من ناتوانم به وویستی تۆ قسه بکه م ... شێرزاد قادر ئه مین

چ ووشه یه ک هه یه جوانتربێت له ووشه ی ڕاستگۆیی. واته ڕاستگۆیی هه موو شتێک ئه گرێته وه. چ له ناوماڵ چ له ده ره وه ی ماڵ.. ئه بێت چ پێرستێک هه بێت هێنده ی ووشه ی ڕاستگۆیی قورس و قه باره ی هه بێت... ...

گه ر بێت و فلاش با گێک واته ته ماشایه کی ڕابووردووی خۆمان و نه ته وه که مان بکه ین هه ست ئه که ین ژیان چۆن گۆڕاوه وچۆن هه موو شتێک شێواوه و هیچ شتێک له شۆێنی خۆی نه ماوه ته نها ڕه نگه کانیش وه ک خۆی

نه ماوه.. زۆر به ده گمه ن گوێمان له ووشه ی ڕاست گۆیی ئه بێت له ژیانی ڕۆژانه ماندا... هه مووکاتێک حه زمان له ووشه یه که یا ن حه زمان له قسه یه که که له به رژه وه ندی خۆمان بێت... ڕێزوو ڕاستگۆیی وخۆشه وویستی هه مووی

بووه به مه سڵه حه ت.. ئه بێ ئێمه له چ ده وروو زه مانێکدا بژین هه موو ژیان بووه به ڕه قمی حساب و ململانی کردنی

یه کتری. ئه بێت ئه م وه خته که مه ی که ئێمه ی تیا ئه ژین چی بێت و چه ند بێت... یا ئه وه ئه هێنێت ئاوا بێبه زاییانه هه موو شته جوانه کانمان پشتگوێ خستووه ته نها ئه وه ی که مه به ستی خۆمانی تیایه هه وڵی بۆئه یه ین ئیتر چۆنه و

چیه و چ ڕه نگدانه وه یه کی ئه بێت له دووایی خۆمان گرنگ نیه.

گه ر بێت و باسێکی کورتی کوردستان بکه م له گه ڵ ئه وهه موو گۆڕان و داهێنانه ی له کوردستانا ڕووی داوه هێشتا

نه گه یشتۆته ئه وزه مه نه ی که مرۆڤ به هائینسانیه کان له ده ست بدات و پابه ند بێت ته نها به و شته ی که خۆی مه به ستێتی هێشتا نه گه یشتۆته ئه و ئا سته ی که ئێمه ی په ناهانده گیرۆده ی بووین و پێوه ی ئه تلێینه وه. تا ئێستاش له کوردستانا پابه ندن

به که لتوورو ئه و شته جوانانه ی که باوو باپیرانمان بۆی به جێ هێشتووین و تائیمرۆ ش کاریگه ری هه یه له سه ر

هه ر تاکێکی کورد هێشتا مرۆڤ خودی خۆی و ئاره زووی خۆی له ده ست نه داوه ده زانێت له گه ڵ کێدا هه ڵسوو

که وت ئه کاو هه ڵسوو که وتی سنوورداره قه د ناگاته ئه و ڕاده یه ی تێکه ڵی که سانێک بکات به وویستی خۆی نه بێت ئه مه ش خۆی له خۆیدا گرنگه که مرۆڤ دوور بخاته وه له باره ی ده روونی... له به ر ئه وه ی تۆ ئه زانیت له گه ڵ کێداهه ڵسوو که وت ئه که یت و قسه ئه که یت.

ئه وروپا له گه ڵ ئه و هه موو نه هامه تی و با ره ده روونیه ی که ڕۆژانه ئه یچێژین. ته نها ییش که له هه مووی

ئازاره که ی زیاتره هه مووی بوونه ته کێشه و زۆر جار هه ندێک ره فتار ئه که ین نه به وویستی خۆمانه و نه به

ئاره زووی خۆمانه. له به ر ئه وه ی له ئه وروپادایه ئێمه هه موومان وه ک قه ده رێکی سه پێندراو هه ریه که و که وتووینه ته جێگایه که وه ڕه نگه کان هه مووی تێکه ڵ بوون... ئه ندازیارو کرێکار. دکتۆر بۆیاخچی. ڕۆشنبیرو

پاسه وان. خوێنه وارو نه خوێنه وار. هتد

زۆر جار تێکه ڵی که سانێک ئه بییت هه رگیزاو هه رگیز به وویستی خۆمان نییه به ڵام قه ده ری خۆمانه.

ته نهایی و دووره ووڵات زۆر تاڵن. تازه شته کان له ده ستی خۆمانانه مان وده ستێکمان نایه ئه م لاو ده ستێکمان

نایه ئه ولا.. دنایه که وایی لێهاتوو له گه ڵ ڕێزمدا بۆ که سانێک.. ئیمڕۆ نه زان بووه به لێزان. لێزانیش بووه

به نه زان. ئه و سه روه ته ی که له ئه وروپادا کۆ ده بێته وه به هه موو که سانێک کۆ نابێته وه.

 کوردستانیش بۆ ئێمه بووته مه حاڵ. تا سه ردانێک نه که یت نازانیت چه ند غه ریبین.

 

 شێرزاد قادر ئه مین

01. 05. 2010

شتووتگارت. ئه ڵمانیا

ameen-saz@hotmail. de

 

میوانانی سەر خەت

We have 532 guests and no members online