داوا کاریی زۆر گرنگ له هه ردوو سه رۆك بارزانی و تاڵه بانی

ب: داوا کاری و پێشنیار:

سڵاو ...

به ێزان تکامان واییه به هه ردوو لاتان لێبووردنێکی گشتی به وێنه یی لێبوردنه که یی ساڵی 1991 ده ر بکه ن بۆ ئه وانه یی که له ساڵی 91 که وه هه ڵهاتونو ڕویان له هانده رانو له وڵاتانی عه ره بی کردووه به هه ر هۆیه ك ببێت هه ندێکیان خۆیان به نوسه رو ڕۆژنامه نوس ده زانن به ڵام دور له پره نسیپه کانی کاری ڕۆژ نامه وانی کاریان کردووه وا تێ گه شتون ئه گه ر هه ر که س جنێو بوختان نه کات نابێته ڕۆژ نامه وانو که سیش نایناسێت هه ندێکیشیان کۆنه جاشی زه مانی ڕژێمن هه ندێکیشیان ته نها داخ له دڵن زۆریشیان ته حه مولی غوربه تیان نه ماوه ئه مه ش باری ده رونی زۆریانی تێك داوه هه ندێکی شمان بۆ ئه وه هاتینه ده ره وه باریی ژیانو گوزه رانمان باش تر بێت به ڵام له ڕاستی دا هه یه ئه وه شی پێ نه کراوه جۆرێکی که شمان هه یه به ده هۆڵی دڕاویی گرد نیشینه کان باوه ڕیان کردووه که کوردستان بوه ته جێگایی تیرۆر له لایه ن هه ردوو حیزبی ده سه ڵات داره وه که س ناتوانێت به بێ پرسی ده سه ڵات ئاویش بخواته وه جا نازانم ئه مه ڕاسته؟ڕۆژێك ده ڵێن سلێمانی حاڵی خراپه به ده ست تیرۆری ده زگایی دژه تیرۆر داوایی هێز له بارزانی ده که ن بیان پارێزێت، ، ڕۆژێکی که به پێچه وانه وه ده ڵێن هه رچی ژۆژنامه نوسه له هه ولێریی پایته خت ڕاده کات بۆ سلێمانی له ترسی تیرۆریی بنه ماڵه یی به رزانی به ڵام کۆریه کان وا ناڵێن ده ڵێن ئه گه ر سه ردانی عێاق بکه یتو بێته کوردستان وا هه ست ده که یت کوردستان جیاوازه له عێراق له ڕویی ئاوه دانیو ئارامیو پێش که وتن جانازانین کام یان ڕاست ده که ن له به ر ئه وه یی ئێمه و مانان دوورین له نیشتیمانو له واقیع بۆیه ئه م نامه یه ئاراسته یی هه ردوو به ڕێزتان ده که م به ده م داوا کاریه که مه وه بێنو قبوڵی که ن هه مو که س شایه نی هه ڵه کردنه بۆیه داوا کارم پێشنیاره که م ڕه ت نه کرێته وه و هه ردوو سه رۆك جه نابی مام جه لال سه رۆك کۆماریی عراق ڕێزدار مه سعود بارزانی سه رۆکی هه ڵبژێر راویی هه رێمی کوردستان. تێبینی::ئه م داوا کاریه له ئه نجامی سه ردانێکم بۆ سایتی نه وشیروان پۆست.. ببورن کوردستان پۆست به خه یاڵ دا هات ئه وان داوایی عافواتێك ده که ن له سه رۆک بارزانی تا له ڕگایی ڕاگه یاندنه کانه وه گرنتی بکرێن که نه یان کوژن یان تیرۆر نه کرێن تا بگه ڕێنه وه بۆ کوردستان بۆ دۆزینه وه یی بکوژانی سه رده شت عوسمانی جوانه مه رگ، ، ، پێم وییه نوسه ره کانی کوردستان پۆست شه رمیان کردووه ڕاسه و خۆ بێ بیانو داوایی عافوات یان به خشین یان لێبوردنی گشتی بکه ن بۆیه ده ڵێم باخوێنی شه هید سه رده شت ئاشتمان کاته وه و بکوژانیش بدرێنه دادگایی گه ل.. هه ر بۆیه شه من وه کو کریکارێك یان حه ماڵكی کوردایه تی ئه م دیواری شه رمه م شکاند وو ویستم ڕون تر پشتیوانی له داوا کاریی ئه و برا ده رانه یی کوردستان پۆست بکه م بۆ یه که مین جار بۆیه تکامان وایه دواکاری منیشو ئه و برا ده را نه ش قبوڵ بکه نو به زوترین کات عافواته که ده ر بکه ن، ،

له گه ڵ ڕێزماندا...

موحسین تالیب له نده ن /25/05/2010

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dab19ef1 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 1116 guests and no members online