به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن و كۆمه‌ك كردنی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین ده‌ژیان تیمێكی رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی منداڵان سه‌ردانی ئه‌م خانه‌واده هه‌ژاره‌ی كردوو به‌هاوكاریكردنی مادی و جه‌ندین كه‌ل و په‌ل و پێداویستی و رایه‌خی ناو مال و پێخه‌ف و جل و به‌رگ بوَ سه‌رجه‌م منداڵه كانی ئه‌م خێزانه هه‌ژاره‌دا به‌خشی.. شایانی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌ی ئه‌م خێزانه هه‌ژاره له به‌رنامه‌ی (zoom in) راپۆرتێك بڵا و كرایه‌وه‌و كه رۆژانه له‌سه‌ر رێگای مه‌سیف پیرمام تا دره‌نگانی شه‌و بۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیانیان گوڵه به‌رۆژه ده‌فرۆشێت بۆ به دوا داچوونی ئه‌م راپۆرته رێكخراوی ئه‌ستێره به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاو كۆمه‌كیانی كرد.


