خالید ره‌شید. شوێنه‌وارناس- ستۆکۆلم : هه‌روه‌کو زانیاریمان پێ گه‌یشتوه له نزیک قه‌لای هه‌ولێر گه‌ره‌کی دهڵاڵخا
نه که ده‌که‌وێته به‌رده‌م
خه‌ریکی روخاندنین به‌نیازی دروست کردنی بیناو پارک . بۆ ئه‌وه‌ی به‌کورتی بۆ تانی روون بکه‌ینه‌وه که بۆ نابێت له‌و جێگه‌یه‌دا بینا دروست بکرێت.
1. پێویسته ناوی ئه‌و که‌سه‌ی که واژۆی کردوه بزانین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌و جێگه‌یه‌دا بینا دروست بکرێت، چونکه واژۆ کردن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ڵاڵ خانه که له به‌رده‌می قه‌لادایه بینا دروست بکرێت ده‌لیله بۆ ئه‌وه‌ی جورئه‌ت بکه‌ین بلێین له کوردوستان سه‌رۆکی مه‌تحه‌ف شانۆکاره‌و شوێنه‌وار ناسمان نیه. له‌گه‌ل رێزم بۆ هونه‌ری شانۆ‌و ئه‌وانه‌ی مێژوویان خوێندوه. ده‌نا هیچ شوێنه‌وار ناسێک جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه خۆی توشی کاره‌ساتێکی وا مێژووی بکات. دروست کردنی بینا به‌و نزیکیه ده‌بێته هۆی کارتیکردنی جیۆلۆجی وکار ده‌کاته سه‌ر ئاوی بن زه‌ویو له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا قه‌لا هه‌مووی ده‌روخێتو ده‌بیت به قوربانی نه‌خشه‌وواژۆی به‌ناو شوێنه‌وارناسو ئه‌ندازیارو مقاوله‌کان. چونکه ته‌مه‌نی قه‌لا هێنده زۆره که به‌هه‌موو کارتێکردنیکی ژێر زه‌وی ده‌بێته هۆی له ناو چوونی ئه‌و شوێنه‌واره گرنگه‌ی کورد‌و جیهان. حه‌ز ده‌که‌م به‌رێزتان ئه‌وه بزانن که من خاوه‌نی خشتێکی سوور نیم له کوردوستاندا به‌لام هه موو کوردوستان به هی خۆم ده‌زانم.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوکانانه ده‌شروخێنن پێشنیار ده‌که‌ین ئه‌و دوکانانه جێگه‌که‌ی باببیته پرۆژه‌ی هه‌لکۆلینی شوێنه‌واره کۆنه‌کانی بن ئه‌و دوکانانه که ده‌بێته گه‌وره‌ترین خزمه‌تی مێژووی کولتوری 17 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی. به‌رز کردنه‌وه‌ی هۆتێلی 5ئه‌ستیره، خزمه‌ت به خه‌لکی کوردوستان ناکات چونکه هیچ هاولاتیه‌ک بێجگه له تازه پیاکه‌وتوه‌کان ناتوانن لیوانێ ئاو یا پیاڵه چایه‌کی تێدا بخۆنه‌وه له‌به‌ر گرانی نرخ. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هوتێلو باله‌خانانه له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی میلله‌ته تکایه بۆمانی مه‌که‌ن.
2. پێویسته به دووری 300 مه‌تر له قه‌لاوه به‌بێ قه‌یدو شه‌رت هیچ بیناو ئاپارتمانو پارکێک دروست نه‌کرێت بێنن با وه‌کوو هه‌ولێری دێرین بمینیته‌وه‌وببێته پرۆژه‌ی هه‌لکۆلینی شوێنه‌وار به‌کردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بێته هۆی وون بونی هه‌موو زانیاریه‌کانی بن زه‌وی.
3. له هه‌ر جێگه‌یه‌کی تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و 300مه‌تره هه‌ر پرۆژه‌یه‌کتان دروست کردنابێت به‌رزایی ئه‌و بینایانه قه‌لا بشارێته‌وه هه‌روه‌ها ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بکرێت.
1/به‌کار هێنانی سیستیمی
جیو ڕادار به‌سویدی GPR
2. به‌کار هێنانی سیستێمی
Em38بۆ پێوانی رتوبه‌تو شێی ژێر زه‌وی
3. به‌کار هێنانی سیسته‌می
Trial excavation
تکایه سه‌رنجتان راده‌کێشین بۆئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه ئه‌و ولاتانه‌ی ده‌وروبه‌ربۆ ئه‌وه‌ی زۆر دوور نه‌رۆین نمونه‌ی ئه‌وروپا یا ولاتانی پێشکه‌وتو نه‌هێنمه‌وه‌به‌لکو ولاتانی تورکیا‌و، سوریا‌و، یه‌مه‌ن... که پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌کیان کردبێت بفه‌رموون بزانن چۆن به‌وردی ره‌چاوی هه‌موو یاساکانی شوینه‌وارناسیان کردوه ئه‌وجا بینایان دروست کردوه.
http://www.archaeophysics.com/cases/index.html
به هیوای ئه‌وه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یو شوێنه‌واری ولاته‌که‌مان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ده‌وری قه‌لا بکرێته پرۆژه‌ی هه‌لکۆلینی شوێنه‌وار نه‌ک دروست کردنی پارک چونکه وه‌کو ده‌ر ئه‌که‌وێت دوکانه‌کانی ده‌وری قه‌لا ته‌مه‌نیان زۆر درێژ نیه ئه‌وه‌ی که کاتی خۆشی رێگه‌ی داوه که بکرێنه دوکان دیاره یا به ئه‌نقه‌ست بوه یا له نه‌شاره‌زایه‌وه بووه، سوپاس
