بالامبۆ: هه‌موو مرۆڤێكی ئازادییخواز به جیاوازی بیرورا‌و نه‌ته‌وه‌وو ئاین و پێكهاته‌كانی تره‌وه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌یه‌ك نرخی به‌های مرۆیان هه‌بێت ئه‌بێ دژی كوشتنی مرۆڤی بێتاون بن له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاین و وه‌ڵاتیكدا بێت، وه بینیمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌موو خه‌لكانی ویژدان زیندو دژی هێرشی دڵره‌قانه‌ی ئیسرایل وه‌ستانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌یان كرد‌و داویان كرد ئه‌بێت سه‌رانی شه‌رخوازی ئیسرایل بدرێنه دادگای لاهای نێو نته‌وه‌یی، چونكه ده‌ستیان سووره له خوێنی هه‌زاران مه‌ده‌نی له ژن و پیاو مندال، چ جای بۆردومانی شوێنه مه‌ده‌نیه‌كان و قوتابخانه‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری غه‌زه، مه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ست به‌بونی به‌های ئینسانی نه‌كه‌ن له هه‌ناوی خۆیاندا، خۆشحاڵ بوو بن به‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه كه زیاتر له 500 مندالی په‌پوله ئاسا بوونه قوربانی و 1500 منداڵیش بریندار بوون، ئایا ئه‌مه له چ فه‌رهه‌نگێكی ئازادییخوازی جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟ ئه‌وانه‌ی باس له فه‌لسه‌فه‌ی مافی مرۆڤ و كێشه‌ی میلله‌تانی زوڵم لێكراو ده‌كه‌ن ئایا ئه‌بێت ئه‌مه بیر‌و دیدیان بێت؟ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما گه‌ردونیه‌كانی مافی مرۆڤ نیه، ، خۆ ئه‌وانه‌ی دژی هیرشی دڵره‌قانه‌ی ئیسرایل وه‌ستانه‌وه له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا جگه له ریژه‌ی مووسولمانه‌كان هه‌زاران له خه‌لكانی كۆمه‌نیست وئازادیخوازیشی تێدا بوون، ئایا چ هێزێك پالنه‌ر بوو ئه‌م مرۆڤه ئازادیخوازانه‌ی جیهان هاوسۆز بن بۆ خه‌لكی به‌شخوراوی غه‌زه؟ گه‌لی كورد به هۆی ئه‌و زولم و زۆره‌ی له لایه‌ن وڵاتانی داگیركه‌ری عه‌ره‌ب و تورك و فارس چه‌شتویه‌تی ئه‌بێت زیاتر هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ گه‌لانی زوڵملێكراو له هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م زه‌مینه بێت، وه ئه‌بێت دژی ره‌فتاری هه‌موو وڵاتێكی زاڵم و وه‌حشیگه‌ری بێت،
ئه‌و سروده هاوسۆزییه‌ی هاوتا ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند به بۆنه‌ی ئه‌و قه‌تل وعامه‌ی گه‌لی غه‌زه، نیشانه‌ی وه‌یژدان زیندوی هونه‌رمه‌نده، هه‌ر كه‌سیكیش به‌م كاره‌ی هونه‌رمه‌ند قه‌ڵس ده‌بێت، باش وایه بروات وانه‌و خولی مافه‌كانی مرۆڤ بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناوی ئاسووده بێت و نرخ وبه‌های مرۆڤی لا گه‌وره بێت، به تایبه‌تی له سه‌ر ژن و منداڵ كه زۆربه‌یان له‌و جه‌نگه كاولكارییه‌ی ئیسرایل بوونه قوربانی.
به‌لام سه‌یره وا هه‌ندی به‌ناو كوردی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گوایه عه‌ره‌ب له‌سه‌ر كورد بیده‌نگ بووه، بۆیه ئه‌مانیش ئه‌یانه‌ویت هه‌مان ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه هه‌ستیان نه‌جولاوه بۆ كێشه‌ی كورد، ئه‌مانیش هیچ هه‌ڵویستیان نه‌بێت، ئه‌ی خۆ ئه‌و ولاتانه‌ی كه بێ ده‌نگ بوون له ئاستی گه‌لی به‌شخوراوی كورد هه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و ولاته عه‌ره‌بیانه‌شن دیسان بی هه‌لوێستن به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساته‌خوێناوییه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، خۆ خه‌ڵكه‌كه‌یشی به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن! ئه‌ی ئیتر گله‌یی چی له‌و ده‌سه‌لاتدارنه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌ت بوون له كاتی كاره‌ساتی غه‌زه، كه نه‌یان توانی به ئاشكرا ئیدانه‌ی ئیسرایل بكه‌ن، خۆ له كاتی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه زۆرێك له زانایان و ئیسلامیه‌كانی جیهان به توندی هه‌ڵوێستیان نواند دژی رژێمی ئه‌و كاته‌ی سه‌دام، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تیانه سه‌دامیشیان به كافر ناوبرد، له‌به‌ر شه‌هید كردنی خه‌ڵكی هه‌ژاری هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت ئه‌وه بزانین ده‌سه‌لاتدارنی عه‌لمانی توندره‌وی عه‌ره‌بی له دۆڵیكه‌و زانایان و ئیسلامیه‌كانیشیان له دۆڵێكی ترن، شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی یه‌كێكه له هه‌ر زانا ناسراوه‌كانی جیهانی ئیسلامی و سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایانی ئیسلامی جیهانه ئه‌وه‌تا له به‌یانامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی داوای كرد ئه‌بێت هه‌رچی عه‌ره‌بی هاورده هه‌یه كه‌ركوك به جێبێلێت، چونكه ره‌وا نیه بچیت خاك وجێگه‌ی خه‌لكانێكی تر داگیر بكه‌ی، بۆیه به پێی ئیسلام ئه‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه كه‌ركوك به جێ بێیلن چونكه شاری كه‌ركوك شاری كورده. ئه‌مه جوانترین هه‌ڵوێست بوو ئه‌م زانا به‌رێزه نواندی، كه‌چی هیچ یه‌كێك له راگه‌یاندنی كوردی باسی ئه‌م هه‌ڵویسته نمونه‌ییه‌ی نه‌كرد.
ئه‌بێت ئه‌وه‌ی خۆی به دیموكراسخوازو ئازادیخواز ناو ده‌بات ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ژارو زوڵملێكراوان بێت، وه دژی ره‌فتاری زاڵمانه‌ی حكومه‌ته‌كان بێت له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه بێت. باش وایه ئه‌م كه‌سانه به خۆیان بچنه‌وه‌و هه‌ر نه‌بێت كه‌مێك هه‌ناویان ئاسوده بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی نرخ وبه‌های مرۆیان زیندوو بێته‌وه...
