هه‌نگاوه‌كانت وێڵی دوای به‌ختیاری هاوڕێت بكه، به په‌رۆشه‌وه كون و كه‌له‌به‌ری شار به دوایدا بگه‌ڕی.. ئێوه دوو پوڵی موگناتیسن یه‌كێكتان پۆزه‌تیڤ و ئه‌وی ترتان نه‌گه‌تیڤن هه‌ر كه له یه‌كتر دووركه‌وتبنه‌وه خێرا به‌ره‌و یه‌كتر تاوتان داوه‌ته‌وه، تۆی خۆزگه‌و ئاواتتان له یه‌ك ئینجانه چاندووه و له یه‌ك كانی ئاوتان داوه، به‌ختیار باڵا مام ناوه‌ندیه‌كی قژ ڕه‌شی له‌ش ئه‌ستووری چاو بچووكه هه‌مووشمان تۆ ده‌ناسین باڵا به‌رزێكی له‌ڕولاوازی سه‌ر ڕووتاوه‌ی ده‌م وچاو درێژیت ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه له‌یه‌كتر دابڕاون لێك وون بوون
ئه‌و وه‌كو به‌ردی بن گۆم نقووم بووه و بی سه‌رو سۆراخ ماوه‌ته‌وه.
له پێشدا كه ده‌چیته ماڵیان دایكی پێت ده‌ڵێت ده‌رچووه‌ته ده‌ره‌وه و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئاراسته‌ی ڕۆیشتنت بكه بازاڕ‌و شه‌قامه‌كان هه‌مووی بده به‌ژێر پێوه ئه‌گه‌ر نه‌تدۆزیه‌وه خۆت بكه به هه‌موو چایخانه‌كانی شاردا‌و یه‌ك به یه‌كی بپشكنه ته‌نانه‌ت چایخانه‌كانی ناو كۆڵان و لاچه‌په‌كانیش بگه‌ڕی، له‌وێوه بچۆره سینه‌ماكان و باڕه‌كان و كتێبخانه‌ی گشتی و مزگه‌وته‌كان و له بیرت نه‌چی سه‌ری له ته‌كیه‌ی شێخه‌كانیش بده، دوایش بچۆ سه‌ری له خڕی خاسه بده.
به‌ختیار پاروویه‌ك نانه و قووت دراوه.
ماڵی پووری ده‌زانی، ئه‌گه‌ر نایزانی بڕۆ به هه‌واڵ بیدۆزه‌وه.. بی گومان پێت ده‌ڵین نه‌مانبینیوه له‌وێوه وه‌ربسوڕێوه بۆ ماڵی مامی ئه‌وانیش هه‌مان قسه ده‌كه‌ن … مه‌هێڵه ڕاڕایی و دڵه ڕاوكێت له خه‌رمان بووندا بێت … … ده‌زانم تا كون وكه‌له‌به‌ر به دوایدا بگه‌ڕێیت زیاتر دڵت پێوه ده‌بێت … هه‌ست به یه‌كتر نه‌گه‌یشتنه‌وه‌تان با ئاسایی بێت و گوی مه‌ده‌ری، له دڵه‌وه مه‌ڵی به‌خه‌كه تۆ له كویی …ده‌زانم ده‌ته‌وی وه‌كو جاران باوه‌ش له یه‌ك بده‌نه‌وه و شه‌وانی مناڵیتان تازه بكه‌نه‌وه … ئێوه خۆشتان نازانن چۆن وه‌كو تیسكه‌ی تفه‌نگ تێپه‌ڕین، حه‌زت لییه وه‌كو جاران له ناو قوڕو چڵپاوی جۆگه پیسه‌كانی ڕه‌حیم ئاوا خۆتان بگه‌وزێنن … تێر له ناخه‌وه به ڕاستی پیبكه‌نن.
بگه‌ڕێوه بۆ ماڵی خویان باوكی به به بی باكییه‌وه پێت ده‌ڵێت: هێشتا نه‌هاتۆته‌وه، سه‌رت له‌و كه‌م ته‌رخه‌میه‌ی سوڕنه‌مێنی … ئه‌وه‌ش بزانه بی به‌زه‌یییه.. چونكه خۆی كابرایه‌كی سه‌یره‌و ده‌ڵیی هه‌ر كوڕیشی نییه.. منیش ده‌زانم ئه‌وه باوكی یه‌كیكی تر بوایه شێت ده‌بوو.
