به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ومیهره‌بان
به‌ره‌كه‌ت ئه‌و فره میهره‌بانی و ووزه وتین وووره‌وتواناوخۆڕاگرییه یه كه په‌روه‌رده‌گارمان وه‌ك ڕێزلێنانێك ده‌یبه‌خشێته به‌نده‌ساڵح و له خوا ترسه‌كانی، كه‌نه‌ك هه‌ر خۆیان به‌ڵكو نزیكان و ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت ئه‌وسه‌رده‌م و سه‌رزه‌مینه‌ش كه‌پیاو چاكان تێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به‌هره مه‌ند ده‌بن له‌م به‌ره‌كه‌ته و تیشكی ڕوناكیه‌كه‌ی ده‌یانگرێته‌وه. نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له‌قورئان وفه‌رموده دا به‌ڕونی زۆره، ئه‌وه‌ته دومنداڵی سه‌رگوزه‌شته‌كه‌ی سوره‌تی كه‌هف به‌وه سودمه‌ند ده‌بن كه‌له‌ئه‌ولادی ساڵحێك بوون، كه له‌وانه‌یه ئه‌وساڵحه‌ش باپیریان بوبێت، ئه‌ها به‌ڕونی بۆمان باس ده‌كات كه چۆن له‌به‌ر بابیان كه‌ساڵح بوه ئه‌وچاكه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و له‌وه‌ش گرنگ تر ئه‌وله‌به‌ربونه‌ش هێنده پیرۆزه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی ده‌فه‌رموێت، دیاره‌ئه‌وه‌ش نابێته پاساو كه ئه‌ولادی پیاوچاكان ته‌ڕ نابن وبه‌ئاره‌زوی خۆیان به‌ملاولادابچن وڕێبازی ڕاستی باوباپیریان به‌رده‌ن وئیتر موحاسه‌به ناكرێن چونكه كوڕه‌پیاوچاكن، به‌دڵنیاییه‌وه ڕه‌نگه سزاكه‌شی سه‌خت تر بێت، ئه‌ومه‌به‌سته بۆئه‌وه‌یه كه شه‌پۆلی تیشك وڕوناكی پیاوچاكان هه‌موان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر شیاووئه‌هلی ئه‌و ڕێز لێگرتنه‌بن.
ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ش هه‌رواو له‌خۆڕا نازڵ نابێت تاكو به‌هره‌مه‌ندێكی بۆ به‌دی نه‌یه‌ت، هه‌روه‌ك چۆن پیاوچاكی وساڵح بونیش باوه‌ڕی بته‌ووكرداری زۆرچاك و دڵسۆزیی بێ وێنه‌وئه‌رك وماندوبونی بێ وچان و خومخۆری رۆژوشه‌وی ده‌وێت، له‌نێو كرداره زۆرچاكه‌كانیشدا ڕاستی و دروستی و وته‌نها له خوا ترسان وبۆخوا ژیان وبۆخودا مردن هێمای فره دیاری ته‌مه‌نی پڕبه‌ره‌كه‌تیانه.
پیاوچاكانی ئوممه‌ت شه‌وبێدارانی ڕازونیازوعیباده‌تن و دورله‌چاوی پیاهه‌ڵدان خۆیان له شیرینه خه‌و ده‌شارنه‌وه‌وبه‌ره‌وتامه‌زرۆیی پاڕانه‌وه‌ی كڕنوش بردن ده‌ڕۆن تاكوبه‌م خواپه‌رستیه پاڵفته یه په‌یوه‌ندی نێوان ئاسمان وزه‌وی ببه‌ستنه‌وه، فریشته‌كان ده‌سته ده‌سته به‌باڵه نورینه‌كانیان بازنه‌ی فه‌زڵ ومیهره‌بانی خوای گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و خواپه‌رسته خوداویسته خۆنه‌ویستانه‌وه ده‌بستنه‌وه، له‌زه‌ویه‌وه تاكو ئاسمان یه‌كپارچه به‌ندایه‌تی ونزاوداوای پڕ له‌فرمێسكه.. له‌وسه‌ره‌وه‌ش له‌ئاسمانی پاك وبێگه‌رده‌وه لێ‌خۆش بونه، ڕزامه‌ندی ومژده‌ی به‌هه‌شت چونه، یه‌كپارچه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌ته.
كه‌ئه‌وبه‌نده‌ساڵحانه‌ش فه‌وت ده‌كه‌ن و ڕۆحی پاك وبێگه‌ردیان له‌باره‌گای په‌روه‌ردگاردا ده‌حه‌وێته‌وه، خێرا ئه‌ڵقه‌یه‌كی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی زه‌وی وئاسمان ده‌پسێت وئیتر تا شه‌وبێدارێكی تر دونیای پڕله ناسۆری به‌جێ دیڵێت چرایه‌كی تری مه‌عریفه‌ت خامۆش ده‌بێت تاوای لێ دێت به‌ده‌گمه‌ن ڕوناكی به‌دی ده‌كرێت وهه‌رئه‌وكلێنانه‌ش مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار به میهره‌بانی خۆی پڕی كاته‌وه.
جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان یه‌كێك بوله‌پاشماوه‌كانی پێشوانی ساڵه‌ح كه‌به‌وته‌مه‌نه پڕ به‌ره‌كه‌ته‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌كی زێرین بو كه به به‌ندایه‌تی وعیباده‌ته پڕله ملكه‌چیه‌كه‌ی بۆ خودای خۆی ونزاو پاڕانه‌وه‌ی ناو كڕنوشی ببوه مایه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودا بۆ خۆی وده‌وروبه‌رو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش گرتبویه‌وه، ئه‌وحاڵه‌ته‌ش هه‌موان هه‌ستیان پێ ده‌كرد ئه‌گه‌ر چی جه‌نابی مامۆستا بۆخۆی هه‌رگیز باسی شتی وه‌های نه‌ده‌كرد و كه‌سێكیش باسی بكردایه شه‌رمه‌زاری ده‌یگرت و نه‌یده هێشت باسی بكرێت وچه‌نده‌ی به‌ندایه‌تی زیاتر وعیباده‌تی زۆرتری هه‌بوایه زیاتر خۆی به قه‌رزاری په‌روه‌ردگاری ده‌زانی و (افلااكون عبدا شكورا) ی دوپات ده‌كرده‌وه.
له گشت بواره‌كانی ده‌رون سازی خۆڕاهێنانی په‌یڕه‌وی سوننه‌ت دا كاریگه‌ری بیری غه‌زالی و ئه‌حیای علومی به‌ڕونی پێوه دباربو، ژیانی خۆی له سه‌ر به‌ندایه‌تی په‌روه‌رگاری كۆك كردبو، بوێه كه‌وته به‌ر ڕیزی ئه‌وانه‌ی به ڕێنمایی په‌روه‌ردگاری ڕێزیان لێ‌نرا.
جه‌نابی مامۆستامه‌لا عوسمان كه ده‌رچوی وه‌ها قوتابخانه‌یه‌كی بیرمه‌ندی بو، هه‌ڵگری وه‌ها بڕوانامه‌یه‌كی ده‌رونی وجه‌سته‌یی به‌وشێوه‌یه بو، به‌م ئاماده‌ییه‌وه پێی نایه جیهانی تاقی كردنه‌وه‌ی عه‌مه لی كه ناوه‌ند ڕه‌وی و مامه‌ڵه‌ی واقیعی ودانایی له هه‌ڵس وكه‌وت وئازایه‌تی له هه‌نگاوناندا كردبویه كاڵای به‌ری ئه‌و سه‌وابیته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی بناغه‌ی ژیانی له‌سه‌ر داڕشتبون ئیترهیچ دور نیه سودمه‌ندێكی پێگه‌شتو له‌وئه‌زمونه‌دا چاوی به‌و ڕوناكیانه هه‌ڵنه‌هاتبێت وئه‌و شێوازه ئاراسته‌ییه‌ی پێ قبوڵ نه‌وترێت كه‌ئه‌و هه‌موجه‌مسه‌ره ناقۆڵانه‌ی له ناچاریدا پێكه‌وه گرێ دابون پاش ئه‌وه‌ی شاگرد وهاوه‌ڵه دێرینه‌كانی نه‌یانتوانی ئه‌وقۆناخه‌ی له‌ته‌كدا ببڕن، یان هیچ غه‌ریب نیه كه‌سانێكی وه‌ها هه‌بن ناو‌و وێنه‌ی جه‌نابی مامۆستا بۆناو په‌یداكردن وڕیكلام كردن به ناڕه‌وا به‌كار بهێنن، له كاتێكدا عه‌وداڵانی هه‌ق و ڕاستی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی جه‌نابی مامۆستایان كردوه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی هزری وبۆئه‌مڕۆی وڵات سودی لێ ده‌بینن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا پایه‌به‌رزانی گه‌ل وڵات وه‌ك ڕێزلێنان بۆسودی گشتی ناوی ده‌به‌ن.
ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ش له‌گه‌لڕ دوپات كردنه‌وه‌ی ئه‌ومه‌به‌سته نه‌گۆڕه كه جه‌نابی مامۆستا شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك سامانێكی زانستی مێژویی وقوتابخانه‌یه‌كی هزری یه بۆگه‌ل و وڵات وگشت موسڵمانان.
هه‌رئه‌م بۆنه‌یه‌ش ده‌كه‌ینه هه‌لێك بۆ موژده دان به‌وه‌ی كه به فه‌زڵی خودا وپاشان هه‌ولڕ وبه‌خشینی خێرخوازێكی كوردی (خودا تاقه‌كوڕه‌كه‌ی بۆبپارێزی وساڵحی بكات) ئه‌وا به‌رهه‌مه گه‌وره‌و پیرۆزه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا (ته‌فسیری قورئانی پیرۆز) له جوانترین شێوه‌و ده به‌رگ دا له به‌یروت چاپ كراوه‌ته و فریای ئه‌م ساڵیاده‌ی ده‌كه‌وێت به‌ویستی خودا، دیسان به‌پشتیوانی به‌خودا هه‌ولڕ ده‌ده‌ین تاكو ساڵیادی ئاینده ئه‌گه‌ر عومر باقی بێت به‌رهه‌مه‌كانی تریش بكه‌ونه به‌رده‌ست خۆێنه‌ران و چالاكی باشتریشمان هه‌بێت ودڵیشمان به دوعای خێری هه‌موان خۆشه.
عه‌بدولڕه‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز
هه‌ولێر 12 \ 5 \ 2010
