زۆر دڵخۆش ده‌بم كاتێك ده‌بیستم گه‌نجێكی كورد ده‌گاته لای سه‌رۆكی حكومه‌ت و داوای هاوكاری لێ ده‌كات و ئه‌ویش دڵیان ناشكێنێت و داواكاریه‌كه‌یان بۆ دابین ده‌كات، به‌ڵام من پێم گوناهه‌كه ڕه‌خنه له‌وه بگرین كه سه‌رۆكی حكومه‌ت هاوكاری گه‌نجیك ده‌كات كه وه‌كو ئیستا له میدیاكان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت كه چۆن ده‌بێت پارچه زه‌ویه‌ك به گه‌نجێك ببه‌خشێت.. !!؟ پێم سه‌یره دواتر بۆ ئێمه ده‌ست خۆشی له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كه‌ین كه هاوكاری لاوێك ده‌كات.. !!؟ خۆ ئه‌شتوانێت خه‌ڵك به دوو قسه‌ی خۆش به‌ڕێ بكات و هیچ شتێكیش نه‌به‌خشێت وه‌كو زۆرێك له به‌رپرسانی تر.. !!! دواتر به‌سه‌ریه‌وه فه‌ڕز نیه كه گه‌نجه‌كان به‌خێو بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌م گه‌نجانه جوله‌یه‌ك نه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگادا و چاویان له هاوكاریش بێت..، كه‌چی ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو و هه‌رگیز ناچێته عه‌قڵمه‌وه ئه‌وه‌ی كه له‌میدیاكان باس ده‌كرێت گوایه سه‌رۆكی حكومه‌ت 25 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌داته خانمه گۆرانی بێژی فارس (شوهره سوڵه‌تی) به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر وابێت چونكه من دڵنیام ئه‌مه تاوانه و خراوه‌ته پاڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه‌ش میدیاكان لێی به‌رپرسن!! پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌وخانمه ده‌نگ خۆشه! پاره‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌شی وه‌رگرتبێت دڵنیام له‌كه‌سێكی تر وه‌ری گرتووه كه خوا ده‌زانێت كێیه.. ؟؟ وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستیش بێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌م كاره هه‌ڵسابێت ئه‌مه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك غه‌دره و به‌رامبه‌ر به تاكی كورد ئه‌نجام ده‌درێت كه من دڵنیام ئه‌و 25 ده‌فته‌ر دۆلاره ژیانی 25 گه‌نج ده‌گۆڕێت و به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ درووست بوونی چه‌ند میدیاێكی به‌نێو ئازاد ڕۆژانه موباله‌غه له ڕوداوه‌كان ده‌كرَت و زۆرجار مرۆڤ به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ ده‌بات كه باوه‌ڕكردن به‌م جۆره هه‌واڵانه شتێكی مه‌حاڵ ده‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له راپۆرتێكی گۆڤاری "جیهان" باس له خه‌رجیه‌كانی ته‌ها به‌رواری و وه‌زاه‌ته‌كه‌ی به‌نێو وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌كات كه چۆن مامه‌ڵه و بازرگانی به گه‌نجان و لاوانی كورد ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌نجه گیرفان به‌تاڵه داماوه‌كانی كوردستانه خه‌وتوكه‌م ئاگادار بن، نازانم میدیای كوردی بۆ مه‌سه‌له‌ی وا له كوێیه؟ ئه‌ی برا ڕۆژنامه‌نوسه‌كانمان ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی غه‌ره‌زی شه‌خسی تاوان ده‌خه‌نه پاڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ له زۆرێك له‌م ڕووداوانه چاویان خۆڵی لێ نیشتووه باشه خۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نیا نێچیرڤان بارزانی نیه ناشكرێت ئه‌و ببێته پاسه‌وان له نێو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت دواتر ئه‌گه‌ر مرۆڤێك بێ ویژدانانه له ژێر ده‌مامك و په‌رده بازرگانی به كورسی و پۆسته‌كه‌ی خۆی بكات سه‌رۆكی حكومه‌ت چی بكات.. ؟ ئه‌و چی بكات ئه‌گه‌ر تاكه‌كان خۆیان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی نه‌كه‌ن، خۆ ناشكرێت ته‌واوی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكات!! دواتر ئێمه‌ی كورد له‌به‌رده‌م چه‌ند خاڵێكی چاره‌نوسی داین كه بتوانین ته‌واو بكه‌وینه سه‌ر پێ و ئینجا بچینه نێو كون و كه‌له‌به‌ركانی تر، ئێمه به ماوه‌ی 15 ساڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه ئه‌رێنیه‌مان بینی له هه‌رێمی كوردستان كه‌چی زۆریش به په‌له گۆڕانكاریه‌كان هاتونه‌ته ئاراوه چونكه ئێمه له خاڵی سفره‌وه ده‌ستمان پێ كرده‌وه بۆ یه زۆریشی ده‌وێت تا كێشه‌كان هه‌مووی بنبڕ ده‌كرێن به‌ڵام شه‌رمه بۆ تاكی كورد كه زۆرێك له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌بیر بكات كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووه هه‌ر له به‌رجه‌سته كردنی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و دابین كردنی ره‌وشی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌موو شتێك گرنگتره وه هاوكاری كردنی گه‌نجان و ماڵباتی هه‌ژاران و یارمه‌تی دانی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه و چه‌ندی كاری تر كه ڕۆژنامه‌نوسانمان ته‌نیا باس له كه‌م و كوڕیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه موباله‌غه له ده‌ربڕین ده‌كه‌ن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌نوس ئه‌و په‌یامه ئه‌خلاقی و زانستیه كه هه‌یه له بۆچونه‌كانیدا بیخاته به‌رچاو چونكه له هه‌مووی گرنگتره وه ده‌شكرێت تۆ له پێناو چاكسازی ڕه‌خنه بگریت به‌ڵام نه‌وه‌ك په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و بده‌یت یان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت كه ده‌سه‌ڵات ناشرین بكه‌ی چونكه ئه‌مه ناچێته قاڵبی كاری ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌كادیمی و دوره له ڕاگه‌یاندكارێكی ڕه‌وشت به‌رز.