ئه‌و قورسییه له هه‌نگاوه بیزاره‌كانت بكه‌ره‌وه بی هیواو بی ئومێد مه‌به.. ده‌زانم ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌بی، ده‌تۆ نیگایه‌ك بگره قوڵنگه‌ی ئاوه‌كه‌ی خاسه، بزانه چۆن به‌سه‌ر به‌رده بازه‌كاندا هه‌ڵ ده‌قوڵنگی، تۆزیك له سه‌ر شۆسته‌كه‌و ڕووه‌و ئاوه‌كه دانیشه مه‌لی خه‌یاڵی (ئاریان) به په‌له به ئاسمانی یاده‌كانتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و پاش نێوه‌ڕۆیه دووره‌ی له‌سه‌ر لێواری خاسه به پیاسه به‌رو ڕه‌حیم ئاوا ده‌چوونه‌وه منیش له بیرم نه‌ماوه باسی چیتان ده‌كرد به‌ڵام له بیرمه به‌ختیاریشتان له گه‌ڵدا بوو واتان هه‌ست ده‌كرد كه تازه له دایك بوونه هه‌مان جێگه‌یه كه ئێستا وا به خه‌مبارییه‌وه تێیدا وێڵی دوای به‌ختیاریت…… باشه بۆ نایه‌یت شتێك بكه‌یت بچۆ هه‌واڵێك له (ئاریان) بپرسه له‌وانه‌یه ئه‌و بزانێت له كوییه؟…… به‌ڵام ده‌زانیت ئێستا (ئاریان) پاش ئه‌و حه‌وڤده ساڵه كه‌وتووه‌ته چ په‌نایه‌كه‌وه.. بی گومان ئه‌وه‌ی بپرسێت وون نابێت كه‌واته به پرسیار ده‌یدۆزیته‌وه.. ئافه‌رم له ماڵه كۆنه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست پی بكه.. پێت ده‌ڵێن باریان كردووه بۆ ئیمام قاسم.. به‌و هه‌واڵه مه‌ته‌زه.. دڵنیام له‌وی پێت ده‌ڵین باریان كردووه بۆ شوڕیجه.. ده‌چیته ئه‌وی له‌وێش پێت ده‌ڵین باری كردووه بۆ ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵا، قه‌یناكا خۆت بگه‌یه‌نه ئه‌وێش … ئاریان ده‌دۆزیته‌وه و كاتی هه‌واڵی به‌ختیاری لی ده‌پرسیت ده‌ڵی هه‌ر له زووه‌وه به‌ختیارم نه‌بینیوه…… بڕوانه چاوه‌كانی كاتی خوا حافیزی لی ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت ڕاستی پی نه‌وتووی و درۆی له گه‌ڵا كردووی … ئه‌وه به ئاسانی له چاوه‌كانیدا ده‌خوێندرێته‌وه … له‌وانه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا به ڕێككه‌وتیش بێت بینیویه‌تی …له بیر خۆتی به‌ره‌وه چونكه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاسه خوله شێت ده‌بینیت چاوه‌كانی ده‌بریسكێته‌وه ئی قسه‌یه‌كی پێشینانیش هه‌یه ده‌ڵێت قسه له شێت یان له مناڵ …ئه‌ویش تاقی بكه‌ره‌وه و پیی بڵی خوله به‌ختیارت نه‌بینیوه … دڵت له گاڵته پیكردنه‌كه‌ی نه‌ڕه‌نجی چونكه شێته قسه‌ی لی ناگیری … له‌وانه‌یه بڵی پێش تۆزیك به‌ره‌و خانووه‌كه‌ی قازی سه‌رده‌كه‌وت و دیاربوو بۆ ماڵی حه‌سه‌ن به‌گ ده‌چوو.. گومان له قسه‌كانی مه‌كه.. چیت زه‌ره‌ر كردووه سه‌رێك له ماڵی ئه‌وانیش بده.. ته‌قه له ده‌رگا زله‌كه‌ی ماڵی به‌گ هه‌ڵسێنه پیاوه‌كه‌ی به‌گ هه‌ر به سه‌ر وه‌ڵامت ده‌داته‌وه و نیشانه‌ی نه‌رێت بۆ ده‌كات.
