنی و كێشه و گرفته‌كانی نێو لیسته عه‌ره‌بیه‌كان خۆی به‌دوور بگرێت و چاوه‌رێی ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش بۆكورد واباشه چاوه‌رێی ئه‌و تانانهبكات كهلهئهنجامهكان ده‌درێت و كام لیست گرفت دروست ده‌كات و كام لیست قه‌بوڵی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رله‌ئێستاوه لیستی عێراقیه رازییه به‌ئه‌نجامه‌كان و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ش ده‌ڵێت هه‌مووجۆره ئه‌نجامێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه تائه‌وكاته‌ی ده‌نگه‌كان جارێككیتر به‌ده‌ست جیاده‌كرێته‌وه، چاوهرێكردن بۆ هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كان و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ره‌نگه قازانجێكی زیاتر به‌كورد بگه‌یه‌نێت له‌وه‌ی كهلهئێستاوه دانیشتن و گفتوگۆكردن بكات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌دوای هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانێتی و حكومه‌ت دروستكردن، به‌پێی ئاماژه‌ی شاره‌زایان ره‌نگه پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق نزیكه‌ی شه‌ش مانگ بخایه‌نێت بۆیه هه‌ر به‌سه‌رنج دان لهوئاماژهیه ره‌نگه هاوپه‌یمانێتیه‌كانیش كاتێكی زۆر بخایه‌نێت به‌هۆی زۆری مه‌رجی لیسته‌كان له‌سه‌ریه‌كتری، له‌كاتێكیشدا ده‌بینین له‌نێو كورددا ئه‌مجاره چوار لیستی براوه هه‌ن و تائێستاش ئه‌م چوار لیسته له‌گه‌ڵ یه‌كتری دواپێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن و پرسی هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ كام لیستی عه‌ره‌بی تاوتوێنهكردووه، بۆیه هه‌رچی زووه بۆكوردیش واباشه ههرچوارلیستهكه له‌ئێستادا له‌بری گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لیستهعهرهبیهكان خه‌ریكی گفتووگۆكردن بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و نێوماڵی كورد هه‌ڵوێست و داواكاری و هێڵهسوورهكانی كورد دیاریبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌موویان له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان هێڵه سووره‌كانی كورد به‌رامبه‌ر لیسته عه‌ره‌به‌كان و له‌به‌غدا به‌یه‌ك ئاواز بخوێنن و پرسی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیسته عه‌ره‌به‌كانیش بۆدوای سه‌رجه‌م پێش هات و چاوه‌روانیه‌كان هه‌ڵبگرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
