تا ئێستا 9 هه‌ڵمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی گرتن و راوه‌دوونان دژ به‌ئه‌ندامانی چه‌ته‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئه‌نجام دراوه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌ده‌یان که‌س له‌خانه‌نشینانی سوپا و پایه‌بڵندانی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگا مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه‌کان ده‌سگیر کراون.
دوای لێکۆڵینه‌وه، هه‌ندێکیان به‌قۆناخی دادگایی کردن تێده‌په‌ڕن و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی دیکه‌یان به‌رده‌وام ده‌کات.
له‌رێکه‌وتی 7/1/2009 له‌سه‌ر بڕیاری دادگا، پۆلیس و هێزه‌کانی ئاسایش و جه‌ندرمه، ئۆپه‌راسیۆنی ژماره ده‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌مجاره‌شیان وه‌کو جارانی پێشوو له 7 شاری جیاجیای تورکیادا نزیکه‌ی 37 که‌سیان ده‌سگیر کرد له‌ناویاندا 3 گه‌وره جه‌نه‌رالی خانه‌نشینی سوپا و هه‌ندێک پله‌داری وه‌ک عه‌مید و نه‌قیب... هتد هه‌بوون.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دواییدا، سه‌رۆکی فه‌خری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تورکیا ماڵه‌که‌ی پشکێندراو سه‌رۆکی گشتی پێشووی زانکۆکانی تورکیا و پرۆفیسۆری به‌ناوبانگ یا‌ڵچین کوچوک ده‌سگیر کران، به‌ڵگه‌یه‌کی زۆریش له‌ماڵه‌کانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌رفه‌رمانداری سوپای تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی نائاسایی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپا ئه‌نجامدا.
ئه‌م روودوانه وا پێده‌چێت به‌شێوه‌یه‌کی پلانداڕێژراو ئه‌نجام ده‌درێت و ساخ کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک حیساباتی کۆنه له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌یکه‌ن.
ته‌واوی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون و پشتیوانی له‌رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌سگیرکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه. ئه‌وانه‌ن که به‌لایه‌نگرانی سوپا و که‌مالیزم و عه‌لمانیه‌ت ناسراون، که هه‌ریه‌که‌یان له‌قۆناخێکدا ئه‌رکی زۆر هه‌ستیاری ده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێ له‌توانای حکومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان نییه به‌ته‌نیا کارێکی به‌و شێوه‌یه بکات، به‌ڵکو له‌بێده‌نگی سوپای تورکیا پاڵپشتییه‌کی گه‌وره بۆخۆی ده‌بینێت، له‌وه‌ش گرینگتر ئاشکرایه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه له‌نێو تورکیا که زیاتر خۆیان به عه‌لمانی ده‌ناسێنن ده‌ڵێن؛
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی دژه عه‌لمانییه‌کانه له‌سیسته‌م و ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی که‌مالیزم، چونکه ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌سگیر ده‌کرێن ئه‌وانه‌ن که سیسته‌می ده‌وڵه‌تیان تا ئێستا به‌ڕێوه بردووه و پاراستووه.
ئایا ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ده‌وڵه‌ت پاک ده‌کاته‌وه؟
ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه دژی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن، ته‌نانه‌ت ته‌نیا دژی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن که له‌ژێر کۆنترۆڵی ده‌زگای ده‌وڵه‌ت ده‌رچوونه‌و له‌وه‌ش زیاتر له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مریکا ده‌رده‌چن، که‌واته هه‌ڵمه‌ته‌که دژی ته‌واوی رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن نییه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه نابنه چاره‌سه‌ری ناکۆکی و خراپه‌کارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت که تا ئێستا ئه‌نجامی داون، به‌ڵکو به‌نیازن به‌گرتنی ئه‌و که‌سانه وا نیشان بده‌ن خراپه‌کارییه‌کان ئه‌وان کردوویانه‌و ده‌وڵه‌تیش به‌پاک نیشان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر راستی رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌لایه‌ن ناتۆوه دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت رۆڵی نه‌ماوه‌و وه‌ک رێکخراوێکی پێویست نابیندرێت، ئه‌م رێکخراوه‌ی ناتۆ له‌ناو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌ندامی ناتۆن و پێشتر رێکخراوی به‌چه‌شنی ئه‌رگه‌نه‌کۆن "به‌ڵام به‌ناوی دیکه" یان تیادا هه‌بوو هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌رگه‌نه‌کۆنه له‌تورکیادا ماوه‌ته‌وه، بۆیه حاڵی حازر ناتۆ دڵخۆش نیه به‌هه‌بوونی، له‌کاتێکدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن که ئێستا ده‌سگیر کراون هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌م رێکخراوه له‌سه‌ر پێ بمێنێ و به‌هێز بێ، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نایان بردۆته به‌ر هه‌ندێک وڵاتی به‌هێزی وه‌ک رووسیا. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگەرانی ناتۆ و بەتایبەتیش ئەمریكا.
