
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئیزیدیان شه‌نگاڵ له راگهیندراوێكدا، رای ده‌گه‌ێنن كه رۆژی 14-4-2010 به بۆنه‌ی چوارشه‌مه‌ی سه‌ر ساڵی ئێزیدیان ئاهه‌نگێك ساز ده‌كه‌ن.
ئاهه‌نگه‌كه رۆژی 14-4- 2010 له كاتژمێر یازده"11" سه‌رله‌به‌یانی له‌شه‌نگاڵ، قه‌ندیلی شه‌نگاڵ به‌رێوه ده‌چێـت و له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا، گه‌لێك هۆنه‌رمه‌ند به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌وانه، "دیار ده‌رسیمی، بهرنانگ، هۆنه‌رمه‌ندی هه‌رێمی وكۆمێن فۆلكۆری كوردی و هۆنه‌ری.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئێزیدیان "ته‌ڤدا" سه‌ره‌ڕای پیرۆزكردنی سه‌رساڵی ئێزیدیان، رۆژی چوارشه‌ممه سووری بانگ له هه‌موو گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی شه‌نگاڵیان وئێزیدیان ده‌كات كه خاوه‌نداریی ئه‌م رۆژه پیرۆزه بكه‌ن و له‌م ئاهه‌نگدا به‌شدار بن.
