یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی سڵێمان
براده‌رێكی رۆژنامه‌نووس له‌م رۆژانه‌دا له وتارێكی ره‌خنه‌ئامێزدا گله‌یی خۆی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار كردبوو به‌وه‌ی (به‌ڕای ئه‌و) چاودێریان خستۆته سه‌ر ئوتێل و شوێنه گه‌شتییاره‌كان و رێگه ناده‌ن وه‌ك به‌یروت و قاهیره و دیمه‌شق و (تاران!) خه‌ڵكی به ئاره‌زووی خۆی كه‌یف و سه‌فا بكات و چی ئه‌یه‌وێت بیكات. ئه‌و به‌ڕێزه له په‌رۆشی و خه‌مخۆری بۆ ئه‌زموونه‌كه و پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان و بۆ خاتری به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا و له دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان ئه‌و مه‌قاله‌یه‌ی له یه‌كێك له جه‌ریده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بڵاوكردبوویه‌وه و داخی بۆ ئه‌زموونی (ناوازه‌ی!) وڵاتانی ده‌ورووبه‌رمان له تێكشكاندنی گشت به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان ده‌خوارد! به‌ڕاستی سه‌یره له وڵاتێكی سیخناخ به كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و ئه‌خلاقی و له‌نێو ئه‌و گشته قه‌یرانانه‌دا كه‌سێك ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كردن بێت بۆ رووخاندنی قه‌ڵای ئه‌خلاقیمان و گله‌یی كردن بێت له ده‌زگاكانی ئاسایش كه چاودێری له‌سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كان داده‌نێن و نایه‌ڵن دانیشتوانی كوردستان و گه‌شتیارانی بیانی له‌م وشكه‌ساڵیه‌دا گشت سنوره‌كان ببه‌زێنن! ئه‌م به‌هه‌ڵه تیگه‌شتنه له چه‌مكی ئازادی و گه‌شه‌كردنی ئابووری و كرانه‌وه‌ی سیاسی و پاشتریش ده‌قاوده‌ق گواستنه‌وه‌ی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی وڵاتانی رۆژئاوا لای هه‌ندێك له رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌دی ده‌كرێت، له حاڵێكدا شێوازی ژیانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌نییه كه له شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه به ئێمه نیشان ده‌درێت و پاراستن و پارێزگاری له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و په‌رۆشی بۆ تێكنه‌چوونی شیرازه‌ی خێزان و رێگرتن له لادانی گه‌نجه‌كان هاواری ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی بیریار و نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپایه، هه‌ر بۆ نموونه وڵاتیكی پێشكه‌وتووی وه‌ك (چین) كه به موفاجه‌ئه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا ناوزه‌د ده‌كرێت به‌ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا (250) سایتی سێكسیی داخست، كه خه‌ریكبوو ده‌بوونه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر لاوانی ئه‌و وڵاته. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بوو وڵاتی مه‌كسیك بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ماچكردنی نێوان كوڕان و كچانی له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان ده‌ركرد و، پێشتریش شاره‌وانی ئه‌و وڵاته ئه‌زموونی پاسی گواستنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی به‌جیا تاقی كرده‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه و پاش ئه‌زموونێكی چه‌ندین ساڵه تازه‌به‌تازه خوێندنگه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی كوڕان و كچانیان جیا ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان له ئاسه‌واره سه‌لبیه‌كانی ئه‌و شێوازه فێركردنه رزگار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یش كه له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه باس له جیاوازی واقیعی ئه‌وروپا و ئه‌وه‌ی له باگراوندی ئه‌واندا هه‌بووه ده‌كه‌ن و نموونه‌ی سه‌یرمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، كاتێكیش موتابه‌عه‌ی هه‌ندێك له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ده‌كه‌یت هه‌ست به به‌هێزی هه‌ستی ئایینی و پاراستنی به‌هاكانی خێزان و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانیان و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر لای هه‌ندێك له‌و خێزانانه ده‌كه‌یت، كه ره‌نگه به پێوه‌ری هه‌ندێك ئه‌و ته‌رزه بیركردنه‌وه گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ دواوه و جۆریك بێت له دۆگمابوون و ژیان له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا.
