خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
سڵاو‌و رێزی بێ‌پایان
جارێكی دیكه به هیمه‌ت‌و یه‌كڕیزیی ئێوه رۆژانێكی دیكه‌ی دره‌وشاوه له مێژووی خه‌باتی ره‌وا‌و سه‌رده‌میانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له دژی زوڵم‌و زۆرداریی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، تۆمار كرا.
به دوای ئێعدامی پێنج تێكۆشه‌ری سیاسی له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی له رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی نۆزده‌ی مانگی بانه‌مه‌ڕ له زیندانی ئێوین، به ناوه‌كانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی‌و عه‌لی حه‌یده‌ریان و مێهدی ئیسلامیان كه چوار كه‌سی یه‌كه‌میان كورد‌و نه‌فه‌ری پێنجه‌م غه‌یره‌كورد بوو، حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه‌كانی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی نیشاندانی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و گه‌لی كورد‌و ده‌ربڕینی بێزاری له رێژیم له كوردستانی عێراق، ئورووپا‌و ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد‌و له رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌مڕۆ 23ی بانه‌مه‌ڕ به به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ری له زۆربه‌ی زۆری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا گه‌یشته ترۆپكی خۆی. ئه‌م مانگرتنه سه‌رانسه‌ری‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی شیاو بوو به كرده‌وه دژی گه‌لی‌یه‌كانی رێژیم ده‌رحه‌ق به رشتنی خوێنی لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و دڵسۆزی گه‌له به‌شخوراوه‌كه‌مان. ئێوه به‌م كاره دێموكراتیكه ئه‌و په‌یامه روونه‌تان به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان، زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان‌و یه‌كیه‌كی خه‌باتكارانی رێگای ئازادیی گه‌له‌كه‌مان راگه‌یاند كه گه‌لی كورد له خۆی‌و سه‌ڵماسه‌وه تا ده‌گاته كرماشان‌و ئیلام، گه‌لێكی یه‌كگرتوویه. رۆڵه خه‌باتكاره‌كان له هه‌ر كوێ‌یه‌ك بن رۆڵه‌ی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن‌و خه‌می له‌ده‌ستانی هه‌ركام له‌وان خه‌می هه‌موو ئه‌و گه‌له‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو پێكه‌وه شان ده‌ده‌نه ژێر باری خه‌می شه‌هیدبوونی خۆشه‌ویسته‌كانیان‌و ئه‌و خه‌مه ده‌كه‌نه هه‌وێنی سووربوونی پتر له‌سه‌ر ویست‌و داخوازه ره‌واكانیان.
بێجگه له‌وه ئه‌م مانگرتنه سه‌رانسه‌ری‌یه باشترین په‌یام بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بوو كه جارێكی دیكه له‌و راستی‌یه تێ‌بگه‌ن، به شه‌هیدكردنی رۆڵه‌كانمان، له‌شكركێشی‌و چاوسووركردنه‌وه له گه‌لی كورد‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و پیلانه‌كانیان زۆر له‌وه لاواز‌و زه‌بوونترن كه گه‌لی كورد به چۆكدا بێنن‌و له ژێر زه‌بر‌و زه‌نگدا ملكه‌چی سیاسه‌ته دواكه‌وتوو‌و تێكشكاوه‌كه‌ی خۆیانی بكه‌ن.
با خه‌ڵكی دنیاش بزانن كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو خۆ هه‌ڵكیشان‌و به خۆدا هه‌ڵگوتنه‌كانی، له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی مافخوازی گه‌لی كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی، زه‌لیل‌و داماوه.
خه‌ڵكی وشیار‌و چاونه‌ترسی كوردستان!
هاوپشتیی چین‌و توێژه‌كانی هه‌راوی ئێرانی‌و كوردستانی له ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده ئازیزه‌كانمان‌و هاوهه‌نگاوی‌كردنیان له دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، یه‌كریزی‌و هاوپێوه‌ندی‌یه‌كی ئه‌وتۆی له نێوان لایه‌نگرانی ئازادی‌و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له لایه‌ك‌و له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌كی دیكه‌وه، نه هه‌ر له كوردستان، به‌ڵكوو له‌هه‌موو ناوچه‌و دنیادا پێك هێنا كه به درێژایی ته‌مه‌نی پڕ له شووڕه‌یی كۆماری ئیسلامی بێ‌وێنه بوو. ئه‌وه‌ش بۆخۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو. بێگومان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ش به بێ ئه‌و هاوپشتی‌و هاوده‌نگی‌یه به‌رینه وه‌دی نه‌ده‌هات. هه‌ر بۆیه ئیزن ده‌خوازم له لایه‌ن خۆم‌و رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه سوپاسی بێ‌پایان‌و پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی قاره‌مانی كورد له كوردستانی ئێران‌و ده‌ره‌وه، تێكۆشه‌رانی حیزب به تایبه‌ت له نێوخۆی وڵات، رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانی كوردستانی ئێران، توركیه‌و سووریه‌و كه‌سایه‌تی‌یه ئه‌ده‌بی‌و سیاسی‌یه‌كانی كوردستانی عێراق بكه‌م كه له مانگرتنه‌كاندا یارمه‌تیده‌ری خۆشك‌و براكانیان له كوردستانی ئێران بوون. دیاره پانتایی دژكرده‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له رێژیم هه‌ر ته‌نیا كوردستانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكوو هێزه سیاسی‌یه‌كانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی سه‌ره‌ڕای بوونی بیروبۆچوونی جیاواز به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له وڵاتانی ئورووپایی‌و ئه‌مریكا له‌و رێپێوان‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌ی به‌م بۆنه‌وه پێك هاتن، به‌شداریی بێ‌وێنه‌یان كرد كه شایسته‌ی رێز لێنان‌و پێزانینه.
ئێمه هیوادارین هه‌موو ئه‌و دژكرده‌وانه‌ی كه سه‌رجه‌م مافخوازانی ئێرانی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا نیشانیان دا، ببێته سه‌ره‌تایه‌كی پیرۆز بۆ به‌هێزكردنی هه‌رچی زیاتری خه‌باتی یه‌كگرتووی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران تا رووخانی یه‌كجاریی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی‌و بنیاتنانی حكوومه‌تێك له سه‌ر ویست‌و ئیراده‌ی هه‌موو گه‌لانی ئێران.
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی رزگاریخوازانه له چنگ دیكتاتۆری‌و پاشكه‌وتوویی
یه‌كگرتووتر بێ هێزی له‌بن نه‌هاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مسته‌فا هیجری
23/2/1389 (13/5/2010)
