
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره (633) ی خۆیدا رۆژی 2/6/2010 راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارودۆخی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، له به‌شێكی زۆری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌قسه‌و لێدوانه‌كانی من كردووه، له كاتێكدا له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ لێدوانێكم بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نه‌داوه، ئه‌وه نه‌بێت كه پتر له‌مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یامنێریان له‌كه‌لار چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مندا كردبوو، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كاك (كه‌مال ره‌ئوف) دا ریككه‌وتین كه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بڵاونه‌كرێته‌وه.
بۆیه پێم سه‌یره‌و بۆ من جێگه‌ی پرسیارییشه هاوڵاتی له ئێستادا كه ئێمه خه‌ریكین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش كه له‌حزب جیابوونه‌ته‌وه راگه‌یاندنمان له‌دژی یه‌كتر راگرتووه، كه‌چی هاوڵاتی دێت ئه‌و بابه‌ته ده‌وروژێنێت، من له‌رێگه‌ی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌دا به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بڵاویكردۆته‌وه، نه قسه‌و لێدوانه‌كانی منه‌و نه له‌ئێسته‌شدا گوزارشت له راوبۆچوونه‌كانی من و زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات. هه‌روه‌ك وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش له‌ئێسته‌دا له‌لایه‌ن (هاوڵاتی) یه‌وه، به هه‌ڵوێستێكی دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر خۆماندا نابینم.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
قادر عه‌زیز
سكرتێری گشتی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
