خه‌ندان محه‌مه‌د: وێرای ده‌ست خۆشی‌و سوپاس بۆ نامه‌که‌ت هیوادارم دل فراوان بی … بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موئه‌وکه‌سانه‌ی رۆژانه ره‌خنه له‌سایته‌کان بلاو ده‌که‌نه‌وه ده‌مه‌وێت رایه‌کی خۆم بده‌م، ، ره‌خنه کارێکه که‌ده‌شێ کار‌و خزمه‌تی هه‌ریه‌که‌مان بکاته زبل خانه وه له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌توانێ بیخاته مۆزه‌خانه‌ی مێژووه‌و زۆر جوانتر و به‌رزتر به‌زمانێکی زۆر شیرین به‌و په‌ری دلسۆزیه‌وه، ، واتا ده‌شێ دروستمان کات ده‌شێ بمان روخێنێ.
من لاریم له‌ره‌خنه‌و کاری ره‌خنه گرتن نیه به‌لام کێشه‌که‌له‌وه‌داده‌بینم ئێمه‌ی ژن زۆرده‌مێکه ره‌نجه‌رۆو دیلی ده‌ستی یاسا‌و رێسائاینیو سروشتی‌و زه‌مینه‌کانین هه‌مومان دیل بوین به‌شێک له‌ئێمه کۆت‌و به‌نده‌کانی شکاندوه‌و ده‌یه‌وێ پر به‌دنیاش هاوارکات بۆ هاوره‌گه‌زه‌کانیو ده‌خوازێ ئه‌وانیش رزگاریان بێت. ده‌با رێگه‌ده‌ین ئازاد له‌شه‌قه‌ی بالداو بفرێت بائیمه‌ش دیلی نه‌که‌ین. پێویست ناکات من نه له‌باوکم بپرسم نه‌له‌که‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که‌ده‌زانم تۆ ژنێکی و بروات به‌بونی خۆت هه‌یه‌و هیچ نه‌بێ له‌هه‌نده‌رانیش هه‌گبه‌که‌ت خالی نیه له‌خه‌می ژن به‌و ده‌لیله‌ی که‌ده‌خوێنیته‌وه‌و خۆت سه‌ر گه‌رموسه‌رقال کردوه ئه‌مه شایسته‌ی شانازیه به‌ده‌ر له‌وه‌ش تۆ لای من مرۆڤی واتا به‌نرخی بۆمن هه‌موکه‌س به‌رێزه‌و پیرۆزه نه‌ک ته‌نها مهاباد پێشم وایه زۆر که‌سیتریش ره‌نگه خۆم یه‌کێ بم له‌وانه‌ی که‌زۆر قورس‌تر قوربانیم به‌خۆمو خانه‌واده‌که‌م داوه به‌لام ناکرێت ته‌نهاره‌نجی خۆمان ببینین خۆش به‌ختم که‌ده‌زانی من له‌کام خانه‌واده‌م.
ره‌نگه منیش له‌هه‌موکارێکی مهاباد یان هه‌ر که‌سێکیتر رازی نه‌بم به‌لام کاتێک کارێکی باش ده‌کات با به‌هه‌مومان نه‌ی کوتین باپشتی یه‌ک بگرین‌و چیتر خۆمان له‌ناو یه‌کدا نه‌خۆین.. گه‌رچی ئێمه زامداری سیسته‌می پیاو سالارین به‌لام دلنیابه خۆمان وه‌ک ژن رۆژانه سه‌دان جار برینی یه‌کتر ده‌کولێنینه‌وه.
مافی هه‌مومانه گه‌ر گله‌یمان هه‌یه له‌سه‌ر که‌سێک که پۆستێکی هه‌یه‌و چاوه‌رێی کاری له‌وه گه‌وره‌تری لێ ده‌که‌ین به‌لام با گله‌یه‌کانمان.. ره‌خنه‌کانمان.. داواکانمان.. راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی خۆی بکه‌ین تاکه‌موکوریه‌کانی چاک بکات یان هیچ نه‌بێت به‌هه‌له‌کانیدا بچێته‌وه.
ئه‌مه‌نه‌ریتێکی زۆر کوشنده‌یه به‌راستی ئه‌مه‌ش به‌شێك له میراتی شه‌ره‌ده‌نوکی نێو ده‌زگاسیاسیو گه‌نده‌ڵیه‌کانی پیاوانه ئێمه‌ش مماره‌سه‌ی ده‌که‌ین، گه‌ر باس‌و خواست له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیو پاره خواردن‌و چی‌و چیه... . ئه‌وا به‌هه‌ر حال ره‌خنه‌کانتان باس له‌وبابه‌تانه بکات به‌لام ئه‌و دروست‌و راست له‌سه‌ر هه‌ندێ ووشه‌ی نه‌شیاوی نێو فۆلکلۆرو هۆنراوه‌ی بێ نرخدا قسه‌یکردوه‌و ره‌خنه‌ی هه‌یه که‌منیشو تۆشو سه‌دانی تریش هه‌مان گله‌یمان هه‌یه جائیتر بۆدژی بم، پاشان بیرت نه‌چێ ره‌نگه تۆ یه‌کێ بی له‌و ژنانه‌ی باس له نه‌مانی توند‌و تیژی‌و مافی مرۆڤ‌و ژن به‌تایبه‌ت بکه‌ی. ئه‌ی پێت وانیه ئه‌و هه‌مو نوسینه تونده جۆرێکه له‌توندو تیژی به‌رامبه‌ر نوسه‌رێك یان هه‌ر تاکێکی ژن بێت؟؟ دیسان ده‌لێم په‌یامی من وه‌ک ژنێک باچیتر رێگه‌نه‌ده‌ین له‌نێوماندا که‌لێنی گه‌وره هه‌بێت تا پیاوان ئیستغلالی ناکۆکی‌و بۆشایه‌کانی نێوانمان نه‌که‌ن. ژن ده‌بێت یه‌کگرتو بێت‌و پێچه‌وانه‌ی میکانزمو سیسته‌می پیاوان بنوسین‌و سیاسه‌ت بکه‌ین پشتی یه‌ک بگیرن هه‌له‌کان بۆیه‌کتر راست که‌ینه‌وه له‌تاوانی یه‌کیر ببورین، ئه‌وه‌ش به‌و مانایا نا چاوپۆشی له‌هه‌له‌کان بکه‌ین به‌لام میکانزمی جیاواز بگرینه‌به‌ر شوناس‌و ناسنامه‌ی ژن میهره‌بانیه ژن خاوه‌نی ئامێزێکه پره له به‌خشنده‌ی وسۆزو خۆشه‌ویستی ژن دلسۆزه به‌تاکه‌کانی کۆمه‌ل ژن ئاشتی خوازه.
من وه‌ک خۆم شت ده‌نوسم نه‌ک ده‌م راستی که‌سی تربم به‌لام ئاماده‌ش نیم هیچ ژنێک بکوتم خۆم به‌پال پشتی هه‌مو ژنێک ده‌زانم به‌هه‌مو که‌موکوریه‌کانیه‌وه به‌هه‌مو تاوانه‌کانیه‌وه ده‌لیش بۆئه‌وه ئۆقیانوسێک له‌تاوانه
زۆر سوپاس
