گۆران دوكانی: ڕۆژی (31/1) له‌گه‌ڵ كێبڕكێی نێوان هه‌موونه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب وئایدۆلۆژیاوئه‌تنیه جیاوه‌زه‌كانی عێراق به‌گشتی بۆپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
كه‌له (14) پارێزگای عێراقدابه‌ڕێوه‌چوو، هه‌مان ڕۆژله شارۆچكه‌ی دوكان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوومه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كێتی وپارتی) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق وبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌كه‌شێكی زۆرنهێنیداو
به‌بیانوی (كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوومه‌كته‌بی سیاسی) ڕێگه‌یان به‌هیچ ڕۆژنامه‌نووسێك نه‌دابه‌شداری له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دابكه‌ن جگه‌له‌ڕاگه‌یاندنه‌حیزبیه‌كان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی زۆرێك له‌كۆبونه‌وه‌كانی ڕابردوویان ناڕه‌زایه‌كی زۆری لای ئه‌وڕاگه‌یاندنانه لێكه‌وته‌وه كه‌براده‌رێكی به‌رده‌م یه‌كه‌م پرسگه به (ببوره‌یه‌ك) وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه‌وله‌ولاشه‌وه ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌كان له‌ودیوجامی په‌ترۆڵه‌كانه‌وه كه‌ده‌یانگوت فڵان میدیای حیزبین به‌فه‌رموویه‌ك بابونیزامه‌كه‌یان بۆده‌خرایه‌سه‌رپشت!
له‌كاتێكائه‌وه‌ی له‌لێدوانه‌كانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا تێبینیمان كردئه‌وه‌نده‌ی كۆبونه‌وه‌كه كه‌ش وهه‌وایه‌كی عێراقی و كوردستانی وخوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆده‌كرا، نیوبه‌رامبه‌ر باكگراوندێكی حیزبی له‌خۆنه‌گرتبوو، بۆنموونه مه‌لابه‌ختیارگوتی:هه‌ریه‌ك له‌ته‌وه‌ره‌كانی"مادده‌ی140وكێشمه‌كێش وڕوبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و چۆنیه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی3وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وكێشه‌ی بودجه‌ودیاریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان"باسیان لێوه‌كراوه، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كه‌باس له‌ڕاپۆرتی چوارحیزبه كوردستانیه‌كه‌وچه‌ندته‌وه‌رێكی دیكه‌ش له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا كرابوو.
ئه‌مه‌چه‌ندجارێكه كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌تاڵه‌بانی وبارزانی وچه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی عێراقدا ده‌كرێت به‌ڵام به‌بیانوی كۆبونه‌وه‌ی حیزبی ڕێگه به‌ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ربخۆوغه‌یره‌عێراقیه‌كان نادرێت به‌شداری بكه‌ن، جگه‌له‌دوایین كۆبونه‌وه‌شیان به‌هه‌مان شێوه‌له‌جه‌ژنی قوربانی ڕابردوشدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ریه‌ك له (تاڵه‌بانی وبارزانی وهاشمی وعادل عبدالمهدی) سازكراوبه‌هه‌مان شێوه به‌بیانوی كۆبونه‌وه‌ی حیزبی ڕێگه به‌ڕۆژنامه‌نووسانی غه‌یره حیزبی نه‌درابه‌شداری له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دابكه‌ن، له كاتێكاڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك خوێندنه‌وه‌یان بۆوكۆبونه‌وه‌یه هه‌بوو.
ئه‌مڕۆیه‌كێتی وپارتی جگه‌له‌پۆسته‌سیادیه‌كان زۆرترین پۆسته حكومیه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه وبانگه‌شه‌ی زۆرترین جه‌ماوه‌ریش بۆخۆیان ده‌كه‌ن وچه‌ندین جاریش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه‌كه"حیزب وحكومه‌ت ته‌واوكه‌ری یه‌كترن"ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كه‌تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وبارزانیش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌ك دووكه‌سایه‌تی كه‌زۆرترین ئه‌رك وچاره‌نووسی تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه، ئایاكۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ودووحیزبه‌وهه‌ردووسه‌ركرده (تاڵه‌بانی وبارزانی) ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به‌چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه و به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیه‌وه، نیوبه‌رامبه‌رپه‌یوه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌وه؟!، یان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وناشه‌فافیه‌ی كه‌له‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ودابه‌شكردنی بودجه‌وبه‌تایبه‌تیش"بودجه‌ی حیزبه‌كان"و باجوخه‌راجه‌كانی هه‌رێم وچه‌ندین ناشه‌فافی دیكه، كه‌له هه‌یمه‌نه‌ی حیزبه‌وه‌سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌هه‌مان شێوه كۆبونه‌وه‌كانی نێوان تاڵه‌بانی وبارزانیشی گرتۆته‌وه؟
یان هه‌ریه‌ك له‌م دووسه‌ركرده‌یه سڵ له‌وپرسیارانه‌ده‌كه‌نه‌وه كه‌ڕۆژنامه‌نووسه‌حیزبیه‌كان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه‌ڕوبه‌ڕویان بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش فۆبیای ئه‌وپرسه هه‌نوكه‌یانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆله‌ئایدیای هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌قه‌تیسماوی ماونه‌ته‌وه‌وچاوه‌ڕێی وه‌ڵام له‌سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن.
تۆبڵێی هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی وبارزانی ئه‌وڕاستیه‌یان له‌یادنه‌مابێت كه‌چه‌ندین جاربه‌رپرسانی حیزبه‌كانیان وخودی خۆشیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافی ودیموكراسیه‌كی ڕه‌هایان بۆم هه‌رێمه‌كردوه، له‌كاتێكاجیاوازیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان بۆڕوماڵكردنی كۆبونه‌وه‌كانیان ئاوه‌ژوكردنه‌وه‌ی هه‌مووئه‌وشه‌فافیه‌ت ودیموكراسیه‌یه كه‌باسی لێوه‌ده‌كه‌ن؟؟.