كه ده‌گه‌یته شوێن ئاسیاوه كۆنه داته‌پیوه‌كه‌ی كۆشكلی، له‌و پاڵه چاوێك بۆ عه‌له حه‌شاش بگێڕه ده‌بینی تفاقی خۆی لی دامه‌زراندوه …… به‌هار له دڵیدا خونچه‌ی هێناوه، جیهانی به فشه گرتووه… له كوی بپچڕی له‌وی گریی ده‌داته‌وه … ئه‌وه‌ی نه‌یناسی ناڵی ئه‌وه عه‌له كۆنه‌فرۆشی هه‌ڕاج خانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئاغایه … له باتی په‌رداخێك دووان داده‌نێت.. دوو جگه‌ره‌ش پی ده‌كات.. قاپه عه‌ره‌قه مه‌سته‌كیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م خۆی داناوه. پێویست ناكات سه‌ڵاوی لی بكه‌یت چونكه وه‌ڵامت ناداته‌وه ئه‌و به‌رپرسیارت ده‌داو ده‌پرسێت كه چ كاره‌ی … تۆش بڵی كه وێڵی دوای به‌ختیاریت … هه‌ر له خۆییه‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا له ژووره‌وه‌دایه به‌ڵام خۆی له تۆ حه‌شارداوه …تو خوا بۆ راستی ودرۆیی قسه‌كه‌ی سه‌رێكی په‌له بكه به ئاشه‌كه‌دا گه‌ر نه‌تبینی بڵی خاڵه عه‌له چاوت ڕیشكه‌و پێشكه ده‌كات و سه‌رخۆشی. ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر له دڵ گرانه و له‌وانه‌یه بڵی گه‌وجه من قه‌ت نامگری و چا نییه من به‌ختیارم لی زیز نه‌بووه …ڕامه‌وه‌سته.. با چووه‌ته كه‌لله‌یه‌وه، لۆژه لۆژ مه‌كه به ڕاسته شه‌قامه‌كه‌دا خێرا خێرا هه‌نگاوه‌كانت هه‌ڵبهێنه‌وه، له خانووه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه چه‌ند نهۆمیه‌كانی كۆشكلی تێپه‌ڕ ببه‌و له لای مزگه‌وتی سه‌ر فولكه‌كه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه بی گومان به مه‌لاكه‌ش بڵی به‌ختیاری نه‌بینیوه.. دوایی به‌ره‌و كارگه‌ی كۆلاكه شۆڕ ببه‌وه له به‌رده‌م گه‌راجه‌كه‌ی به‌ها به‌گ دا بچه‌قی … خۆت بكه به گه‌راجه‌كه‌دا مام حه‌مه‌ده‌مینی پاسه‌وان له سه‌ر گازرایی پشت لیی كه‌وتووه باجی ئامینی ژنی شی‌و لی ده‌نی بۆنی ساواره‌كه له دووره‌وه لوتت ده‌سمی … له ناو زنجه‌كه‌یاندا ته‌باخێكی كۆنی شلوشۆق وڕه‌فتێك و سوندوقێكی دار ده‌بینی سندوقه‌كه وێنه‌ی بۆراقێكی سوری تێداكراوه، باجی ئامینه خه‌ون به بۆراقه‌كه‌وه ده‌بینی تاكو له گه‌ڵ به‌ختیارو حه‌مه‌ده‌مینی مێردیدا بچن بۆ به‌هه‌شت و له پردی سیرات پیی بپه‌ڕنه‌وه … ووریا به پێت له‌و ته‌قیله‌و له‌گه‌ن و پاتیله ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوانه دا هه‌ڵ نه‌كه‌وی …گه‌ر به‌ختیارت له پایین جیگاكه‌ی مام حه‌مه‌ده‌مینه‌وه بینی دانیشتبوو سه‌ڵاو بكه یه‌كسه‌ر ڕووی ده‌مت بكه‌ره ئه‌و.. بزانه تا ئێستا له كویبووه‌و له كوی ده‌نووێت. پووره ئامینه فه‌رمووی نان خواردنی شێوانت لی ده‌كات … شی‌و بكه.. پاش شێوان كه تاریكی باڵ به‌سه‌ر جیهاندا ده‌كێشێت.. فه‌رموو له به‌ختیار بكه بۆ ماڵه‌وه گه‌ر نه‌هات قه‌یناكه خۆت به ته‌نها بگه‌ڕێوه بۆ ماڵ. چونكه ڕۆژێك دێت خۆی دێته‌وه.
